Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 8 OCT 2026 15:53 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بۆ ئه‌م جەژنه‌ هێزه‌ سیاسییەکان له‌ ڕێگای KDPیه‌وه‌ جەخت لەیەکڕیزی ده‌كه‌نه‌وه‌
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- چەند حزبێکی کوردستان داوای ئەوە دەکەن کە دۆخێکی نوێ لە کوردستان دروست ببێت بۆ ئەوەی بە یەکگرتووی و یەک دەستی ڕووبەڕووی تەحەدیەکان ببنەوە و ئەوەش دەخەنە ڕوو کە دەبێت پەیامی ئاشتی بدرێتە ھەموو لایەنەکان بۆ ئەوەی کوردستان لە چەقبەستوویی سیاسیی ڕزگاری بکرێت.

ھەوڵەکانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ یەک دەستی و یەکگرتووی گەلی کوردستان بەردەوامی ھەبووە و دەبێت، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی لەماوەی رابردوو کۆبوونەوەیەکی گرنگی له‌گه‌ڵ سەرجەم ھێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کرد و دواتر سەرۆکایەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆبوویەوە و بە جیاش سەرۆکی حزبەکانی بینووە، جگە لەوەی لەدوایین دیداردا سەرۆکی حکوومەت رۆژنامەنووسانیشی بینی، لە دەرەوەی دامەزاروە فەرمییەکانیش ھەوڵەکانی جنین پلاسخارات، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ خۆرھەڵاتی ناوەراست و ئەفریقا گرنگ بوو کە سەرجەم حزبەکانی لەیەکتری نزیک کردەوە، ئێستا بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە بەشێک لە حزبە سیاسییەکانی کوردستان پەیامیان ھەیە دەیانەوێت لە رێگای ماڵپەری فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بیگەیەنن، کە سەرجەم پەیامەکان جەخت کردنەوەیە لەیەکڕیزی گەلی کوردستان.

رەسوڵ رەوف، ئەندامی سەرکردایەتی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، بۆ ماڵپەری فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: “گرنگە تێروانینی حزبە سیاسییەکان بە ئاراستەی ئەو گۆڕانکاریانەی لەناوچەکە ھەیە بەیەک دەنگی و بە یەکگرتووی بێت، چونکە ئەو تەحەدیانەی کە ڕووبەڕووی گەلی کوردستان دەکرێتەوە بۆ حزبێک نییە بۆ ھەموو کوردستانە و ئاراستەی نەته‌وەی کورد دەکرێت، بۆیە گرنگە ئەگەر ئاراستەیەک یان بیرو ڕای جیاواز ھەبێت وەلاوە بنرێت و بە یەکگرتوویی بچنە پێشەوە بۆ چارەسەری گرفتەکان بۆ لێک نزیک بوونەوەی لایەنەکان، ئێمە کاتی خۆی لەسەر ئەو بیرو بۆچوونە جیاوازانە باجی زۆرمان داوە بەتایبەت لەبەغدا، کە گرنگە کورد بەھێز بێت، جاران کورد لەبەغدا بە بەھێزی تەماشا دەکرا ئێستا رەنگە دۆخەکە جیاواز بێت ناکرێت دەنگەکانمان پەرتەوازە بێت بەتایبەت لەسەر پرسە نیشتیمانییەکان.

ناوبراو گوتیشی: “بەداخەوە جاران سەرکردایەتی کوردستان بەیەکگرتوویی لە ھەولێرەوە بڕیاریان لەدژی ئەوانە دەدا کە لەگەڵ کوردستان نەدەبوون و بەرھەڵستی ئەوانەشیان دەکرد کە بڕیاریان لەبەغداوە لەدژی کوردستان دەدا، بۆیە دەبێت ئەو یەکگرتووییە بگەڕێتەوە و دەبێت حزبەکان بەیەک بەرنامە کۆببنەوە و لە چوارچێوەی بەرنامەیەک ڕووبەڕووی تەحەدیەکان ببینەوە، بەداخەوە ئەوەتا دەبینرێت لە کەرکووک بڕیاری لەدژی کورد دەدرێت و بڕیار لەدژی ئەو کوردە دڵسۆزانە دەدرێت کە لەدوای ١٦ی ئۆکتۆبەر ئاوارە بوون، بۆیە دەبێت حزبە کوردستانییەکان دەست لەناو دەست بن بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی گۆڕانکاریەکان ببنەوە و ئەگەر کورد ئەم ھەلە نەقۆزێتەوە زەرەر دەکات بەڵام ئومێدی زۆر ھەیە کە حزبەکان بەتایبەت پارتی و یەکێتی بگەنە ئەنجامێک بەتایبەت لەسەر پرسی سەرۆککۆمار و پرسی پارێزگاری کەرکووک تا زۆرترین دەستکەوت بەدەست بھێنین.

جیا لە حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان جەخت لەوە دەکاتەوە کە کورد بە یەکگرتوویی و یەک دەنگی بچێتە ناو ھەر چوارچێوەیەکەوە کە لەبەرژەوەندی کورد بێت و بە یەکگرتوویی ڕووبەڕووی تەحەدیەکان ببێتەوە، لەماوەی رابردووش گۆڕان چەندین بەیاننامەی ھەبووە.

سەفین مەلا قەرە، ئەندامی خانەی ڕاپەراندنی گۆڕان، بۆ ماڵپەری فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: “ئێمە پیرۆزبایی جەژنی قوربان لەسەرجەم ھێزە سیاسییەکان و خەڵکی کوردستان دەکەین و ھیوادارین ئەم بۆنەیە ببێتە ھەوێنی یەکڕیزی گەلی کوردستان و ناوماڵی کوردستان رێکبخرێتەوە و ئەوەی گرنگە کە حزبەکان بەیەک بەرنامە و ئامانج بتوانن پرۆسەی سیاسیی لە کوردستان و عێراقیش سەربخەن و ناکۆکییەکان وەلاوە بنرێت و ھەوڵەکان بەھێزتر بکرێت بۆ یەک دەنگی، ھاوکات یەکڕیزی بەو واتایە دێت لای ئێمە کە ئامانجە نیشتیمانی و نەتەوەییەکان بپارێزرێت و دەبێت لە بەغدا و لە ئاستی دەرەوەش ئەم ھێزانە لەسەر یەک پڕۆژەی سیاسی کۆک بن و رێگا نەدەن تەحەدیەکان ڕووبەڕووی کودستان بکرێنەوە، ھەروەھا ئەوەشی خستەڕوو، دەبێت ھەموو لایەنەکان لەبەشێک لە داواکاری خۆیان خۆش ببن لەپێناوی یەکگرتووی کوردستان.

ھاوکات حزبی شیووعی کوردستان، کە ئەویش لە رۆژی جەژن و لە کاتی لێک نزیکبوونەوەی لایەنەکان پەیامی ھەیە، ھەندرێن ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی شیووعی و بەرپرسی پەیوەندیەکانی ئەو حزبە، بۆ ماڵپەری فەرمی پارتی گوتی: “جیا لە پەیامی پێکەوە ژیان لە کوردستان زۆر گرنگە ھێزە سیاسییەکان لەبەردەم ئەم قۆناغە کە زۆر ھەستیارە بە وریایەوە مامەڵە بکەن و خاڵی ھاوبەش بدۆزنەوە بۆ کارکردن و ھەوڵەکان زیاتر بکرێت بۆ لێک نزیکبوونەوەی لایەنەکان ئەوەی گرنگە ھەنگاوەکان بەوردی و بە ئاگاداری بنرێت و دەبێت حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەتایبەت ئەوانەی کە تایبەتمەندن بە گفتووگۆی ھەولێر و بەغدا و پەیوەندییەکانی دەرەوە ئەوان لەسەر پرسە نەتەوەییەکان کار بکەن و پێکەوە ڕووبەڕووی مەترسییەکان ببنەوە و ناکرێت جیاوازی لە نێوان لایەنەکان دروست بێت کە کاریگەری دروست بکات لەسەر گوتاری نەتەوەیی و دەبێت ئەم لێک نزیکبوونەوە کاری لەسەر بکرێت.

ھاوکات گوتیشی: “ئاساییە با کۆبوونەوەکان درێژەیان ھەبێت گرنگ ئەوەیە کە لێک نزیکبوونەوە ھەبێت و نەفەسی درێژ ھەبێت بۆ کۆبوونەوە.

 

كارزان سه‌باح هه‌ورامی




دوایین هەواڵەکان

د. ناڤسەر نووری بۆ KDP.info: مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغدا هاوتا دەکرێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 15:10:09

هەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند: "بەپێی لێکتێگەیشتنی هەردوولا، بڕیارە مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا هاوتا بکرێت و لە ئێستاشدا خەریکی ئامادەکردنی لیستەکانین."

 
هۆشیار زێباری و ڕێبەر ئەحمەد تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەکەن

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:37

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، هۆشیار زێباری، بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، لە بارەگای ناوەند پێشوازی لە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

 
مەکتەبی سیاسیی هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی مامی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی ڕادەگەیەنێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:01

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی کرد بۆ کۆچی دوایی مامی (سەید جەوزی سەید سابر کاکەیی)، برای کەسایەتیی دیاری ڕووناکبیر و سیاسەتمەدار خوالێخۆشبوو فەلەکەدین کاکەیی، و هاوخەمیی قوڵی خۆی بۆ بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان ڕاگەیاند.

 
​حەج و عومرەی هەرێم دوا مۆڵەتی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی 2027 دیاریکرد

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:29

هەولێر-KDP.info- ​بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات کە ناویان بۆ حەجی ساڵی 2027 دەرچووە، بە زووترین کات سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە ئیدارییەکانیان.

 
ئەتروشی بۆ KDP.info: ڕێگە نادەین ڕەشنووسی بودجە بە زیانی مافەکانی گەلی کوردستان تێپەڕێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 11:10:00

​بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات لە ڕەشنووسی یاسای بودجەدا چەندین خاڵی نەرێنی و سزای نادادپەروەرانە بەرامبەر ھەرێمی کوردستان جێگیر کراون، جەختیش دەکاتەوە کە وەک فراکسیۆنە کوردییەکان لە ھەوڵی بەردەوامدان بۆ دروستکردنی ھەڵوێستێکی یەکگرتوو بە مەبەستی داکۆکیکردن لە شایستە داراییەکانی کوردستان.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact