Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 8 FEB 2026 10:42 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

عەلی تەتەر: داوا لە پەكەكە دەكەین دەست لەو سیاسەتە هەڵەیە بەربدات
| KDP.info


شیلادزێ-KDP.info- ئەمڕۆ پارێزگاری دهۆك سەردانی ناحیەی شیلادزێی سەر بە شاری ئامێدی كرد و لە كاتی كردنەوەی پرۆژەیەكدا رایگەیاند، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی سەدان پرۆژەوە خزمەتی خەڵكی كوردستان دەكات، بەڵام پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) خراپەكاری دەكات.

د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆك لە وتارێكیدا كە لە مەراسیمی كردنەوەی پرۆژەیەكی كارەبا لە شیلادزێ پێشكەشی كرد ئاماژەی بەوە كرد، لە ساڵی 1991ەوە حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەوڵ دەدات باشترین خزمەتگوزاری پێشكەش بە خەڵكی ئەم دەڤەرانە بكات، بەڵام بەهۆی بوونی هێزێكی بیانی و نایاسایی، لەم دەڤەرەدا نەتواندراوە خزمەتگوزاری بگەیەندرێنە هەموو گوندەكان.

ئەوەشی ئاشكرا كرد كە پەكەكە جگە لەوەی ڕێگرن لە ئاوەدانكردنەوەی دەڤەرەكە، ئەو پڕۆژانەش تێك دەدات كە لەلایەن حكوومەتەوە دەكرێن و گوتی: چەند مانگێك لەمەوبەر، ئێمە ڕێگەیەكمان بۆ گوندێكی ئەم دەڤەرە دروست كرد، تاوەكوو ببێتە سەرەتایەك بۆ ئەوەی خزمەتگوزاریی زیاتر بگەیەنینە گوندەكە، بەڵام دواتر چەكدارانی پەكەكە شەقامەكەیان تەقاندەوە و لەناویان برد.

گۆتژی:" ژلایەکێ ڤە حکومەتا ھەرێما کوردستانێ یا پرۆژان دروست دکەت، ژلایەکێ دیتر ڤە، ھێزا نەشەرعی ل ڤێ دەڤەرێ یا ژناڤ دبەت و ب مین و، تەقەمەنیا د پەقینیت".

پارێزگارێ دھۆکێ بەردەوامیا ئاخفتنێن خۆ دا دیارژی کر:" یا دیارە کۆ زورداریەکا مەزن یا ل خەلکێ ڤێ دەڤەرێ دهێتە کرن کۆ ئەگەر ژى پەکەکەیە، ل سەرانسەری ھەر چار پارچێن کوردستانێ، چ زۆرداری ناگەھنە ھندی وێ یا کۆ ل خەلکێ دەڤەرێن دوسکی ژووریا و نێروە و رێکان دھێتە کرن، ئەم دخازێن پەکەکە تێبگەھیت کۆ بلا پەکەکە ل شێلادزێ و دێرالوک و ئامێدیێ و چەند دەڤەرێن دیتر چ خزمەتا رزگارگرنێ ناکەت، بلا کەرەمکەتە باکورێ کوردستانێ و خەباتا خۆ ئەنجام بدەت".

عەلی تەتەر جەختی كردەوە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان شەڕ و تێكدانی ناوێت، بۆیە داوا لە پەكەكە دەكەین، دەست لەو سیاسەتە هەڵەیە بەربدات و رێگە بدات حكوومەت دەستی ئاوەدانیی زیاتر بۆ خەڵكی خۆی درێژ بكات.

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە عەبدوڵڵا عەلی دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 22:02:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی عەبدوڵڵا عەلی کرد بۆ کۆچی دوایی براکەی.

 
بە دیپلۆماسییەتی مەسروور بارزانی، ھەرێمی کوردستان جێگەی سەرنجی ناوچەکە و جیھانە

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 22:02:00

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەشداریکردنی ھەرێم لە لوتکەی جیھانیی حکوومەتەکان گرنگییەکی ستراتیژیی ھەیە و ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەزموونی سەرکەوتووی ھەرێمی کوردستان لە چاکسازی و گەشەپێدان، سەرنجی وڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەت کەنداوی ڕاکێشاوە.

 
سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە نووری عوسمان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 20:02:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشی و ھاوخەمی ئاراستەی نووری عوسمان دەکات بۆ کۆچی دوایی دایکی و ھیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەھەشت شاد بکات.

 

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 18:02:10

ھەولێر KDP. info- رۆژی شەممە 7ی شوباتی 2026، بەبۆنەی سی و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئێکس پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.

عەبدولڕەحمان سدیق باسی دەسکەوتەکانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم لە لووتکەی جیھانیی حکوومەتەکان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 16:02:59

ھەولێر -KDP.info- ڕاوێژکاری بواری ژینگە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، باسی بەشێک لە دەسکەوتانەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەشداریکردنی لە لووتکەی جیھانی حکوومەتەکان لە ئیمارات دەکات و دەڵێت "ھەرێمی کوردستان ھەمیشە بەشێک بووە لە سەقامگیریی ناوچەکە لە ڕابردوو و ئێستا و لە داھاتووشدا  ڕۆڵی گرنگی دەبێت لە داڕشتنی دیدگای ھاوبەش بەرەو گەشەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی لەگەڵ ھەمووان."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact