Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 1 OCT 2026 23:59 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"دەستپێشخەریی پارتی دۆخەکەی ئارام کردووەتەوە"
| KDP.info


ھەولێر -KDP.info- بەرپرسی لقی ٢٤ی سەفینی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شەقڵاوە گوتی، دەستپێشخەریی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ یەکڕیزیی ناوماڵی کوردی وای کردووە کە ئارامی لە ھەرێمی کوردستان دروست بێت و مەکتەبی سیاسییش ڕاسپێردراوە کە پەیوەندی لەگەڵ ھەموو لایەنەکان ئاسایی بکرێتەوە و ئەگەر گرفتێکیشمان لەگەڵ بەغدا ھەبێت لەناو کێشەکانی خۆماندا چارەسەری بکەین.

ھیوا ئەحمەد مستەفا، بەرپرسی لقی ٢٤ی سەفینی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شەقڵاوە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''لە بنەماکانی ئێمەدایە لە بنەڕەتدا پێکەوە کار بکەین و یەکڕیزیی کورد بپارێزین، ئەو بنەمایانەی ھەرێمی کوردستان بەھێز دەکەن، بۆیە پێمان باشە و لە کۆتا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی لەژێر سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانیدا مەکتەبی سیاسی ڕاسپێردرا کە خەریکی ئەو بنەمایانە بێت و مەکتەبی سیاسی ھەندێک ھەنگاوی ناوە لەو باریەوە و ئەوە دەمێنێت لە ئایندەدا چۆن درێژە بە گفتوگۆکان بدرێت و ئێمە نامانەوێت پەیوەندییەکان ساردییان تێ بکەوێت و لە بەغداش گرفتێک ھەبێت، ئێمە گرفتەکانی خۆمان لە ناوخۆ چارەسەر بکەین و نەیانبەین بۆ بەغدا، بۆ ئەوەی کورد خاڵی لاوازی خۆیان نیشانی بەغدا نەدەن، بەتایبەت لە بەغدا، بۆیە ئێمە لەگەڵ ئەوەداین ئەگەر گرفتێکمان ھەبێت، باشترە دوور لە ڕاگەیاندن چارەسەری بکەین.''

ھیوا ئەحمەد مستەفا گوتیشی: ''ھەموومان پێکەوە ئەو وڵاتە بەڕێوە ببەین و پەیوەندی نەپچرێنین، چونکە ئەوە وڵاتی ھەموومانە و ھەموومان لێی بەرپرسین، باش بێت بۆ ھەمووانە و خراپیش بێت بۆ ھەمووانە و ھەمووشمان لە کەشتییەکداین و ئارامی ھەبێت بۆ ھەمووانە و خوانەخواستە تێکیش بچێت، ئەوەی ھەوڵی تێکدانی ھەرێم بدات لێی بەرپرسیارە و نەوەکانمان قبووڵی ناکەن.''

مستەفا باسی لەوەش کرد: ''ئەو دەستپێشخەرییەی پارتی بێگومان دۆخەکەی ئارام کردووەتەوە و پارتی خۆمان ڕاگەیەندراوێکمان بۆ دامودەزگاکانی خۆمان ھەیە بۆ دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی خۆمان ھەیە کە ھەموو ھێرشێکی بۆ ئەو لایەنانەی تۆمەت بۆ پارتی دروست دەکەن ڕابگرن و ئەگەر وەڵامێکی ھەبێت، وەڵامێکی مەنتقی و سیاسییانە بێت و بەدوور بێت لە خراپە و لە ھەموو حاڵەتەکان ئەو بابەتە پێداگریی لەسەر کرا کە پارتی نابێت دابەزێتە ئەو ئاستە، چونکە لە کولتووری پارتی ناوەشێتەوە و پێویستە خۆمانی لێ بەدوور بگرین، بۆیە ھەمووان نابێت دابەزنە ئاستی خوارەوە''.

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا: ھێزی عێراق لە لۆژیکی دەوڵەت و دەستووردایە

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 23:10:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/١٠/١، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە بەغدا بەشداریی لە ڕێوڕەسمی کۆتاییھاتنی ئەرکی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق کرد کە بە ئامادەبوونی بەڕێز عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی باڵا و نوێنەرانی نێودەوڵەتی بەڕێوە چوو.

 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سوپاسی کونسوڵی گشتیی ڕووسیا دەکات

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 21:10:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/١٠/١، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییھاتنی ئەرکەکەی وەک کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ماکسیم ڕوبین کرد.

 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر و شاندی یاوەری دەکات

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 19:10:33

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی پێنجشەممە 1ی تشرینی یەکەمی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەرێز خەمیس خەنجەر و شاندی یاوەری کرد.

سەرۆکی حکوومەت جەخت لە قووڵکردنەوەی پێکەوەژیانی ئاشتییانە دەکاتەوە

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 16:10:47

ھەولێر-KDP. info-  مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مەتڕان مۆر نیقۆدێمۆس داود مەتی شەرەف سەرۆکی تائیفەی سریانی ئارتۆدۆکسی لە هەرێمی کوردستان و مووسڵ و کەرکووک کرد و، لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکوومەت جەختی لە قووڵکردنەوەی پێکەوەژیانی ئاشتییانە کردەوە.

 
سامانە سروشتییەکان: چاکسازیی کۆڕمۆر نابێتە هۆی کەمبوونەوەی گازی ماڵان

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 14:10:13

ھەولێر-KDP. info-  وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاووڵاتییان دڵنیا دەکاتەوە کە پڕۆسەی چاکسازی لە کۆمپانیای "دانە گاز"کە ماوەی مانگێک دەخایەنێت، بە هیچ شێوەیەک کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی بڕی گازی ماڵان نابێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact