Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 23 AUG 2026 21:34 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

دابەشکردنی مووچە دەبێتە کارتی ئەلکترۆنی
| KDP.info


ھەولێر -KDP.info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کار لەسەر ئەوە دەکات دابەشکردنی مووچە بکرێتە کارتی ئەلکترۆنی ھاوشێوەی وڵاتان، بۆ ئەوەی قەیرانی فەنیی دابەشکردنی مووچە چارەسەر بکرێت، چونکە بەو ھەنگاوە کێشەی تەکنیکیی دابەشکردنی مووچە نامێنێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''حکوومەت سەرقاڵە لەڕێگەی فەرمانگەی تەکنەلۆژیا و زانیارییەوە مووچە لە ڕێگەی کارتی ئەلکترۆنییەوە دابەش بکات و قەیرانی فەنیی دابەشکردنی مووچە نەمێنێت، چونکە یەکێک لە قەیرانەکان، دابەشکردنی فەنیی مووچەیە، بەڵام بەو جۆرە مووچەخۆران دەتوانن لە ھەر بانکێک کە بیانەوێت مووچە وەربگرن و بەم جۆرە ئەو کێشەیە چارەسەر دەبێت.''

سەرچاوەکە باسی لەوەش کرد: ''جگە لەوەش، مووچە دێتە سەر حیسابەکەی و ھەرکاتێک بیەوێت دەتوانێت مووچەکەی وەربگرێت، بۆیە ھەنگاوی بۆ نراوە و لە ساڵی ٢٠١٤ەوە لەگەڵ کۆمپانیایەک ڕێک کەوتوون کە سۆفتوێرەکەی لێ بکڕین، بەڵام قەیرانی دارایی بەسەردا ھات و ئێستا دووبارە بڕیارە لەگەڵ کۆمپانیایەک بگەنە ڕێککەوتن و گرێبەست بکەن بۆ ئەوەی ئەو کارە جێبەجێ بکرێت، بۆیە بڕیارەکە ئێستا لە ئەنجومەنی وەزیرانە و تەنھا ماوە ئەنجومەن ڕەزامەندیی لەسەر بدات و بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت، چونکە پێویستی بە بودجە ھەیە و جێبەجێکردنی ئەوکارە بە شێوەی مانگانەیە.''

هەر لەو بارەیەوە، سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان، زیاد جەبار محەمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''میکانیزمی دابەشکردنی مووچە لە ھەرێمی کوردستان باش نییە و ھەموو لایەکمان ھەوڵ دەدەین میکانیزمێک بدۆزینەوە بۆ دابەشکردنی مووچە، بەتایبەت مووچەی خانەنشینان، کە زۆر گرنگە و بەگشتییش میکانیزمێک بێت بەئاسانی مووچە بگاتە دەستی مووچەخۆران و ئێمەش لە پەرلەمان ماوەیەکە سەرقاڵین میکانیزمێک بدۆزینەوە و ئامادەمان کردووە و کۆمەڵێک ڕاسپاردە و پێشنیازی تێدایە بۆ حکوومەت و وەزارەتی دارایی، کە لەگەڵ ئەوەی خەریکی ڕاپۆرتێکی گشتیین کە ئەوەش بەشێکە لە ڕاپۆرتەکەمان لەبارەی دۆخی دارایی و مووچەوە و، حکوومەتیش خەریکی دۆزینەوەی میکانیزمێکە، بۆیە پێشنیازمان کردووە ھەموو بانکەکان بە ئەلکترۆنی بکرێن و مووچە بە ئاسانترین شێوە دابەش بکرێت و ھەنگاویش بنرێت ھەم وەرگرتنی مووچە و ھەم بانکەکان بە ئەلکترۆنی بکرێن و لە داھاتوودا بەرەو ئەوە بڕۆین سیستەمی بانکیمان لە ھەرێمی کوردستان ھەبێت.''

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

سەربەست لەزگین سمینارەک بۆ کادرێن مەکتەبا ڕێکخستنێ پێشکەشکر

SUNDAY, 23 AUGUST 2026 18:08:35

دھۆک-KDP. info-  ئەڤرۆ ٢٣ی تەباخا ٢٠٢٦ێ، ب هەلکەفتا سالڤەگەرا ۱٦ی تەباخێ، ڕێزدار سەربەست لەزگین، ئەندامێ مەکتەبا سیاسی و بەرپرسێ مەکتەبا ڕێکخستنا پارتی دیموکراتی کوردستان ل بەھدینان، سمینارەک بۆ کادر و ئەندامێن مەکتەبا ڕێکخستنێ پێشکەشکر.

دڵشاد هیرانی بۆ KDP.info: بەم زووانە چەند ناوچەی قەدەغەکراوی ژینگەیی ڕادەگەیێندرێت

SUNDAY, 23 AUGUST 2026 16:08:13

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ژینگەی هەولێر ڕایگەیاند، هۆشیاریی هاووڵاتیان بەرامبەر پاراستنی ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان زیادی کردووە و ڕاوکردن کەم بووەتەوە. هەروەها ئاشکرای کرد کە بۆ پاراستنی زیاتری سامانی سروشتی، بەم زووانە چەند ناوچەیەکی قەدەغەکراوی ژینگەیی لە سنووری پارێزگای هەولێر ڕادەگەیێندرێن.

 
ئەم ڕێنماییانە لەلایەن ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆوە واژۆ کراوە

SUNDAY, 23 AUGUST 2026 13:08:01

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێنمایی ژمارە 8ی ساڵی 2026ـی تایبەت بە جێبەجێکردنی ڕێبەری سەلامەتی گشتی دەرکرد، کە ئامانجی پاراستنی گیان و سامانی هاووڵاتییان و چەسپاندنی ستانداردە جیهانییەکانی سەلامەتییە لە پڕۆژە و دامەزراوە جیاوازەکاندا.

 
لەم وادەیەدا ھاوکاری دارایی ھاوپەیمانان دابەشدەکرێت

SUNDAY, 23 AUGUST 2026 11:08:42

ھەولێر-KDP. info-  وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی تەممووزی 2026، خرایە سەر هەژماری وەزارەت و رۆژی دووشەممەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

شۆفێران بۆ KDP.info: پڕۆژەکانی ڕێگەوبان بوونەتە قەڵغانی پاراستنی گیانی هاووڵاتییان

SUNDAY, 23 AUGUST 2026 11:08:11

سۆران-KDP.info- لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری و خزمەتگوزارییەکان، کەرتی ڕێگەوبان و هاتوچۆ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەخۆیەوە بینیوە. ئەم دەستپێشخەرییانە تەنها خزمەتگوزاری سەرهێڵ نین، بەڵکو لەلایەن هاووڵاتییان و شۆفێرانی ناوچەکەوە وەک «قەڵغانێکی سەرەکی بۆ پاراستنی گیان و ماڵیان سەیر دەکرێن.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact