Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 20 AUG 2026 13:58 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق: گرووپەکانی دەرەوەی یاسا هەوڵ دەدەن پشێوی بنێنەوە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عیراق لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی ئەمشەوی سەر قەزای خەبات ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە گرووپەکانی دەرەوەی یاسا هەوڵ دەدەن خۆشگوزەرانییەکانی ئەم رۆژە پیرۆزانە تێکبدەن و پشێوی بنێنەوە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەمشەو چوارشەممە ڕایگەیاند: لە کاتێکدا خاکی عێراق بە ئارامی و باوەڕەوە سەرقاڵی مانگی پیرۆزی رەمەزانن، گرووپەکانی دەرەوەی یاسا هەوڵ دەدەن خۆشگوزەرانییەکانی ئەم رۆژە پیرۆزانە تێکبدەن و پشێوی بنێنەوە.

ڕاشیگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممەش گرووپە تیرۆریستەکان، بە سێ کاتیۆشا شارۆچکەی خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێریان لە هەرێمی کوردستان مووشەک باران کرد و هەر سێ کاتیۆشاکە لە نزیک زەوییە چۆڵ و ناوچە کشتوکاڵییەکانی کەمپی کەورگۆسک و زێی زابی گەورە و پاڵاوگەی کەورگۆسک کەوتنەوە، بەبێ تۆمارکردنی زیانی گیانی و ماددی، هەروەها دەرکەوت مووشەکەکان لە دەروازەی حەمدانییە هەڵدرابوون.

ئاماژەی بەوەش دا کە هێزە ئەمنییە تایبەتەکان و پەیوەندیدارەکان دەستیان بەپرۆسەی گەڕان و پشکنین کرد بۆ دۆزینەوەی تیرۆریستان و ئەو کەسانەی لە پشت ئەم کردەوە تیرۆریستیە دان.

جەختیشی کردەوە کە هێزە ئەمنییەکان هەوڵی بێوەچانیان دەدەن بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردن و رادەستکردنی ئەو کەسانەی تێوەگلاون بە تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی بۆ دادگە سەپاندنی سزای دادپەروەرانە بەسەریاندا.

 




دوایین هەواڵەکان

سەروەر ھاواری بۆ KDP.info: ڕێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتە بەر

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 13:08:00

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و خۆراکی لە بازار ڕوونکردەوە و ئاشکرای کرد کە سەرەڕای ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە و بەھیچ شێوەیەک کێشەی کەمیی خۆراکیان لە ھەرێمی کوردستان نییە.

 
جێگری پارێزگار بۆ KDP.info: کابینەی نۆیەم سەردەمێکی زێڕین بووە بۆ ئاوەدانی لە دھۆک

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 11:08:00

دھۆک-KDP.info- جێگری پارێزگاری دھۆک ڕایدەگەیەنێت، سەرەڕای تەواوی قەیران و بەربەستەکان، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردەمێکی زێڕینی ئاوەدانی لە دھۆک تۆمار کردووە و لە ساڵی ٢٠١٩وە تاوەکو ئێستا ١٥٠٠ پڕۆژە لە سنووری پارێزگاکەدا ڕاگەیەندراون، کە ١٠٠٠ پڕۆژەیان تەواو بوون و کەوتوونەتە خزمەتی ھاووڵاتییانەوە.

 
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مافی خانەنشین بوون بەم توێژە دەبەخشێت

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 11:08:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری کۆتایی لەبارەی دۆسیەی فەرمانبەرانی ڕێکخراوەکان دا و مافی ڕاژەی شارستانی و خانەنشینیی پێبەخشین.

 
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وردەکاریی هێرشەکەی سەر نووسینگەکەی ئاشکرا دەکات

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 10:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ "ئەلمۆنیتۆر"، تیشکی خستە سەر داھاتووی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئەمەریکا، کشانەوەی ھێزەکانی ئەمەریکا و سیستەمی بەرگریی پاتریۆت، ھێرشە درۆنییەکان، پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا، دۆخی ناوچەکە و ئاستەنگەکانی بەردەم پێکھێنانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.

 
حکوومەتی هەرێمی کوردستان: سەرجەم سکاڵاکانی دژمان ڕەت کرایەوە

WEDNESDAY, 19 AUGUST 2026 22:08:00

ھەولێر-KDP.info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی بڕیارەکانی ئەمڕۆی دادگای باڵای فیدڕاڵی بڵاو کردەوە کە بڕیاری دابوو سەرجەم ئەو سکاڵایانە رەت بکاتەوە کە دژی حکوومەتی ھەرێم تۆمار کرابوون.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact