Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 9 MAY 2026 07:44 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

" دوو پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە ئامێدی تەواو دەکرێن"
| KDP.info


ئامێدی -KDP.info- بڕیارە دوو پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە قەزای ئامێدی تەواو بکرێن و قایمقامی ئامێدیش دەڵێت، بەسەر خەڵکی کەمدەرامەتی سنووری ئامێدیدا دابەش دەکرێن و پڕۆژەکانیش لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە جێبەجێ دەکرێن.

وارشین سەلمان، قایمقامی ئامێدی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "لە ساڵی ٢٠١٣ ژمارەیەک پڕۆژەی ئاکنجیبوون لە سنووری پارێزگای دھۆک خرانە واری جێبەجێکردن بۆ خەڵکی کەمدەرامەتی سنووری پارێزگاکە، دوو لەو پڕۆژانە دەکەونە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی ئامێدی و ڕێژەیەکی باشیش کاری تێدا کراوە، بەڵام بەھۆی ھاتنی قەیرانی دارایی و شەڕی بەرەنگاربوونەوەی داعشەوە کارکردن لەو دوو پڕۆژەیەدا ڕاگیرا.''

قایمقامی ئامێدی دەڵێت: "ئێستا حکوومەت دەیەوێت سەرلەنوێ کاریان تێدا بکرێت و ھەردوو پڕۆژەکە تەواو بکرێن، بڕیارەکە ڕەوانەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران کراوە و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی، ھەردوو پڕۆژەکەی ئامێدی تەواو دەکرێن.''

وارشین سەلمان ڕوونی کردەوە: "دوای تەواوبوونی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی ئامێدی بە شێوەیەکێ یەکسان بەسەر خەڵکی کەمدەرامەتی سنووری ئامێدیدا دابەش دەکرێن و ٢٠٠ خێزان سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون، کە لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە دروست دەکرێن، ئەمەیش ھەنگاوێکی باشە بۆ ئەو خەڵکەی شوێنی نیشتەجێبوونیان نییە.''

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

بەتالیۆنی ژینگەپارێزی بۆ KDP.info: لە بارزان ٩ جۆری نوێی باڵندە تۆمارکران

FRIDAY, 08 MAY 2026 22:05:00

بارزان-KDP.info- لە چوارچێوەی ھەوڵە بەردەوامەکان بۆ پاراستنی ژینگە و ناساندنی فرەچەشنیی بایۆلۆژی لە کوردستان، لایەنە پەیوەندیدارەکانی ژینگەپارێزی لە دەڤەری بارزان ئامار و زانیاریی نوێیان لەبارەی کۆچی باڵندە دەگمەنەکان بۆ ناوچەکە ڕاگەیاند.

 
ڕواندز وەک باشترین گوندی گەشتیاری جیھان بۆ پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتی دەپاڵێورێت

FRIDAY, 08 MAY 2026 20:05:00

ڕواندز-KDP.info- قەزای ڕواندز، سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، وەک ناوەندێکی گەشتیاری جیھانی دەچێتە ناو پێشبڕکێ بۆ باشترین گوندی گەشتیاری دونیا. لەم بارەیەوە قائیمقامی ڕواندز، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "لەگەڵ بردنەوەی پێشبڕکێکە، ڕواندز دەچێتە ناو نەخشەی جیھانی گەشتوگوزار و ناوبانگێکی نێودەڵەتی بەدەست دێنێت".

حکوومەتی ھەرێم و یونیسێف کەرتی ئاو و ئاوەڕۆ لە (کلاسیک)ـەوە بۆ (دیجیتاڵ) دەگوازنەوە

FRIDAY, 08 MAY 2026 19:05:00

ھەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیاری پڕۆژەی نوێکردنەوەی سیاسەتی دابینکردنی ئاو و ئاوەڕۆ لە ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، حکوومەتی ھەرێم بە ھەماھەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی یونیسێف، پڕۆژەیەکی نیشتمانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەشوھەوا و مۆدێرنکردنی سیستەمی ئاو دەستپێدەکات، کە ئامانجی گواستنەوەی کەرتی ئاوە لە قۆناغی کلاسیکییەوە بۆ دیجیتاڵی.

 
لقی ١١ چۆنیەتیی بەهێزکردنی کارەکانی قوتابیان و لاوانی ڕاپەڕین تاوتوێدەکات

FRIDAY, 08 MAY 2026 11:05:15

ڕانیە-KDP.info- بەرپرسی لقی ١١ـی پارتی، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ستافی نوێی ڕێکخراوەکانی قوتابیان و لاوان، جەختی لە گرنگیی ڕۆڵی گەنجان لە پەرەپێدانی کارە ڕێکخراوەییەکان کردەوە و پشتگیریی لقی بۆ سەرکەوتنی ئەرکەکانیان دووپات کردەوە.

 
شڤان پەروەر بە ساز و دەنگە ڕەسەنەکەی بەشداری هەڵمەتی دژی ماددە هۆشبەرەکان دەکات

THURSDAY, 07 MAY 2026 23:05:00

ھەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی نزیکەی ساڵێکە ھەڵمەتێکی فراوانی بەناوی "ھەڵمەتی نیشتمانی ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان" ڕاگەیاندووە. ئەم پڕۆژەیە بە چاودێری مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت و ئامانجی سەرەکیی بریتییە لە بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری لە زیان و مەترسییە کوشندەکانی ماددە ھۆشبەرەکان لەناو کۆمەڵگەدا.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact