Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 13 DEC 2025 01:20 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

روشدی بۆ KDP: جگە لە کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی کۆبوونەوەیەکی فراوانیش بەڕێوەدەچێت
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بڕیارە لە چەند رۆژی داھاتوو پارتی و یەکێتی لەسەر کۆی پرسەکان کۆببنەوە و راوێژکاری مەکتەبی سیاسی پارتیش دەڵێ، جگە لە کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی کۆبوونەوەیەکی فراوان لە نێوان ھەموو لایەنەکان بەڕێوەدەچێت.

عارف روشدی، راوێژکاری مەکتەبی سیاسی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ھەموو کۆبوونەوەیەک بەرھەمی دەبێت، چونکە ئەنجام نەدانی کۆبوونەوە و لێک دوورکەوتنه‌وه‌ ئەگەر کێشەیەک ھەبێت چارەسەر ناکرێت و ھەر دەمێنێ، بەڵام کاتێک کۆبوونەوە دەکرێت بێگومان دەگەنە ئەنجامێک، کۆبوونەوەی رۆژانی رابردووی نێوان مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی دەرئەنجامێکی ئەرێنی ھەبووە و بڕیار دراوە زنجیرەیەک کۆبوونەوەی دیکە بەڕێوەبچن، دیارە لە ھەر کۆبوونەوەیەکدا دانوستان لەبارەی کێشەیەک دەکرێت، وەک پرسی ھەڵبژاردن و کێشەکان لەگەڵ بەغدا و پاڵپشتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان".

راوێژکاری مەکتەبی سیاسی پارتی گوتیشی: "پلان ئەوەیە دوای کۆبوونەوەکانی پارتی و یەکێتی کۆبوونەوەیەکی فراوان لەنێوان ھەموو لایەنە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت لەژێر چەتری سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان".

عارف روشدی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: "بڕیارە کۆبوونەوەی دیکە لەنێوان پارتی و یەکێتی ئەنجامبدرێن و گەشبینیشم بەوەی دانوستانەکانی پارتی و یەکێتی ئەنجامی باشی دەبێت، چونکە ھەردوولایەن گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی پێویستە بگەنە ڕێککەوتن، بەپێچەوانەوە نەگەنە ڕێککەوتن ھەردوو لایەن و میللەتی ئێمەش زیانی بەردەکەوێت".

 

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

بەشی ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندنی پارتی 500 کتێب دەبەخشێتە کتێبخانەی چەمچەماڵ

FRIDAY, 12 DECEMBER 2025 23:12:00

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، وەک ئەرکێکی نیشتمانی و بۆ قەرەبووکردنەوەی بەشێک لە زیانەکانی لافاو، بڕیاریانداوە ٥٠٠ کتێب پێشکەشی کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ بکەن.

 
فەلاح حەسەن بۆ ڕێکخراوەکان: سوپاسی ھاوکارییەکانتان دەکەین بۆ زیانلێکەوتووان

FRIDAY, 12 DECEMBER 2025 19:12:00

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی سێشەممە، ٩ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥، بەھۆی بارانی بە خووڕ لە ناوچە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی، بووە ھۆی دروستبوونی لافاو و زیانێکی زۆری بەر ماڵی ھاووڵاتییان گەیاند، ھەروەھا لە گەرمیان و چەمچەماڵ بووە ھۆی گیان لەدەستدانی چەند ھاووڵاتییەک.

 

سروه‌ ڕەسووڵ بۆ KDP: جگە لە چەمچەماڵ سبەی هاوکاری دەگاتە زیانلێکەوتووانی كه‌ركووكیش

FRIDAY, 12 DECEMBER 2025 18:12:00

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی ھاوبەشی ھەماھەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆ دەڵێ، تیمەکانمان بەردەوامن لە خاوێنکردنەوەی ناوچەکانی زیان لێکەوتووی لافاوی ڕۆژانی ڕابردوو ھەروەھا ھاوکاری گەیاندراوەتەوە خەڵکی ئەو ناوچانە.

سەعدی پیرە ئەو دوو بەرنامەیەی لە پێش پارتی و یەکێتییە بۆ KDP ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 12 DECEMBER 2025 13:12:11

ھەولێر-KDP.info- ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، سەبارەی بە کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، ئێمە و پارتی دوو بەرنامەمان لەپێشە، هەروەها بە گەشبینیشەوە لە کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی دەڕوانێت.

 
قۆناغی سێیەم قەرەبووکردنەوەی ماددی چەمچەماڵ و دەوروبەری دەست پێ ده‌كات

FRIDAY, 12 DECEMBER 2025 12:12:59

چەمچەماڵ-KDP.info- لە نێو دڵەڕاوکێی کارەسات و وێرانکارییەکانی سروشتدا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی وەک هەمیشە بووەتە چەترێک بۆ پاراستنی لێقەوماوان و هەڵمەتێکی بەرفراوانی بۆ ساڕێژکردنی برینەکانی چەمچەماڵ و دەوروبەری دەست پێ کردووە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact