Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 2 OCT 2026 08:38 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بە ھۆی تۆپبارانکردنی ناوچەی برادۆست لە سیدەکان چەندین گوند چۆڵکراون... خوێندن لە قوتابخانەی گوندی ڕەشکین وەستاوە
| KDP.info


سۆران-KDP.info- بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی، ماوەی دوو رۆژە تۆپبارانکردنی دەڤەری برادۆست لە سنووری سیدەکان لە لایەن ئێران بەردەوامە و تا ئێستا بەو ھۆیەوە چەندین گوند چۆڵکراون و زیانێکی زۆری ماددیش بەر ناوچەکە کەوتووە و تا ئێستاش تۆپبارانکردن بەردەوامی ھەیە.

بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ھەژار حەکیم، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ماوەی دوو رۆژە تۆپخانەکانی ئێران ناوچەی برادۆست لە سنووری سیدەکان تۆپباران ده‌كه‌ن و تا ئێستاش بەردەوامی ھەیە، لە کوێستانەکانی بەربزین چەند گوندێک چۆڵکراون لەوانە گوندی رشکین و بەنێ و ھۆرنێ و چەند گوندێکی دیکە، ھەروەھا قوتابخانەی گوندی ڕەشکین خوێندن تێیدا بۆ ماوەی ھەفتەیەک وەستاوە تا تۆپباران کۆتایی پێبێت".

لە بارەی زیانەکان ھەژار حەکیم گوتی: "تا ئێستا زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانێکی زۆر بەر ڕەز و باغی ھاووڵاتیان کەوتووە و ڕەزەکان زۆربەیان سوتاون بە تایبەت لە گوندی بەنێ و فرۆکەکانیش بەردەوام چاودێری ناوچەکە دەکەن".

 

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا: ھێزی عێراق لە لۆژیکی دەوڵەت و دەستووردایە

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 23:10:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/١٠/١، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە بەغدا بەشداریی لە ڕێوڕەسمی کۆتاییھاتنی ئەرکی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق کرد کە بە ئامادەبوونی بەڕێز عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی باڵا و نوێنەرانی نێودەوڵەتی بەڕێوە چوو.

 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سوپاسی کونسوڵی گشتیی ڕووسیا دەکات

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 21:10:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/١٠/١، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییھاتنی ئەرکەکەی وەک کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ماکسیم ڕوبین کرد.

 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر و شاندی یاوەری دەکات

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 19:10:33

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی پێنجشەممە 1ی تشرینی یەکەمی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەرێز خەمیس خەنجەر و شاندی یاوەری کرد.

سەرۆکی حکوومەت جەخت لە قووڵکردنەوەی پێکەوەژیانی ئاشتییانە دەکاتەوە

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 16:10:47

ھەولێر-KDP. info-  مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مەتڕان مۆر نیقۆدێمۆس داود مەتی شەرەف سەرۆکی تائیفەی سریانی ئارتۆدۆکسی لە هەرێمی کوردستان و مووسڵ و کەرکووک کرد و، لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکوومەت جەختی لە قووڵکردنەوەی پێکەوەژیانی ئاشتییانە کردەوە.

 
سامانە سروشتییەکان: چاکسازیی کۆڕمۆر نابێتە هۆی کەمبوونەوەی گازی ماڵان

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 14:10:13

ھەولێر-KDP. info-  وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاووڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە کە پڕۆسەی چاکسازی لە کۆمپانیای "دانە گاز"کە ماوەی مانگێک دەخایەنێت، بە هیچ شێوەیەک کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی بڕی گازی ماڵان نابێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact