Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 8 FEB 2026 04:49 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

جێگری کونسوڵی گشتیی کۆماری پۆڵۆنیا سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد
| KDP.info


هەولێر -KDP.info- هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە بەڕێز ستانیسواڤ گۆلینسکی، جێگری کونسوڵی گشتیی کۆماری پۆلۆنیا کرد کە بە مەبەستی ماڵئاوایی و کۆتاییهاتنی ئەرکی لە هەرێمی کوردستان سەردانی کرد و بە ناوی سەرکردایەتیی پارتی و هەرێمی کوردستانەوە سوپاسی بەڕێزیانی کرد کە لە ماوەی پێنچ ساڵی ڕابردوودا ڕۆڵێکی بەرچاوی دیتووە لە هاوکاریی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نیوان هەردوولا.

لە میانەی ئەو دیدارەدا باس لە ڕەوشی ئێستای عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بەگشتی کرا، شاندی میوان بەردەوامبوونی پڕۆسەی پێشکەوتنی هەرێمی کوردستانی نرخاند و هیوای خواست کار بکرێت بۆ بەردەوامبوون لە پێشکەوتن و پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان کە لە دڵی ئەودا جێگای تایبەتی هەیە.

بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان پەیوەست بوون بە باردۆخی ئێستای پۆڵۆنیاوە کە ژمارەیەکی زۆر خەڵکی ئۆکراینا ڕوویان لەو وڵاتە کردووە و لێکەوتەکانی شەڕی ئۆکراینا و ڕووسیا لەسەر ئەو وڵاتە و جیهان بەگشتی.

بەڕێز گۆلینسکی پێزانینی خۆی و کونسوڵخانەی پۆڵۆنیای پێشان دا بۆ هاوکاری و هەماهەنگیی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی لە ماوەی کارکردنی لێرە و داوای بەردەوامیی کرد بە ئامانجی بەهێزکردن و پەرەسەندنی پەیوەندییەکان لە تەواوی بوارەکاندا بەهیوای سوودگەیاندن بە هەردوو میللەت.

پەیوەندیی نیوان گەل و حکوومەتی هەردوولا بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی و جێگری کونسوڵی گشتیی پۆڵۆنیا جەختیان لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندیی سیاسی و ئابووری و بازرگانی و خوێندن کردەوە، بۆ ئەم مەبەستەش بەردەوامبوونی سەردان و ئاڵوگۆڕی ڕاوبۆچوون لە نزیکەوە بەپێویست زانرا بۆ ئەوەی سوود لە توانا و سەرمایەی یەکتر وەربگرن.

 




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە عەبدوڵڵا عەلی دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 22:02:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی عەبدوڵڵا عەلی کرد بۆ کۆچی دوایی براکەی.

 
بە دیپلۆماسییەتی مەسروور بارزانی، ھەرێمی کوردستان جێگەی سەرنجی ناوچەکە و جیھانە

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 22:02:00

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەشداریکردنی ھەرێم لە لوتکەی جیھانیی حکوومەتەکان گرنگییەکی ستراتیژیی ھەیە و ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەزموونی سەرکەوتووی ھەرێمی کوردستان لە چاکسازی و گەشەپێدان، سەرنجی وڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەت کەنداوی ڕاکێشاوە.

 
سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە نووری عوسمان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 20:02:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشی و ھاوخەمی ئاراستەی نووری عوسمان دەکات بۆ کۆچی دوایی دایکی و ھیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەھەشت شاد بکات.

 

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 18:02:10

ھەولێر KDP. info- رۆژی شەممە 7ی شوباتی 2026، بەبۆنەی سی و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئێکس پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.

عەبدولڕەحمان سدیق باسی دەسکەوتەکانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم لە لووتکەی جیھانیی حکوومەتەکان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 16:02:59

ھەولێر -KDP.info- ڕاوێژکاری بواری ژینگە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، باسی بەشێک لە دەسکەوتانەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەشداریکردنی لە لووتکەی جیھانی حکوومەتەکان لە ئیمارات دەکات و دەڵێت "ھەرێمی کوردستان ھەمیشە بەشێک بووە لە سەقامگیریی ناوچەکە لە ڕابردوو و ئێستا و لە داھاتووشدا  ڕۆڵی گرنگی دەبێت لە داڕشتنی دیدگای ھاوبەش بەرەو گەشەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی لەگەڵ ھەمووان."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact