Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 6 OCT 2026 09:39 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بودجەیەکی تایبەت بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری حکوومەت پەسەند دەکرێت
| KDP.info


بەغدا-KDP.info-  ئەندامێکی لیژنەی داراییی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، دوای دەستبەکاربوونی لیژنەی دارایی، حکوومەت بودجەیەکی تایبەت بۆ پەرلەمان ڕەوانە دەکات بەھۆی نەبوونی بودجەی گشتییەوە بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکرێت و ببێتە یاسا، ئەمەش بۆ پشتگیریکردن لە ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدانی پارێزگاکان و بەڕێوەبردنی کاروباری حکوومەت.

ئەندامی لیژنەی داراییی پەرلەمانی عێراق، خەلیل غازی حەسەن، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لیژنەی دارایی پێک ھاتووە و لە پەرلەمانیش پەسەند کراوە و ئەو لیژنەیە ئێستا دەستبەکار بووە و کار لەسەر بودجەیەک دەکات و دادەنرێت بە ناوی بودجەی پشتگیریی ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدانی پارێزگاکان کە بڕەکەی ٢٥ ترلیۆن دینارە، بۆ ئەوەی کاروبارەکان و پڕۆژەکانی پێ جێبەجێ بکرێت، کە بەشێک لە پڕۆژەکان وەستاون، چونکە لیژنەی دارایی نەبێت ناتوانێت کاری لەسەر بکات، بۆیە لیژنەی دارایی پێک ھاتووە و کار لەسەر بودجەیەک دەکات کە حکوومەت ڕەوانەی دەکات".

خەلیل غازی حەسەن گوتیشی: "بەھۆی ئەوەی بودجە نییە، بودجەیەکی تایبەت تەرخان دەکرێت بۆ ئەوەی کاروباری حکوومەت بەڕێوە ببردرێت، کە ھەموو جۆرە پڕۆژە و کارێک لەخۆی دەگرێت و پشکی ھەرێمیشی تێدا دەبێت و ئێمە پێداگری لەسەر ئەوە دەکەین کە ڕێژەیەکی باش لەو بودجەیە بۆ ھەرێم تەرخان بکرێت".

 

بڵند ئیبراھیم


 




دوایین هەواڵەکان

نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداری ڕۆژی نیشتیمانی ئەڵمانیای کرد

MONDAY, 05 OCTOBER 2026 23:10:14

ھەولێر-KDP.info- د. هێمن هەورامی بە نوێنەرایەتیی سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانیی ئەڵمانیادا کرد لە هەولێر و پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی گەیاندە کونسوڵ و باڵیۆزی ئەو وڵاتە.

 
شیرین زەکی بۆ KDP.info: وردەکاریی ڕێککەوتنی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرا و زانکۆی دهۆک دەخاتەڕوو

MONDAY, 05 OCTOBER 2026 22:10:22

​دهۆک-KDP.info- لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ پشتگیری و بەهێزکردنی پێگەی ئافرەتانی کوردستان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، سەرۆکی فیدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای کوردستان، ئامانج و وردەکاریی ئیمزاکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان فیدراسیۆنەکەیان و زانکۆی دهۆکی بۆ (KDP.info) ئاشکرا کرد.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی خوالێخۆشبوو (حاجی بابەکر مەنگوڕی) دەکات

MONDAY, 05 OCTOBER 2026 20:10:07

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا بۆ ماڵباتی خوالێخۆشبوو (حاجی بابەکر مەنگوڕی)، کەسایەتیی ناسراوی دەڤەری پشدەر و بیتوێن، هاوخەمی و سەرەخۆشیی قووڵی خۆی ئاراستەی بنەماڵەکەیان کرد.

 
چەند پەیامێکی هاوخەمی لە بارەگای بارزانییەوە

MONDAY, 05 OCTOBER 2026 19:10:14

ھەولێر-KDP. info-  بارەگای بارزانی چەند پەیامێکی ھاوخەمی راگەیاند.

مەسروور بارزانی: دەستی دۆستایەتیمان بۆ پێکهێنانی حکوومەت بۆ هەموو لایەنێک درێژ کردووە

MONDAY, 05 OCTOBER 2026 19:10:02

دھۆک-KDP. info-  بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاهەنگی دەرچووانی خولی 31ـەمینی زانکۆی دهۆک بەڕێوەدەچێت، کە تێیدا سێ هەزار و 98 خوێندکار لە 20 کۆلێژی جیاوازی زانکۆکە بڕوانامەی دەرچوون بەدەستدەهێنن.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact