Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 8 FEB 2026 03:51 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایى ئاراسته‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- پەیامی پیرۆزبایی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بە بۆنەی١٦ی ئاب و حەفتاوشەشەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی پارتی دێموکراتی کوردستان

بەرێز : سەرۆکی پارتی دێموکراتی کوردستان، جەنابی کاک مەسعوود بارزانی

ئەندامان و لایەنگرانی پارتی دێموکراتی کوردستان

خەڵکی تێکۆشەری کوردستان

سڵاو و ڕێزی شۆڕشگێرانەتان پێشکەش بێ:

هەروەک هەموولایەک ئاگادارن: لە سەردەمێکی مێژوویی هەستیار، گرینگ و چارەنووسساز دا کە خەباتی کوردستان لە باشووری نیشتمان پێویستی بە حیزبێکی سەردەم و مودێرنی ئەمڕۆیی بوو، پارتی دێموکراتی کورد کە دواتر بووە پارتی دێموکراتی کوردستان لە ژێر ڕێنوێنی و سێبەری کۆماری کوردستان دا، لە ١٦ی ئابی ساڵی  ١٩٤٦ی زایینی، یەکەم کۆنگرەی خۆی لە بەغدا بەست و بە فەرمی ئیعلامی مەوجوودیەتی کرد.

پارتی دێموکراتی کوردستان لە ماوەی تەمەنی ٧٦ ساڵەی خۆیدا هەندێک جار تووشی نسکۆ و شکست هاتووە، بەڵام کۆڵی نەداوە و درێژەی بە ڕێگەی خەبات و تێکۆشانی کوردایەتی داوە.

لە ماوەی تەمەنیدا زۆر دەستکەوتی مێژوویی و گرینگی بۆ نەتەوەی کورد لە باشووری کوردستان دەستەبەر کردووە و تەنانەت بەشێک لە دەستکەوتەکانی کاریگەری ئەرێنی و ڕاستەوخۆیان لە سەر دۆزی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستاندا هەبووە.

هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە یادی ٧٦ ساڵەی دامەزرانی پارتی دێموکراتی کوردستان دا گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئەندامان و لایەنگران و خەڵکی کوردستان بە گشتی و  سەرۆکایەتی و ڕێبەریی پارتی دێموکراتی کوردستان بە تایبەتی دەکا و لەو ڕۆژە دا وێرای ئاواتی سەرکەوتنی زیاتر، چاوەڕوانیی زیاتر لە پارتی دێموکراتی کوردستان دەکرێ کە لە پێناو یەکڕیزی و یەکبوون و ڕێکخستنی ناوماڵی کورد لە باشوور بە تایبەتی و لە هەر چوار پارچەی کوردستان بە گشتی، هەوڵی بنەڕەتی و جیددی و کاریگەر بدات.

 

هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ی کوردی

١٥ی ئاب (ئاگۆست) ی ٢٠٢٢ی زایینی

 




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە عەبدوڵڵا عەلی دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 22:02:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی عەبدوڵڵا عەلی کرد بۆ کۆچی دوایی براکەی.

 
بە دیپلۆماسییەتی مەسروور بارزانی، ھەرێمی کوردستان جێگەی سەرنجی ناوچەکە و جیھانە

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 22:02:00

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەشداریکردنی ھەرێم لە لوتکەی جیھانیی حکوومەتەکان گرنگییەکی ستراتیژیی ھەیە و ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەزموونی سەرکەوتووی ھەرێمی کوردستان لە چاکسازی و گەشەپێدان، سەرنجی وڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەت کەنداوی ڕاکێشاوە.

 
سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە نووری عوسمان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 20:02:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشی و ھاوخەمی ئاراستەی نووری عوسمان دەکات بۆ کۆچی دوایی دایکی و ھیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەھەشت شاد بکات.

 

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 18:02:10

ھەولێر KDP. info- رۆژی شەممە 7ی شوباتی 2026، بەبۆنەی سی و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئێکس پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.

عەبدولڕەحمان سدیق باسی دەسکەوتەکانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم لە لووتکەی جیھانیی حکوومەتەکان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 16:02:59

ھەولێر -KDP.info- ڕاوێژکاری بواری ژینگە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، باسی بەشێک لە دەسکەوتانەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەشداریکردنی لە لووتکەی جیھانی حکوومەتەکان لە ئیمارات دەکات و دەڵێت "ھەرێمی کوردستان ھەمیشە بەشێک بووە لە سەقامگیریی ناوچەکە لە ڕابردوو و ئێستا و لە داھاتووشدا  ڕۆڵی گرنگی دەبێت لە داڕشتنی دیدگای ھاوبەش بەرەو گەشەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی لەگەڵ ھەمووان."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact