Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 10 OCT 2026 19:58 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

گرینگى سیستمى تاک په‌نجه‌ره‌ى له‌ سیستمى کارگێڕی دا
| KDP.info


سلێمانی-KDP. info-  شاره‌زایه‌کى ئابوورى ده‌ڵێ، دامه‌زراندنى سیستمى تاک په‌نجه‌ره‌ى بۆ خێرا ڕاپه‌ڕاندنى کاروباره‌کانى ده‌زگاى ده‌وڵەتێ یه‌کێکه‌ له‌ پێداویستییه‌کانى سه‌رده‌م و واده‌کات بارگرانى حکوومه‌ت له‌ ڕوى تێچوى دارایى که‌مبکاته‌وه‌.

      
ئه‌رشه‌د ته‌ها، شاره‌زاى ئابوورى و ڕاوێژکار له‌ په‌رله‌مانى کوردستان به‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمى پارتى گوت:" بوونى سیستمى تاک په‌نجه‌ره‌ى بۆ راپِه‌ڕاندنى کاروبارى ڕۆژانه‌ى هاوڵاتیان له‌دام و ده‌زگا ئیدارییه‌کان یه‌کێکه‌ له‌و ڕێگا سه‌رکه‌وتوانه‌ى که‌ له‌ زاستى ئابوورى پشتى پێده‌بەسترێت بۆ که‌مکرنه‌وه‌ى ڕۆتین و خێرا ڕاپه‌ڕاندنى کاروباره‌کان، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به‌ پێدانى مۆڵه‌تى پرۆژه‌ى ستراتیژى و پرۆژه‌کانى وه‌به‌ره‌هێنانه‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ ئه‌مه‌ له‌دوو ڕووه‌ گرنگه‌و، واده‌کات هه‌م به‌ کاتێکى که‌م و هه‌میش به‌تێچوویه‌کى که‌متر  پرۆژه‌کان مه‌جراى قانونى خۆیان وه‌ربگرن. ئه‌و گله‌یه‌یشى هاوڵاتى لێره‌ و له‌وێ هه‌یه‌تى نامێنێت، ئێستا  سه‌یر بکه‌ین له‌ زۆربه‌ى وڵاتان نه‌ک سیستمى تاک په‌نجه‌ره‌ى به‌ڵکو ته‌واوى کاروباره‌کان به‌ ئه‌لیکترۆنى به‌ڕێوه‌ ده‌برێن له‌ وانه‌ ئیمارات، قه‌ته‌ر ئه‌م وڵاتانه‌ له‌ پێشه‌وه‌ى ئه‌و ڕیزبه‌ندییه‌ن که‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌و ڕوه‌وه‌ دیاری کردووه‌".

گوتیشى:" دامه‌زراندنى ئه‌م سیستمه‌ قورس نییه‌، بۆ ئه‌مه‌ پێوسته‌ ته‌واوى به‌ش و دام و ده‌زگایانه‌ى که‌ نزیکن لێک یان به‌جۆرێک له‌ جۆره‌کان ده‌توانرێت تێکه‌ڵبکرێن  به‌یه‌ک، ئه‌و رۆتینەێ زۆره‌ى که‌هه‌یه‌ که‌مبکرێته‌وه‌، بێگومان بچوکردنه‌وه‌ى هه‌یکه‌لیه‌تى کارگێڕى سوودێکى زۆرى ده‌بێت بۆ دامه‌زرانى سیستمى یه‌ک په‌نجه‌ره‌یى".

دەشڵێ، خۆشبه‌ختانه‌ ئێستا له‌ هه‌ندێک داموده‌زگاى ده‌وڵەتی ئه‌م سیستمه‌ کارى پێده‌کرێت به‌تایبه‌ت ئه‌و به‌ ڕێوبه‌رایه‌تیانه‌ى که‌ هاوڵاتیان ڕۆژانه‌ پێویستیان پێه‌یه‌تى له‌وانه‌  هاتوچۆ، پاسه‌پۆرت، بۆیه‌ سه‌ره‌تایه‌ک دروستبووه‌ هه‌ر له‌م ڕۆژانه‌ له‌ وه‌زاره‌تى کاروکاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى له‌ پارێزگاى هه‌ڵەبجه‌ ئه‌م سیستمه‌ى خسته‌ خزمه‌ت خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت، بۆیه‌ قۆناغ به‌قۆناغ ده‌توانین کاری زیارتى له‌سه‌ر بکه‌ین".
ئه‌رسه‌ڵان ئه‌حمه‌د

 




دوایین هەواڵەکان

ئەکبەر حەیدەر: بڕیاری ڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکان ئاسانکاریی باشی بۆ کادیرانمان دروست کردووە

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 17:10:15

خانەقین-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین ئاماژە بە ئەنجامی گۆڕانکاری و ڕێکخستنەوە ئۆرگانییەکانی حیزب دەکات و ڕایدەگەیەنێت، گواستنەوەی لقەکەیان بۆ سەر مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیان-خانەقین ئاسانکاریی زۆری بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی کادیران و ئەندامان دروست کردووە و خزمەتکردنی خەڵکی ناوچەکەی خێراتر کردووە.

 
د. ناڤسەر نووری بۆ KDP.info: مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغدا هاوتا دەکرێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 15:10:09

هەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند: "بەپێی لێکتێگەیشتنی هەردوولا، بڕیارە مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا هاوتا بکرێت و لە ئێستاشدا خەریکی ئامادەکردنی لیستەکانین."

 
هۆشیار زێباری و ڕێبەر ئەحمەد تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەکەن

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:37

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، هۆشیار زێباری، بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، لە بارەگای ناوەند پێشوازی لە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

 
مەکتەبی سیاسیی هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی مامی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی ڕادەگەیەنێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:01

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی کرد بۆ کۆچی دوایی مامی (سەید جەوزی سەید سابر کاکەیی)، برای کەسایەتیی دیاری ڕووناکبیر و سیاسەتمەدار خوالێخۆشبوو فەلەکەدین کاکەیی، و هاوخەمیی قوڵی خۆی بۆ بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان ڕاگەیاند.

 
​حەج و عومرەی هەرێم دوا مۆڵەتی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی 2027 دیاریکرد

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:29

هەولێر-KDP.info- ​بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات کە ناویان بۆ حەجی ساڵی 2027 دەرچووە، بە زووترین کات سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە ئیدارییەکانیان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact