Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 1 OCT 2026 03:05 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی بۆ KDP: تا ئێستا بڕیارمان نەداوە
| KDP.info


بەغدا-KDP.info- بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بە مەبەستی پڕکردنەوەی شوێنی ئەو پەرلەمانتارانەی رەوتی سەدر کۆببێتەوە کە دەستیان لە کار کێشاوەتەوە، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیش دەڵێ، تا ئێستا بڕیاریان نەداوە کە ئاخۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا دەکەن یاخود نا.

د. ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "وەکو فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان تاوەکو ئێستا بڕیارمان نەداوە کە بەشداری لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقدا دەکەین یاخود نا، چونکە چاوەڕێی بڕیاری سەرکردایەتی خۆمان دەکەین و ئەوان بڕیار دەدەن کە بەشداری بکەین یاخود نا".

سەبری گوتیشی: "چوارچێوەی هەماهەنگی واژۆی کۆکردووەتەوە و داوای کردووە پەرلەمان کۆبێتەوە بۆ پڕکردنەوەی شوێنی پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر، کە بەپێی دەستووری عێراق پێویستە رێژەی دیاریکراو لە ئەندامانی پەرلەمان ئامادە بن بۆ ئەوەی کۆبوونەوە ئەنجام بدرێت، چونکە پەرلەمانتارانی سەدر فەرمانی پەرلەمانیشیان بۆ دەرچووە لەبارەی دەستلەکار کێشانەوە، بەڵام گفتوگۆکانی نێوان لایەنەکان بەردەوامن".

ناوبراو دەشڵێ: "بەشداریکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پرۆسەی سیاسیی عێراق لەسەر سێ بنەمای سەرەکی دەبێت، ئەوانیش بریتین لە هاوبەشی، سازان و هاوسەنگی".

 

بڵند ئیبراهیم

 




دوایین هەواڵەکان

ھۆشیار زێباری پێشوازی لە شاندێکی ناوەندی بەغدای یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان کرد

WEDNESDAY, 30 SEPTEMBER 2026 23:09:00

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠-٩-٢٠٢٦، ھۆشیار زێباری، بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، لە بارەگای ناوەند، پێشوازی کرد لە شاندێکی ناوەندی بەغدای یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، بە ئامادەبوونی ئەندامانی ناوەندی سەرکردایەتی موحسین سەعدون و نازەنین مەندەلاوی.

 
گەورەترین پێشانگای تەکنەلۆژیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

WEDNESDAY, 30 SEPTEMBER 2026 21:09:56

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ، گەورەترین پێشانگای تەکنەلۆژیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە بەشداری ١٥ وڵات لە هەولێر بەڕێوەدەبات.

 
سەرۆک بارزانی پەیامی دڵنیاکەرەوە دەدات

WEDNESDAY, 30 SEPTEMBER 2026 15:09:46

دکتۆر عرفان عەزیز

 
سەرۆک بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە

WEDNESDAY, 30 SEPTEMBER 2026 13:09:02

هەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی، بەهۆی کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانان لە عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانان کۆتایی هەرێمی کوردستان نییە و پێشمەرگە بۆ بەرگری ئامادەیە.

 
سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش لە عێراق ڕاگەیاند

WEDNESDAY, 30 SEPTEMBER 2026 11:09:16

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، 30ـی ئەیلوولی 2026، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش لە عێراق ڕاگەیاند.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact