Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 27 AUG 2026 13:01 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

دەستەی وەبەرهێنان: بە جۆرێک ئاسانکاریی بۆ خەڵک دەکرێت کە بەئاسانی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون پڕ بکەنەوە
| KDP.info


هەولێر -KDP.info- بەرپرسی ڕاگەیاندنی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان گوتی، خەڵک ئێستا دەتوانێت فۆڕمی وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون پڕ بکاتەوە، بەڵام خەریکن بە جۆرێک سیستەمەکە فراوان دەکەن، کە خەڵک بەئاسانی پڕی بکاتەوە و تا ئێستاش زیاتر لە50 هەزار کەس فۆڕمی پڕ کردووەتەوە و بڕیارە تا ٢ی تەمووز بەردەوام بێت .

هێمن هەینی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''لینکی پڕکردنەوەی فۆڕمی وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون ڕانەگیراوە و ئێستاش خەڵک دەتوانێت پڕی بکاتەوە، بەڵام فشاری زۆری لەسەرە و خەڵک ناتوانێت وەکوو پێویست سوودی لێ وەربگرێت، بۆیە خەریکین ئەو سیستەمەی دانراوە، فراوانی دەکەین، بۆ ئەوەی خەڵک بە ئاسانترین شێوە فۆرمەکە پڕ بکاتەوە .''

  بەرپرسی ڕاگەیاندنی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان گوتیشی: ''تا ئێستا نزیکەی 55 هەزار کەس فۆڕمی پڕ کردووەتەوە و بەردەوامیشە و پڕۆسەکە تاکوو دووی تەمووز بەردەوام دەبیت.''

 

بڵند ئیبراهیم


 




دوایین هەواڵەکان

بۆ ئەوانەی ئەرکیان لە کاری سیاسیدا قورسە

THURSDAY, 27 AUGUST 2026 12:08:00

فازڵ میرانی

پاڵپشتییەکانی کابینەی نۆیەم بەرهەمی کشتوکاڵیی شێخانی ڕەوانەی بازاڕەکانی عێراق و ناوچەکە کردووە

THURSDAY, 27 AUGUST 2026 11:08:00

شێخان-KDP.info- ئاسانکاری و پشتگیرییەکانی حکوومەت، کەرتی کشتوکاڵی لە قەزای شێخان بە شێوەیەکی بەرچاو بووژاندووەتەوە. لەم بارەیەوە، بەڕێوەبەری قەزای شێخان دەڵێت، پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە چاندن و کشتوکاڵ لەلایەن کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێم ھاندەری جووتیاران بووە تا ڕووبەڕی داچاندنی پەتاتەیان کە ساڵانی پێشوو ٢ ھەزار دۆنم زەوی بووە، بۆ ٢٠ ھەزار دۆنم زەوی زیاد بکەن، بەمەش بەرھەمی پەتاتەی قەزاکە گەیشتووەتە ٢٠٠ ھەزار تەن و ھەناردەی دەرەوەش دەکرێت.

 
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی چه‌ند فه‌رمانێكی وه‌زاری له‌پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتییان دەرکرد

THURSDAY, 27 AUGUST 2026 10:08:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە چەند فەرمانێکی وەزاریدا و لەپێناو پەرەپێدانی زیاتری پڕۆژەکان و خزمەتکردنی ھاووڵاتییان لە سنووری شاری ھەولێر و شارۆچکەکانی دەوروبەری، ڕەزامەندی نیشاندا بە خەرجکردنی گوژمەی پێویست لەسەر داھاتی شارەوانی و ئاو بە مەبەستی جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی ھەولێر و شارۆچکەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی ھەولێر.

 
نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە یەکخستنی هێزەکانی هەسەدە و سوپای سووریا دەکات

WEDNESDAY, 26 AUGUST 2026 22:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، "پێشوازی لەو پێشکەوتنە گەورەیە دەکەم کە لە پرۆسەی تێکەڵکردنی ھێزەکانی سووریای دیموکرات (ھەسەدە) لەگەڵ ھێزە حکومییەکانی سووریادا بەدەستھاتووە."

 
جەنەڕاڵ شنایدەر: بۆ ئایندە لەگەڵ ھێزەکانی پێشمەرگە پلانی تۆکمە و نوێمان دەبێت

WEDNESDAY, 26 AUGUST 2026 21:08:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٦، فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی جێگرانی سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان و ئیدارە و میرە، پێشوازی لە جەنەڕاڵ گەنتەر شنایدەر، بەڕێوەبەری گشتی ھێزە چەکدارەکان لە وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا و کۆڵۆنێڵ ئۆستن پیچا، فەرماندەی ھێزەکانی ئەڵمانیا لە ھەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەریان کرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact