Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 3 OCT 2026 06:32 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وەزیری بازرگانی بۆ KDP: ئارد و گەنم و خۆراک ھەرزان دەبێت
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، نرخی کەلوپەلی خۆراک بەرەو ھەرزانبوونە بەھۆی چەند ھۆکارێک، ھاوکات کۆگاکانیشمان ئێستا بەجۆرێک پڕبوون لە خۆراک شوێنی خۆراکی دیکەمان نیە، بۆیە خۆراک بەرەو ھەرزان بوونە.

کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لەمەودوا ئارد و گەنم و خۆراک ھەرزان دەبێت، ئەمەش بەھۆی رێککەوتنی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا کە ئەوە کاریگەری لەسەر نرخەکان ھەبووە و ھێوربوونەوەی دۆخەکەش کاریگەری ھەبووە و ئەو ماددە خۆراکیانەی مانگانەش دەدرێت ئێستا بەردەوام دابەش دەکرێت و تا ئێستا شەش وەجبە دابەشکراوە و بەشێکی وەجبەی حەوتەمیش ھاتووە ئەوەش کاریگەری لەسەر نرخی کەلوپەل لە بازاڕ ھەیە".

کەمال موسلیم گوتیشی: "ھەڵگرتنی ڕسوماتی گومرگی لەسەر کەلوپەلی خۆراک کاریگەری ھەبووە و رێگەی گرت لە بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و تا مانگی نۆ بەردەوام دەبێت و دواتریش بەپێی پێویست حکوومەت بڕیاری لێدەدات".

موسلیم باسی لەوەشکرد: "نرخی کەلوپەل ھەرزان بووە و تا ئێستاش کۆگاکانی ئێمە لە ھەموو شارەکان ھێندە پڕبووە کە شوێنمان نەماوە بۆ خۆراک، بۆیە خۆراکێکی زۆر ھاتووە".

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی سەندیکا لە ڕێگەی KDP.infoوە دیدگای نوێی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان دەخاتەڕوو

FRIDAY, 02 OCTOBER 2026 16:10:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دوای ئەنجامدانی کۆنگرەی سەندیکا، دەستیان بە جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری خۆیان کردووە بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕیفۆرم، مۆدێرنکردنی بەڕێوەبردن، ڕەخساندنی ھەلی کار و پەرەپێدانی کەرتە نوێییەکانی ئەندازیاری لە ھەرێمی کوردستان.

 
مامۆستایانی ئایینی بۆ KDP.info: زانایانی گەورەی كورد ژینگەدۆست بوون.. پاراستنی ژینگە ئەرکی هەموومانە

FRIDAY, 02 OCTOBER 2026 10:10:57

سلێمانی-KDP.info- لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا، بە گرنگییەکی زۆرەوە باس لە پاراستنی ژینگە و پەرەپێدانی سروشت کراوە. مامۆستایانی ئایینی لە هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لەوە دەکەنەوە کە زیاننەگەیاندن بە دارستانەکان، ئاژەڵان و باڵندە کێوییەکان ئەرکی سەرشانی هەموو تاکێکە، هاوکات پابەندبوون بە ڕێنمایی و یاساکانی حکوومەت لەم بوارەدا، هاوتای جێبەجێکردنی فەرمانەکانی پەروەردگارە.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا: ھێزی عێراق لە لۆژیکی دەوڵەت و دەستووردایە

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 23:10:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/١٠/١، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە بەغدا بەشداریی لە ڕێوڕەسمی کۆتاییھاتنی ئەرکی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق کرد کە بە ئامادەبوونی بەڕێز عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی باڵا و نوێنەرانی نێودەوڵەتی بەڕێوە چوو.

 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سوپاسی کونسوڵی گشتیی ڕووسیا دەکات

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 21:10:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/١٠/١، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییھاتنی ئەرکەکەی وەک کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ماکسیم ڕوبین کرد.

 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر و شاندی یاوەری دەکات

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 19:10:33

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی پێنجشەممە 1ی تشرینی یەکەمی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەرێز خەمیس خەنجەر و شاندی یاوەری کرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact