Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 4 OCT 2026 22:05 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وه‌زیری ناوخۆ له‌ دانیشتنه‌كه‌دا ئاماده‌ ده‌بێت
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و بڕگه‌یه‌كی دانیشتنه‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پێشنیازه‌ یاسای توندوتیژیی خێزانی و ئافره‌ت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ وه‌زیری ناوخۆ له‌ دانیشتنه‌كه‌دا ئاماده‌ ده‌بێت.

پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان بەشداری دانیشتنەکە دەکەن.

له‌ دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا،  خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای توندوتیژی خێزانی و ئافرەت دەرێ، كه‌ لە 14 ماددە پێکهاتووە.

هاوكات له‌ كاتی خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاساکە، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و  ڤاڵا فەرید، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان بە بەشداری  ده‌كه‌ن و تێیدا وەڵامی تێبینی و پێشنیازی پەرلەمانتاران لەبارەی پڕۆژە پێشنیازی یاساکە دەدەنەوە.

 

ڕامان وریا




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی لە ڕێوڕەسمی کادیران: پارتی نەیهێشت نائومێدی جێگیر بێت و بڕوابەخۆبوونی گەڕاندەوە

SUNDAY, 04 OCTOBER 2026 20:10:46

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی، له‌ شاری هه‌ولێر ڕێوره‌سمی كۆتاییهاتنی خولی بیسته‌می په‌یمانگه‌ی كادیرانی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو . 

 
چەند پەیامێکی هاوخەمی لە بارەگای بارزانییەوە

SUNDAY, 04 OCTOBER 2026 18:10:39

ھەولێر-KDP. info-  بارەگای بارزانی چەند پەیامێکی هاوخەمی راگەیاند.

د. عەبدولحەکیم بۆ KDP.info: کار دەکەین بۆ هاوتاکردنی مووچەی پێشمەرگە لەگەڵ سوپای عێراق

SUNDAY, 04 OCTOBER 2026 18:10:06

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گوتی، پرۆسه‌ی چاكسازی بۆ یه‌كسختنی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌ سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام درا، بۆیه‌ ئێستا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كات بۆ هاوتاكردنی مووچه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ سوپای عێراق." 

 
پارێزگاری دهۆک: ئەو دەنگۆیانە ڕاست نین و هیچ دارێک لە ناو هەرێمی کوردستان نەبڕاوە

SUNDAY, 04 OCTOBER 2026 13:10:35

دهۆک-KDP.info- پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند، ئەو دارانەی لەم ماوەیەدا دەبڕڕێن و ڤیدیۆکانیان بڵاوکراوەتەوە، لە ناو خاکی تورکیادان و هیچ دارێک لە ناو هەرێمی کوردستان نەبڕاوە، هەروەها ئاماژەی بەوە دا، بارهەڵگرەکان لە ڕێگەی دەروازەی سەرزێڕێوە دەهێنرێنە ناو خاکی هەرێمی کوردستان.

 
د. سالار عوسمان: پشتیوانی لە ناوەندە فکری و زانستییەکانی کورد لە تاراوگە دەکەین

SUNDAY, 04 OCTOBER 2026 12:10:22

سویسرا-KDP.info- بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی سویسرا، زنجیرەیەک بەسەرکردنەوە و دیداری گرنگی لەگەڵ کەسایەتییە فکری، ئەدەبی، میدیایی و پەروەردەیییەکانی کورد لە تاراوگە ئەنجام دا.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact