Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 1 OCT 2026 16:52 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی سەربازی ئەمەریکی دەکات
| KDP.info


ئەمڕۆ سێشەممە 21 ی حوزەیران، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی سەربازی ئەمەریکی بە سەرۆکایەتی جەنەرال کیس فیلیپس گەورە ڕاوێژکار و پاشکۆی سەربازی ئەمەریکی لە عێراق کرد کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی کردبوو .

لە دیدارەکەدا، دوایین گۆڕانکاری وپەرەسەندنەکانی بارودۆخی ئەمنی عێراق و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و تیرۆر بە گشتی و گرنگیی برەودان بە هەماهەنکیی نێوان پێشمەرگە وسوپای عێراق تاووتوێ کرا. 

سەرۆکی حکومەت وێڕای سوپاسکردنی پشتیوانی ئەمەریکا لە هێزی پێشمەرگە ، هیوای سەرکەوتنی بۆ جەنەرال فیلیپس خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.

گەورە ڕاوێژکار و پاشکۆی سەربازی ئەمەریکی لە عێراق، ستایشی ڕۆڵی پێشەنگ و هەوڵەکانی سەرۆکی حکومەتی کرد لە ئەنجامدانی پرۆسەی چاکسازیی لە وەزارەتی پێشمەرگە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم چاکسازییانە، هۆکارێکی بەهێزن بۆ بەردەوامبوونی هاریکاری و پشتگیرییەکانی هاوپەیمانان و بەتایبەتی ئەمەریکا، بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکوومەت جەخت لە قووڵکردنەوەی پێکەوەژیانی ئاشتییانە دەکاتەوە

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 16:10:47

ھەولێر-KDP. info-  مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مەتڕان مۆر نیقۆدێمۆس داود مەتی شەرەف سەرۆکی تائیفەی سریانی ئارتۆدۆکسی لە هەرێمی کوردستان و مووسڵ و کەرکووک کرد و، لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکوومەت جەختی لە قووڵکردنەوەی پێکەوەژیانی ئاشتییانە کردەوە.

 
سامانە سروشتییەکان: چاکسازیی کۆڕمۆر نابێتە هۆی کەمبوونەوەی گازی ماڵان

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 14:10:13

ھەولێر-KDP. info-  وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاووڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە کە پڕۆسەی چاکسازی لە کۆمپانیای "دانە گاز"کە ماوەی مانگێک دەخایەنێت، بە هیچ شێوەیەک کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی بڕی گازی ماڵان نابێت.

 
پارێزگاری هەولێر کاتی تەواوبوونی نوژەنکردنەوەی یاریگەی فرەنسۆ هەریری بۆ KDP.info ئاشکرا دەکات

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 11:10:35

هەولێر-KDP.info- پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، پرۆسەی نوژەنکردنەوەی یاریگەی نێودەوڵەتیی فرەنسۆ هەریری بە خێرایی بەڕێوە دەچێت و پێش کۆتاییهاتنی مانگی داهاتوو یاریگەکە بە تەواوی ئامادە دەبێت بۆ پێشوازیکردن لە یارییە جۆراوجۆرەکان.

 
ھۆشیار زێباری پێشوازی لە شاندێکی ناوەندی بەغدای یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان کرد

WEDNESDAY, 30 SEPTEMBER 2026 23:09:00

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠-٩-٢٠٢٦، ھۆشیار زێباری، بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، لە بارەگای ناوەند، پێشوازی کرد لە شاندێکی ناوەندی بەغدای یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، بە ئامادەبوونی ئەندامانی ناوەندی سەرکردایەتی موحسین سەعدون و نازەنین مەندەلاوی.

 
گەورەترین پێشانگای تەکنەلۆژیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

WEDNESDAY, 30 SEPTEMBER 2026 21:09:56

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی سێ ڕۆژ، گەورەترین پێشانگای تەکنەلۆژیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە بەشداری ١٥ وڵات لە هەولێر بەڕێوەدەبات.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact