Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 6 OCT 2026 16:48 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له كۆمه‌ڵێك گه‌نجى داهێنه‌ر دەكات
| KDP.info


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2022/5/19 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ‏پێشوازى له‌ ژماره‌یه‌ك له‌و گه‌نجانه‌ كرد كه‌ خۆبه‌خشانه‌ كاریان كردووه‌ و توانیویانه‌ ‏سه‌ركه‌وتووانه‌ زمانى كوردى (شێوه‌زارى سۆرانى) بۆ سه‌ر خزمه‌تگوزاریى وه‌رگێڕانى گووگڵ ‏‏(‏Google Translate‏) زیاد بكه‌ن.‏

له‌ دیداره‌كه‌دا چۆنیه‌تیى ده‌ركه‌وتنى بیرۆكه‌ى زیادكردنى زمانى كوردى بۆ ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌ى ‏گووگڵ و قۆناغ و هه‌نگاوه‌كانى كارتێداكردنى و كێشه‌ و سه‌ختییه‌كانى به‌رده‌مى، تا گه‌یشتنى به‌ ‏ئه‌نجام و فه‌راهه‌مبوونى بۆ به‌كارهێنان و سوودلێوه‌رگرتن، له‌لایه‌ن به‌شدارانه‌وه‌ خرایه‌وه‌ ڕوو. ‏هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌كیان ده‌رباره‌ى پلان و به‌رنامه‌كانیان بۆ داهاتووى خزمه‌تگوزارییه‌كه‌ و ‏ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى به‌ ده‌نگ و گه‌ڕانى وێنه‌یى و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیا ته‌كنه‌ڵۆژیانه‌ى ‏به‌رهه‌مه‌كانیان له‌ كوردستان ده‌فرۆشرێن، بۆ ئه‌وه‌ى سۆفتوێرى كوردى بۆ ئامێره‌كانیان زیاد ‏بكه‌ن، باس كرد.‏

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى به‌و ده‌ستكه‌وته‌ گه‌وره‌یه‌ى بۆ زمانى ‏كوردى به‌ ده‌ست هاتووه‌، به‌ گه‌رمى ده‌ستخۆشى له‌و گه‌نجانه‌ى ئاماده‌ى دیداره‌كه‌ بوون و ‏هه‌موو ئه‌وانه‌ش كرد كه‌ له‌ كوردستان یان له‌ هه‌ر شوێنێكى ده‌ره‌وه‌ى وڵاتن، بۆ ئه‌م پرۆه‌ژه‌یه‌ ‏و پێشتریش بۆ زیادكردنى شێوه‌زارى كرمانجى و هه‌موو ئه‌و خزمه‌ته‌ى له‌م بواره‌دا وه‌ك ‏دروستكردنى كیبۆرد و فۆنته‌ كوردییه‌كان، ڕه‌نج و ماندووبوونیان كێشاوه‌ و كار و به‌رهه‌م و ‏ئه‌نجامى هه‌وڵه‌كانى هه‌موویانى به‌ مایه‌ى ستایش و ڕێز و پێزانین و خزمه‌ت به‌ زمان و ‏كولتوورى كوردى له‌ قه‌ڵه‌م دا.‏

به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، هه‌موو پشتیوانییه‌كى بۆ كار و پرۆژه‌كانى ئه‌م گرووپه‌ ‏گه‌نجه‌ خۆبه‌خشانه‌ و هه‌موو ئه‌وانه‌ دووپات كرده‌وه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێ له‌ بواره‌كانى ئایتى و ‏ته‌كنه‌لۆژیادا بۆ بره‌ودان به‌ زمانى شرینى كوردى، خزمه‌ت بكه‌ن. هه‌روه‌ها داواى لێكردن كه‌ ‏پێكه‌وه‌ وه‌ك تیم بمێننه‌وه‌ و هاوكار و یارمه‌تیده‌ر و پشتیوانى یه‌كتر بن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن كار و ‏داهێنان و خزمه‌تى باشتر له‌م بواره‌دا بكه‌ن. لاى خۆیانه‌وه‌ ئه‌وانیش وێڕاى خۆشحاڵى، ‏سوپاس و پێزانینیان بۆ پێشوازى و پشتگیریى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ده‌ربڕى.‏

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان - عێراق
 




دوایین هەواڵەکان

شاندی باڵای دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

TUESDAY, 06 OCTOBER 2026 16:10:02

ھەولێر-KDP. info-  لە چوارچێوەی بەردەوامبوونی دانوستانەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی، سەبارەت بە پابەندییەکان و ماف و شایستەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی فیدراڵیی عێراق بۆ ساڵی 2027، ڕۆژی چوارشەممە 7ی تشرینی یەکەم 2026، شاندێکی باڵای دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.

 
پسپۆرێكی مێژوو: گه‌ڕانه‌وه‌ی بارزانی نه‌مر له‌ یەکێتی سۆڤیه‌ت چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی هه‌بوو

TUESDAY, 06 OCTOBER 2026 16:10:58

هه‌ولێر -KDP.info- له‌ ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ، 6 ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 195، بارزانی نه‌مر له‌ یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو گه‌ڕایه‌وه‌ عێراق، پسپۆرێكی مێژووی عێراقیش ده‌ڵێ "گه‌ڕانه‌وه‌ی بارزانی نه‌مر له‌ سۆڤیه‌تی پێشوو چه‌ندین ده‌ستكه‌وتی هه‌بوو."

 

سەرۆکی حکوومەت پێشانگەی نێودەوڵەتیی تەکنەلۆجیا (HITEX)ی كردەوە

TUESDAY, 06 OCTOBER 2026 14:10:25

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ سێشەممە مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشانگەی نێودەوڵەتیی تەکنەلۆجیا HITEX 2026ی لە هەولێر كردەوە.

 

 

دیدگای ڕوونی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی

TUESDAY, 06 OCTOBER 2026 13:10:27

دکتۆر عرفان عەزیز

 
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ به‌رپرسی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌كات

TUESDAY, 06 OCTOBER 2026 13:10:03

ھەولێر-KDP.info- نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2026/10/6، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له‌ به‌ڕێز شتێفان ڤێنت، به‌رپرسی نوێى نووسینگه‌ی په‌یوه‌‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌ هه‌ولێر كرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact