Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 10 SEP 2026 05:46 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی حكومەت سەردانی جووتیارێکی نموونەیی لە پارێزگای دهۆک دەکات
| KDP.info


ئەمڕۆ سێشەممە 27ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی جووتیار محەمەد سەلیم بەربهاری لە گوندی بەربهار کرد لە پارێزگای دهۆک، کە یەکێکە لە جووتیارە نموونەییەکانی دەڤەرەکە و پێش دوو ڕۆژ داوای لە جەنابی سەرۆک بارزانی کردبوو ھاوکاری زیاتری جووتیاران بکرێت .

سەرۆکی حکومەت دوای ئەوەی لە نزیکەوە ڕەز وباخ و بەرهەمەکەی بەسەرکردەوە و گوێی لە سەرنج و تێبینی و پێشنیارەکانی ئەو جووتیارە نموونەیە گرت، دووپاتیکردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، گرنگیی و بایەخێکی زۆر، بە کەرتی کشتوکاڵ و بەرهەمی ناوخۆیی دەدات و بە هەموو شێوەیەک پشتیوانیی لە جووتیارانی کوردستان دەکات. بۆ ئەم مەبەستەش، کاری بۆ دۆزینەوەی بازاڕی دەرەکی بۆ بەرهەمی ناوخۆیی کوردستان کردووە و هەنگاوی کردەییش لەم ڕووەوە نراون، کە ئێستا پەتاتە و چەند بەروبوومێکی دیکە   دەنێردرێنە دەرەوە و بەم زووانەش، هەنار هەناردەی دەرەوە دەکرێت. هەروەها بڕیاڕیشە لە ساڵی داهاتووەوە،  ژمارەیەکی دیکەی بەرووبوومی کوردستان بگەنە بازاڕەکانی دەرەوە.

سەرۆکی حکومەت هەروەها ئاماژەی بەوەدا، کە حکومەتی هەرێم، دەیەوێت بناخەیەکی پتەوی پیشەسازی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان بنیات بنێت، لە پێناو گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و پاراستنی بەرووبوومی ناوخۆیی و زیاتر ڕەخساندنی دەرفەتی کار.




دوایین هەواڵەکان

پارتی و کۆمەڵی دادگەریی جەختیان لەسەر بەھێزکردنی پەیوەندییەکانیان کردەوە

WEDNESDAY, 09 SEPTEMBER 2026 22:09:00

​هەولێر-KDP.info- بەرپڕسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە شاندێکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کرد، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و بەھێزکردنی ھەماھەنگیی نێوان ھەردوو لایەن کرایەوە.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی (ئاکۆ عەزیز مشاری) دەکات

WEDNESDAY, 09 SEPTEMBER 2026 22:09:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی ئاکۆ عەزیز مشاری پرسەو سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو دەکات.

 

پارتی و یەکگرتوو جەختیان لەسەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان کردەوە

WEDNESDAY, 09 SEPTEMBER 2026 21:09:00

دهۆک-KDP.info- بەرپڕسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەھدینان پێشوازی لە شاندێکی باڵای یەکگرتوو دەکات، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە تەبایی و یەکڕیزی و خێراکردنی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت کرایەوە.

 
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو جەعفەر محەمەد بێبادی دەکات

WEDNESDAY, 09 SEPTEMBER 2026 21:09:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پەیامێکی ھاوخەمی و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسووکاری کەسایەتیی نیشتمانپەروەر، خەباتکار، پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ھەڵگری مەدالیای بارزانی، خوالێخۆشبوو (جەعفەر محەمەد بێبادی) کرد.

 

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانی شاندی دانوستاندنکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا

WEDNESDAY, 09 SEPTEMBER 2026 20:09:00

ھەولێر-KDP.info- شاندی باڵای دانوستاندنکاری ھەرێمی کوردستان لە بەغدا چەند کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ وەزارەتی دارایی، وەزارەتی نەوت و  پلاندانانی عێراق کرد بۆ ئامادەکردنی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٧.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact