Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 14 OCT 2026 14:03 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لیوا عەبدولخالق بۆ KDP باس له‌ تەلبەندکردنی سنووری نێوان عێراق و سوریا ده‌كات
| KDP.info


بەغدا-KDP.info- نوێنەری ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە فەرماندەی ئۆپڕاسیۆنی ھاوبەشی عێراق ڕایگەیاند، چارەسەرکردنی دۆخی شنگال لە ئەستۆی حکوومەتی عێراق دایە، چونکە بڕیاردراوە کە پەکەکە و ھێزی میلیشیا شنگال چۆڵ بکەن، بۆیە پێویستە ئەو بڕیارە جێبەجێ بکرێت، ئینجا گەر بەخۆشی نەبێت پێویستە ھێز بۆ چۆڵکردنیان بەکار بھێندرێت، ئەگەرنا دۆخەکە چارەسەر نابێت و خەڵکیشی بۆ ناگەڕێتەوە، ھاوکات حکوومەتی عێراق سنووری نێوان عێراق و سووریا ھەمووی تەڵبەند دەکات، ئەمەش بۆ ڕێگریکردنه‌ لە ھاتووچۆی داعش و پەکەکە ھەروەھا ئەنجامدانی کاری قاچاغی.

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "دۆخی شنگال لە ڕووی ئەمنی زۆر خراپە، تاوەکو ھێزی میلیشیا و پەکەکە لە شنگال ھەبن دۆخی ئەو شارە خراپ دەبێت و ئاسایی نابێتەوە، چونکە بەردەوام حکوومەت شاند ڕەوانە دەکات و ھیچ ئەنجامێکی نابێت، چونکە ئەوە چارەسەری دۆخی شنگال ناکات و پێویستە ئەو ڕێککەوتنەی کراوە جێبەجێ بکرێت".

نوێنەری ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە فەرماندەی ئۆپڕاسیۆنی ھاوبەشی عێراق گوتیشی: "پێویستە بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال ئەو بڕیارە جێبەجێ بکرێت کە حکوومەتی عێراق داویەتی بۆ چۆڵکردنی پەکەکە و میلیشیاکان لە شنگال، چونکە بڕیارەکە دراوە و جێبەجێ نەکراوە، ئەوەش لە ئەستۆی حکوومەتی عێراقە، چونکە ھەرێم و بەغدا ڕێککەوتنیان کردووە لەسەر چەند خاڵێک، کە سەرەتا دۆخی شنگال لە ڕووی ئەمنی ئاسایی بکرێتەوە ئەویش بەدەرکردنی ھێزی پەکەکە و میلیشیاکان، بۆ ئەوەی دواتر ھەنگاوی دیکە بنرێت بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان، بۆیە خاڵی یەکەم پێویستە جێبەجێ بکرێت".

لیوا عەبدولخاڵق تەڵعەت گوتیشی: "کۆمەڵێک ھێزی چەکدار لە شنگال ھەن و پێویستە حکوومەتی عێراق ئەگەر بەخۆشی ئەو ھێزانە ناوچەکە چۆڵ نەکەن ھێز لە دژیان بەکار بێنێت و ھەر چۆنێک بێت شنگال چۆڵ بکەن، چونکە ناکرێت دۆخی شنگال بەردەوام لەڕووی ئەمنیەوە بەو شێوەیە خراپ بێت".

تەڵعەت ڕوونیشی کردەوە: "بۆ کۆنترۆڵکردنی سنووری سووریا ھێزێکی زۆر ڕەوانەی سەر سنوور کراوە ئەمەش بۆ چەند مەبەستێکە لەوانە ڕێگریکردن لە قاچاغی و ھاتنی تیرۆرستانی داعش و ھاتووچۆکردنی پەکەکە لەو سنوورە، ئەمەش وای کردووە کە ھێزەکانی پەکەکە ناڕازی بن، چونکە زیانی بۆ ئەوان ھەیە، بەڵام تا ئێستا سنوور باش کۆنترۆڵ کراوە و بەردەوامیش کاری لەسەر دەکرێت، چونکە بڕیاردراوە رێگا بەھیچ کەسێک نەدرێت ھاتووچۆ لە نێوان عێراق و سوریا بکات، لەبەر ئەوەی ھەموو جۆرە کارێکی قاچاغی لە سنووری نێوان عێراق و سووریا دەکرێت و مەبەست لە تەلبەندکردنی سنووریش بۆ ئەو مەبەستەیە، چونکە سنوور کراوە بوو ھەروەھا چەندین کاری خراپ لەو ڕێگەیەوە ئەنجام دەدرا".

ھاوکات وتیشی: "ئەو ھەنگاوە زۆر گرنگە ھەم ڕێگری دەکات لە ھاتنی چەکدارانی داعش و ھەمیش ڕێگری دەکات لە کاری قاچاغی و ھاتووچۆی پەکەکە لەو سنوورە".

 

بڵند ئیبراھیم 




دوایین هەواڵەکان

ئەکبەر حەیدەر: بڕیاری ڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکان ئاسانکاریی باشی بۆ کادیرانمان دروست کردووە

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 17:10:15

خانەقین-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین ئاماژە بە ئەنجامی گۆڕانکاری و ڕێکخستنەوە ئۆرگانییەکانی حیزب دەکات و ڕایدەگەیەنێت، گواستنەوەی لقەکەیان بۆ سەر مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیان-خانەقین ئاسانکاریی زۆری بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی کادیران و ئەندامان دروست کردووە و خزمەتکردنی خەڵکی ناوچەکەی خێراتر کردووە.

 
د. ناڤسەر نووری بۆ KDP.info: مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغدا هاوتا دەکرێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 15:10:09

هەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند: "بەپێی لێکتێگەیشتنی هەردوولا، بڕیارە مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا هاوتا بکرێت و لە ئێستاشدا خەریکی ئامادەکردنی لیستەکانین."

 
هۆشیار زێباری و ڕێبەر ئەحمەد تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەکەن

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:37

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، هۆشیار زێباری، بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، لە بارەگای ناوەند پێشوازی لە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

 
مەکتەبی سیاسیی هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی مامی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی ڕادەگەیەنێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:01

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی کرد بۆ کۆچی دوایی مامی (سەید جەوزی سەید سابر کاکەیی)، برای کەسایەتیی دیاری ڕووناکبیر و سیاسەتمەدار خوالێخۆشبوو فەلەکەدین کاکەیی، و هاوخەمیی قوڵی خۆی بۆ بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان ڕاگەیاند.

 
​حەج و عومرەی هەرێم دوا مۆڵەتی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی 2027 دیاریکرد

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:29

هەولێر-KDP.info- ​بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات کە ناویان بۆ حەجی ساڵی 2027 دەرچووە، بە زووترین کات سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە ئیدارییەکانیان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact