Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 3 OCT 2026 15:58 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

زێباری: واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن قورسایی ھەرێم لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی نیشان دەدات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- راوێژکاری سەربازی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان گوتی، واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان ھەرێم و ئەمەریکا گرنگیەکی زۆری ھەیە و قورسایی ھەرێمی کوردستان لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی نیشان دەدات و ئەمەش نوێکردنەوەی ھاوپەیمانیەتی نێوان ھەرێم و ئەمەریکایە.

رۆژی چوارشەممە ٢٠٢٢/٩/٢١ لە ڕێوڕەسمێکدا بە سەرپەرشتیی ‏بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی بەڕێز ‏مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان و خاتوو سێلێست واڵندەر، ‏یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی و شاندی ‏یاوەری و بەڕێزان جێگرانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، جێگری سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق، ژمارەیەک لە وەزیران و راوێژکارانی سەربازی‌، یاداشتێکی لێکگەیشتن لە نێوان ‏وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکادا واژۆکرا.‏

لەمبارەیەوە راوێژکاری سەربازی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بابەکر زێباری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئیمزاکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە زۆر گرنگە کە ئەمەریکا گەورەترین وڵاتە و گرنگیەکەشی نەک تەنھا لە ڕووی سەربازی بەڵکو لە ڕووی سیاسی و ئابووری و دیبلۆماسیش ھەیە و دەبێتە ھاوپەیمانیەتیەک لە ناوچەکە کە ئارام نیە و ھەموو کێشەیە، بۆیە ئەم رێککەوتنە زۆر گەورەیە و دەبێتە ھۆی پاراستنی ھەرێم و ھەر دەستدرێژیەک بکرێتە سەر ھەرێم دەپارێزرێت و ئەمەش زەمانەتێکە بۆ ھەرێم".

بابەکر زێباری گوتیشی: "ئەمە نوێکردنەوەی ھاوپەیمانیەتییە و ئەوانیش بەرژەوەندیان لە ھەرێم ھەیە و ھەرێمیش بەرژەوەندی لە گەڵ ئەوان ھەیە، بەڵام بەرژەوەندی ئەوان زیاتر لێرە ھەیە و جگە لەوەش ھاوکاریان بۆ پێشمەرگە لە ڕووی ماددی و پرچەککردن و مەشق و راھێنان و رێکخستن بەردەوام دەبیت، بۆیە ھاوکاری ئەوان زۆر گرنگە و پێدانی زانیاری ھەوالگری و ھەر کاتێک پێویستمان بە ھاوکاری ئاسمانی ھەبێت ھاوکاریمان دەکەن و قورسایی ھەرێمیش لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی نیشان دەدات".

زێباری ڕوونیشیکردەوە: "ھێزی پێشمەرگە ھێزێکی دەستووری و بەشێکە لە مەنزومەی عێراقی و لەڕووی دەستووری ئەوە یەکلایی کراوەتەوە".

 

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

شاخەوان عەبدوڵڵا بۆ KDP.info: بەشێکی زۆری داواکارییەکانی هەرێم لە بودجەدا جێگیر کراون

SATURDAY, 03 OCTOBER 2026 12:10:46

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق گوتی، گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی بەردەوامن و بەشێکی زۆری داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان جێگیر کراون، جەختیشی کردەوە کە پشکی هەرێم دەبێت بەپێی ئەنجامی سەرژمێریی گشتی بە ڕێژەی ۱٤.۱٤٪ بە شایستەی خۆی بدرێت.

 
بەرپرسی لقی یەک بۆ KDP.info: حزب و حکوومەت وەک یەک تیم خزمەتی هاووڵاتییان دەکەن

SATURDAY, 03 OCTOBER 2026 11:10:48

دهۆک-KDP.info- بەرپرسی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، خزمەتکردنی هاووڵاتییان لە پێشینەی کارەکانیانە و وەک ڕێنماییی سەرۆک بارزانی، حزب و حکوومەت وەک یەک تیم کار دەکەن بۆ دابینکردنی زۆرترین خزمەتگوزاری و چارەسەرکردنی گرفتەکانی هاووڵاتییان.

 
ماڵپەڕی KDP.info هەنگاوەکانی حکوومەت بۆ سوودوەرگرتن لە ئاوی سەرزەوی و پاراستنی ئاوی ژێرزەوی دەخاتەڕوو

SATURDAY, 03 OCTOBER 2026 10:10:18

سۆران-KDP.info- لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان زنجیرەیەکی فراوانی خزمەتگوزاری گەیشتوونەتە گوند و ناوچە دووردەستەکان، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش بە ئامانجی نەهێشتنی کێشەی کەمئاوی و ئاسانکاری ژیانی گوندنشینان، حکومەتی هەرێم ژمارەیەک پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی بۆ زیاتر لە ٨٠ گوند لە هەر ٦ قەزاکە خستووەتەگەڕ.

 
سەرۆکی سەندیکا لە ڕێگەی KDP.infoوە دیدگای نوێی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان دەخاتەڕوو

FRIDAY, 02 OCTOBER 2026 16:10:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دوای ئەنجامدانی کۆنگرەی سەندیکا، دەستیان بە جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری خۆیان کردووە بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕیفۆرم، مۆدێرنکردنی بەڕێوەبردن، ڕەخساندنی ھەلی کار و پەرەپێدانی کەرتە نوێییەکانی ئەندازیاری لە ھەرێمی کوردستان.

 
مامۆستایانی ئایینی بۆ KDP.info: زانایانی گەورەی كورد ژینگەدۆست بوون.. پاراستنی ژینگە ئەرکی هەموومانە

FRIDAY, 02 OCTOBER 2026 10:10:57

سلێمانی-KDP.info- لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا، بە گرنگییەکی زۆرەوە باس لە پاراستنی ژینگە و پەرەپێدانی سروشت کراوە. مامۆستایانی ئایینی لە هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لەوە دەکەنەوە کە زیاننەگەیاندن بە دارستانەکان، ئاژەڵان و باڵندە کێوییەکان ئەرکی سەرشانی هەموو تاکێکە، هاوکات پابەندبوون بە ڕێنمایی و یاساکانی حکوومەت لەم بوارەدا، هاوتای جێبەجێکردنی فەرمانەکانی پەروەردگارە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact