Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 17 APR 2026 17:31 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

خەدیجە عومەر: فراکسیۆنەکانی پەرلەمان بۆ دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکان کۆ دەبنەوە
| KDP.info


هەولێر -KDP.info- بڕیارە ئەم حەفتەیە چەند کۆبوونەوەیەک بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە بچێت و پەرلەمانتارێکی پارتییش دەڵێت، فراکسیۆنەکانی نێو پەرلەمان کۆ دەبنەوە و دواتر لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمان کۆبوونەوە دەکرێت.

خەدیجە عومەر، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھەوڵەکان بۆ دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان دەستی پێ کردووە و بڕیارە ئەم حەفتەیە ھەندێک کۆبوونەوە بکرێت، لە ھەنگاوی یەکەمدا سەرۆکی فراکسیۆنەکانی نێو پەرلەمان کۆ دەبنەوە و دواتر کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان بەڕێوە دەچێت بۆ ئەوەی دەرچەیەک ھەبێت پەرلەمان دەست بە کۆبوونەوەکانی بکاتەوە.''

پەرلەمانتارەکەی پارتی گوتیشی: ''پارتی ھیچ مەرجێکی نییە بۆ دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان و تەنیا مەبەستی ئێمە بۆ دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمان ئەوەیە پەرلەمان وەک دەزگایەکی گرینگ پەک نەخرێت و ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات، من گەشبینم بەوەی دەبێت لە ڕێگەی دانوستانەوە لێکتێگەیشتن ھەبێت و پەرلەمان کۆ ببێتەوە.''

خەدیجە عومەر ڕوونیشی کردەوە: بەڕێوەبردنی پڕۆسەی ھەڵبژاردن پێویستی بە یەکلاکردنەوە ھەیە، ئەوەیش لە ڕووی یاساییەوە پێویستی بە بۆچوونی پەرلەمان ھەیە، ھەروەھا چەندین پرس و پڕۆژەی دیکە ھەن کە دەبێت پەرلەمان کارا بکرێتەوە، بۆ ئەوەی کاریان لەسەر بکرێت و ئێمە لەگەڵ پەکخستنی پەرلەمان نین، چونکە ئەو پڕۆژانەی ماون دەبێت یەکلا بکرێنەوە.''

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و نوێنەری تایبەتی یەکێتیی ئەورووپا بۆ کاروباری کەنداو کۆبوونەوە

FRIDAY, 17 APRIL 2026 14:04:00

ئانتالیا-KDP.info- پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ھەینی ٢٠٢٦/٤/١٧ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە میانی کارنامەکەیدا لە کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتالیا، لەگەڵ بەڕێز لوئیجی دی مایۆ، نوێنەری تایبەتی یەکێتیی ئەورووپا بۆ کاروباری کەنداو کۆبووەوە.

 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا دۆخی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

FRIDAY, 17 APRIL 2026 14:04:00

ئانتالیا-KDP.info- پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ھەینی ٢٠٢٦/٤/١٧ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە میانی کارنامەکەیدا لە کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتالیا، لەگەڵ بەڕێز ھامیش فالکۆنەر، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری دەرەوە، کۆبووەوە.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران كۆبوونه‌وه‌

FRIDAY, 17 APRIL 2026 13:04:00

ئانتالیا-KDP.info- پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ھەینی ٢٠٢٦/٤/١٧ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا لە ئەنتالیا لەگەڵ بەڕێز سەعید خەتیبزادە، جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، دۆخی ناوچەکە و لێکەوتەکانی شەڕیان تاوتوێ کرد.

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی سووریا دۆخی ناوچەکە تاوتوێ دەکەن

FRIDAY, 17 APRIL 2026 12:04:11

ئانتالیا-KDP.info- نیوه‌ڕۆى ئەمڕۆ هەینی 2026/4/17 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە میانی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئانتالیادا، لەگەڵ بەڕێز ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆکی کۆماری عەرەبیی سووریا کۆبووەوە.

 
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان بۆ KDP.info: پڕۆژەکان بەردەوامن و ئاڵۆزییەکان نەیانوەستاندوون

FRIDAY, 17 APRIL 2026 11:04:16

هەولێر-KDP.info- دکتۆر محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کارکردن لە سەرجەم پڕۆژەکانی وەبەرهێنان (ناوخۆیی و بیانی) بەردەوامە و هیچ پڕۆژەیەک ڕانەگیراوە، جەختیش دەکاتەوە کە پلانی نوێیان بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنەری بیانی هەیە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact