٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

به‌غدا.. بۆمبێک فڕێدرایە نێو بارەگای پارتی دیموكراتی کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ به‌غدا ڕایگه‌یاند، بۆمبێک فڕێدراوەتە نێو حەوشەی بارەگای لقی پێنج و ماڵپه‌ڕی (التاخی) پارتیمان و بۆمبەکە هیچ زیانێکی گیانی بە دواوە نەبووە.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ به‌غدا، تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند، کاتژمێر 5ی سەرلەبەیانی ئه‌مڕۆ 2022/1/13 بۆمبێک فڕێدرایە نێو حەوشەی بارەگای لقی پێنج و ماڵپه‌ڕی (التاخی) پارتیمان. 

سه‌رچاوه‌‌كه‌ی ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی گوتیشی، بۆمبەکە هیچ زیانێکی گیانی بە دواوە نەبووە.

 

ڕامان وریا

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار