Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 8 FEB 2026 02:25 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەراوێز و پشتگوێ خستنی مێتۆدی دیموکراتی
| KDP.info


سەلام عەبدوڵڵا

ماوەیەکە زۆر بە زەقی و ڕاشکاوی، لەو دەڤەرەی خۆی بە لانکەی ئازادی و دیموکراتی و ڕای سەربەست و ئازاد پێناسە دەکات، بزووتنەوەیەکی زۆر گەرم و گوڕ و هاوکات زیانبەخش دەبینرێت و رۆژانە هەستی پێدەکرێت، ئەویش بێ بەهاکردنی حوکمڕانی لە هەرێمە تا دەگاتە بێهودەبوونی حکوومەت و داوای ڕووخان و تێکدانی دەکرێ، بەبێ ئەوەی هیچ ئەلتەرناتیڤێک، جگە لە داڕووخانی حکوومەت و نەهێشتنی ئەم قەوارەیە بەدی بکرێت.

قەوارەیەک کە لە ئەنجامی خەباتی نزیکەی سەد ساڵی دانیشتووانی ئەم هەرێمە، بە قوربانیدان و هەزاران شەهید هاتۆتە بەرهەم.

کە سەراپای ئەم پرۆسە چەوتە بە زیانی هاووڵاتیانی ئەم هەرێمە و تێکۆشانی تەواو دەبێت و تەنیا سوودمەندیش نەیارانی هەرێم و ناحەزانی دەبێت کە لە رۆژی دروستبوونی ئەم هەرێمەوە کاری لەسەر دەکەن و بە چەندین رێگا پشتیوانی دەکەن.

میدیای بە حساب ئازادیش لەو دەڤەرە، کەناڵێکی ئامادە و ڕەخساوە بۆ پشتیوانی و بەرجەستەبوونی ئەو ڕێڕەوە، چونکە ئەوەتا دەگەڕێن بە شوێنی کەسێک و لایەنێکدا، لە هەر شوێنێک بێت، کە پەیڤێک دژی هەرێم دەدات.

داوای رەوای هاووڵاتیان لە حکوومەتی هەرێم، کارێکی بەجێ یە و حکوومەت دەبێت لە خزمەتی خەڵکدا بێت، بەڵام ئەم کارە بە ڕووخانی حکوومەت جێبەجێ نابێت، بەڵکوو بە گۆڕینی حکوومەت و هەڵبژاردن مەیسەر دەبێت و هاووڵاتیان دەتوانن لە رێگەی دەنگدان و بەشداری کارایان لە هەڵبژاردندا، سزای ئەو حزبانە بدەن و لە حکوومەت دووریان بخەنەوە کە لە خزمەتی خەڵکدا نین و پابەندی بەڵێنەکانیان نەبوون.

هەربۆیە بایکۆتی هەڵبژاردن، کە ناحەزان رەواجی پێدەدەن، تەنیا لە سوودی دوژمنانی ئەم تاقە هەرێمەیە و لە زیانی سەرجەم هاووڵاتیانە.

هەرێمەکەمان و حزبە سیاسییەکانی هەرێم کار و کردەوە و کرداریان لە بەرچاوە و هاووڵاتی بە چاوی خۆی دۆخی هەرێم و ناوچە جیاجیاکانی دەبینێت و دەبێت بزانێ کێ خزمەتی خەڵک و لە بەرژەوەندیی کار دەکات.

هاونیشتمانی ئازیز، داوای تێکدان و رووخانی حکوومەت مەکە، داوای سزادانی حزبە کەمتەرخەمەکانی هەرێم بکە و دەنگیان پێ مەدە.

 




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە عەبدوڵڵا عەلی دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 22:02:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی عەبدوڵڵا عەلی کرد بۆ کۆچی دوایی براکەی.

 
بە دیپلۆماسییەتی مەسروور بارزانی، ھەرێمی کوردستان جێگەی سەرنجی ناوچەکە و جیھانە

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 22:02:00

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەشداریکردنی ھەرێم لە لوتکەی جیھانیی حکوومەتەکان گرنگییەکی ستراتیژیی ھەیە و ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەزموونی سەرکەوتووی ھەرێمی کوردستان لە چاکسازی و گەشەپێدان، سەرنجی وڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەت کەنداوی ڕاکێشاوە.

 
سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە نووری عوسمان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 20:02:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشی و ھاوخەمی ئاراستەی نووری عوسمان دەکات بۆ کۆچی دوایی دایکی و ھیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەھەشت شاد بکات.

 

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 18:02:10

ھەولێر KDP. info- رۆژی شەممە 7ی شوباتی 2026، بەبۆنەی سی و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئێکس پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.

عەبدولڕەحمان سدیق باسی دەسکەوتەکانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم لە لووتکەی جیھانیی حکوومەتەکان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 16:02:59

ھەولێر -KDP.info- ڕاوێژکاری بواری ژینگە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، باسی بەشێک لە دەسکەوتانەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەشداریکردنی لە لووتکەی جیھانی حکوومەتەکان لە ئیمارات دەکات و دەڵێت "ھەرێمی کوردستان ھەمیشە بەشێک بووە لە سەقامگیریی ناوچەکە لە ڕابردوو و ئێستا و لە داھاتووشدا  ڕۆڵی گرنگی دەبێت لە داڕشتنی دیدگای ھاوبەش بەرەو گەشەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی لەگەڵ ھەمووان."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact