Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 4 SEP 2026 20:24 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەرپرسێکی پێشمەرگە: داعش لە چەند ناوچەیەک خۆی حەشار داوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info-  بەرپرسێکی پێشمەرگە ئاشکرای کرد، چەکدارانی داعش لە چەند ناوچەیەک خۆیان حەشار داوە و دەشڵێت، تێکچوونی ڕەوشی عێراق و پەککەوتنی پرۆسەی سیاسی کاریگەریی لەسەر بەرەنگاربوونەوەی داعش ھەبووە.

لیوا محەمەد ڕۆستەم، جێگری بەرپرسی میحوەری قەرەتەپە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "داعش ھێشتا مەترسییە لەسەر عێراق، ھاوکات لەو سنوورەی من شارەزاییم ھەیە چەکدارانی داعش لە ناوچەکانی نەھرەوان و قەرەتەپە و خوارووی خانەقینن، ھەروەھا سوودیان لە ڕووباری دیالە و چەمی سیروان بینیوە بۆ خۆحەشاردان و ڕۆژانە خۆیان دەگۆڕن و لەگەڵ خەڵکی ناوچەکە تێکەڵ بوون، ھەرچەندە لە نێوان خورماتوو و کفری چەکداری تێدایە، بەڵام ئێستا ژمارەیان کەمە و تەنیا دوو مەفرەزەیان ماوە''.

بەرپرسەکەی پێشمەرگە گوتیشی: "داعش لە ناوچەی قەرەتەپە بۆمبێکی بە کاروانێکی سەربازیی عێراقدا تەقاندووەتەوە لە گوندی سەید سەعد و لە ئەنجامدا زیانی ماددی و گیانیی بە ھێزەکەی عێراق گەیاندووە، ھەروەھا مەبەستی ھێرشەکانی ڕۆژانی ڕابردووی داعش ئەوەیە کە بەھۆی ئەو ڕەوشە تایبەتەی عێراق تێدایە، دەیانەوێت وەھا پێشانی خەڵکی بدەن کە ئەوان ماون و داعش لە توانایدایە لە کاتی گونجاو ھەموو شتێک بکات و ھەبوونی خۆیان دەسەلمێنن''.

لیوا محەمەد ڕۆستەم ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "ڕەوشی ئێستای عێراق کاریگەریی ھەبووە، چونکە تێکچوونی ڕەوشی سیاسی و ئابووری کاریگەریی لەسەر ڕەوشی ئەمنی ھەیە لە ھەموو ڕوویەکەوە، ھەتا ئێمە بەنیازی ئۆپەڕاسیۆنێکی گەورە بووین بەھۆی تێکچوونی ڕەوشی بەغدا نەک نەمانتوانی ئۆپەڕاسیۆنەکە ئەنجام بدەین، ھەتا نەمانتوانی لەگەڵ ھێزە عێراقییەکان کۆبوونەوەش بکەین بۆ ئەنجامدانی ئۆپەڕاسیۆن".

 

قائید میرۆ


 




دوایین هەواڵەکان

​وەزارەتی ناوخۆ بۆ KDP.info باسی پڕۆژەی ڕیفۆرمی ٤ ساڵەی پۆلیس دەکات

FRIDAY, 04 SEPTEMBER 2026 20:09:00

ھەولێر-KDP.info- بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی ئەدای ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و ڕێکخستنەوەیان بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان، وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی ستراتیژیی چوار ساڵەی بۆ چاکسازیی بنەڕەتی لە پێکھاتە و شێوازی کاری پۆلیسدا دەستپێکردووە، پڕۆژەیەک کە ئامانجی سەرەکیی گۆڕینی فۆرمی تەقلیدیی پۆلیسە بۆ ھێزێکی سەردەمییانە و لەخزمەت ھاووڵاتییاندا.

 
نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو نەزیفە ڕەشید بەگ سیامەنسووری دەکات

FRIDAY, 04 SEPTEMBER 2026 10:09:14

هەولێر -KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو خاتوو نەزیفە ڕەشید بەگ سیامەنسووری، هاوسەری شەهید مەلا عەزیز سیامەنسووری، پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو کرد و هاوخەمیی خۆی بۆ دەربڕین.

 
مامۆستایانی ئایینی بۆ KDP.info: پاراستنی باڵندە و ئاژەڵ و دارستانەکان ئەرکێکی شەرعییە

FRIDAY, 04 SEPTEMBER 2026 09:09:02

سلێمانی-KDP.info- لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا، بە گرنگییەکی زۆرەوە باس لە پاراستنی ژینگە و پەرەپێدانی سروشت کراوە. مامۆستایانی ئایینی لە هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لەوە دەکەنەوە کە زیاننەگەیاندن بە دارستانەکان، ئاژەڵان و باڵندە کێوییەکان ئەرکی سەرشانی هەموو تاکێکە، هاوکات پابەندبوون بە ڕێنمایی و یاساکانی حکوومەت لەم بوارەدا، هاوتای جێبەجێکردنی فەرمانەکانی پەروەردگارە.

 
مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو نەزیفە ڕەشید بەگ سیامەنسووری دەکات

THURSDAY, 03 SEPTEMBER 2026 23:09:09

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی نەزیفە ڕەشید بەگ سیامەنسووری، خێزانی شەهید مەلا عەزیز سیامەنسووری، پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو کرد و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.

 
ژاکاو عەبدوڵڵا وردەکاریی دامەزراندنی ٢٥٠ کەس لە هەڵەبجە بۆ KDP.info دەخاتەڕوو

THURSDAY, 03 SEPTEMBER 2026 22:09:16

هەڵەبجە-KDP.info- ژاکاو عەبدوڵڵا، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان وردەکاریی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دامەزراندنی ٢٥٠ هاووڵاتی لە فەرمانگەکانی پارێزگای هەڵەبجە دەخاتە ڕوو و دەڵێ، لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە گفتوگۆی وردمان سەبارەت بە پرۆسەی دامەزراندنی ٢٥٠ هاووڵاتی بۆ فەرمانگەکانی سنووری پارێزگاکە کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact