Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 17 AUG 2026 14:13 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

نەجات حەسەن: لە ئەمڕۆوە لە ھەر پێنچ پارێزگاکە ھەڵبژاردن دەست پێدەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- چەند ڕۆژێکە ھەڵبژاردن بۆ ئەندامانی کۆنگرەی ١٤ـی پارتی دەستی پێکردووە، ئەمڕۆش لە پێنچ پارێزگا و مەکتەبە ناوەندییەکانی حیزب، بە چڕی ھەڵبژاردنی ئەندامانی کۆنگرە بەڕێوەدەچێت.

نەجات حەسەن، جێگری سەرۆکی لیژنەی کۆنگرەی ١٤ـی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پڕۆسەی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی مەندووبانی کۆنگرەی ١٤ی پارتی بەردەوامە، لە لق و مەکتەبەکان ھەڵبژاردن دەستی پێکردووە، ھەڵبژاردنەکان زۆرباش دەڕوات کادر و ئەندامانی حیزب ڕوو لە سندوقەکانی دەنگدان دەکەن بە ئازادی نوێنەری دڵخوازی خۆیان ھەڵدەبژێرن".

نەجات حەسەن گوتیشی: "لیژنەی یاسایی بە وردی چاودێری پڕۆسەی ھەڵبژاردنەکان دەکەن لە بازنەکان، سەرکەوتوانە کارەکان بەڕێوەدەچن، لە کاتژمێر ٩ی بەیانی تاوەکو ٥ی ئێوارە سندوقی دەنگدان دادەندرێت، بە ئاماددەبوونی بەشی یاسایی و پاڵێوراوەکان فەرزی دەنگەکان دەکرێت".

ناوبراو گوتیشی: "لە ئەمڕۆوە لە ھەر پێنچ پارێزگاکەی ھەڵەبجە و ھەولێر و کەرکووک و سلێمانی و دھۆک و مووسڵ، لیژنەکان دەست دەکەن بە ھەڵبژاردن، لە مەکتەبی ناوەندییەکان بەڕێوەدەچێت".

ھاوکات ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: "بۆ ھەڵبژاردنی مەندوبانی کۆنگرە لە لقی ٥ی بەغدا، لیژنەی خۆی ھەیە و لیژنەکە دەڕواتە بەغدا و بەھەمان شێوە ھەڵبژاردن دەکرێت و نوێنەرانیان ھەڵدەبژێرن".

 

عەزیز ڕەسووڵ




دوایین هەواڵەکان

ڕاگەیەنراوێک لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستانەوە

MONDAY, 17 AUGUST 2026 14:08:16

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرکۆنەی ئەو هێرشانەی کرد کە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی و شوێنی حەوانەوەی سەرۆکی ئاژانسی پاراستنیان کردە ئامانج. سەرۆکی هەرێم ئەو هێرشانەی بە پەرەسەندنی مەترسیدار ناوبرد و داوای لە حکوومەتی فیدراڵ کرد ئەرکی دەستووریی خۆی لە پاراستنی ئاسایشدا جێبەجێ بکات.

 
ڕاگەیاندراوێک لە مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستانەوە

MONDAY, 17 AUGUST 2026 13:08:06

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا، بەتوندی بە ئامانجگرتنی نووسینگەی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شوێنی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن شەرمەزار دەكات و جەخت لەوە دەكاتەوە کە پاراستنی سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان ئەرکی حکوومەتی فیدراڵییە و دەبێت لە زووترین کاتدا بەرەنگاری ئەم دەستدرێژییانە ببێتەوە.

 
لە سنووری لقەکانی ١٠، ١٩، ٢٢ و ٢٦ یادی ٨٠ ساڵەی دامەزراندنی پارتی بە بەرز و شکۆداری ڕاگرترا

MONDAY, 17 AUGUST 2026 12:08:51

ھەولێر-KDP.info- بۆ بەرزڕاگرتنی ٨٠یەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوکات ساڵیادی لەدایکبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی، ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی ئابی ٢٠٢٦، لە چوار ناوچەی جیاوازی سۆران، چەمچەماڵ، گەرمیان و باڵەکایەتی ڕێوڕەسم و چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دران.

 
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ: هێرشە درۆنییەکان پێشێلکاری سەروەریی خاکی عێراق و هەرێمە

MONDAY, 17 AUGUST 2026 12:08:43

ھەولێر-KDP.info- دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان، بە توندی ئیدانە و سەركۆنەی پەلاماری درۆنی دەکات کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سنوورەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ئاراستەی قەزای پیرمام لە پارێزگای هەولێر کرا و نووسینگەی تایبەتی سەرۆکی وەزیرانی هەرێم و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنی کردە ئامانج.

 
دژەتیرۆری کوردستان: ئەم هێرشانە تەواوی بەرپرسیارێتیی و لێکەوتەکانیشی لە ئەستۆی ئەنجامدەرانیدایە

MONDAY, 17 AUGUST 2026 11:08:31

ھەولێر-KDP.info- دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لە دیوی سنووری ئێرانەوە بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کراوەتە سەر نووسینگەی تایبەتی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە قەزای پیرمام، بەڵام هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact