Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 9 OCT 2026 02:39 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئاهی هەژار موکریانی و ئیبنو سینا بتانگرێ .. چۆن دەستتان چووە زیندانی کردنی زارای محەممەدی ..؟
| KDP.info


د.محمد خدر مولود 

رۆژی 8-1-2022 بە زیندانکردنی زارای محەمەدی مامۆستای زمانی کوردی و ئافرەتی چالاکوان، سیستەمی حوکمڕانی ئێران بە ئاشکرا لە رێگای دادگای شاری سنەوە  دژایەتی خۆی بۆ زمانی کوردی نیشاندا.

ئەو دیمەنانەی بەردەم زیندانی ئەو شارە بینران لە هەڵوێستی زارا و هاوزمان و هاوشارییانییەوە وەڵامێکی شارستانی ئەدەبی سەردەمیانەی بوێرو ئازای زارا بوو بۆ ئەو جۆرە دەسەڵاتداریەتیەی کە لەسەردەمی دیجیتەڵیش دا باوەڕی بە زیندانیکردنی پەیڤ و ئاخاوتن و زمانی دایکەوە هەیە.

لە سەردەمی ئەمڕۆدا لەسەر هەر بستە خاکێکی گۆی زەویدا بگەرێیت تاکە زیندانیکردنێکی مرۆڤ لەسەر زمانی دایک لە سەر گۆی زەوی  نادۆزیتەوە و، کەیسێک نابینیت هاوشێوەی کەسیی  زارا  بێ، چونکە ئەو جۆرە پرسە نەک هەر باوی نەبووە و گەر لە هەندێ شوێنی حوکمڕانی داگیرکاریشدا هەبووبێ، لەمێژە باوی نەماوە بۆتە بابەتێکی سەردەمی هزری تاریکی و بەزۆر خۆسەپاندن و زمان سەپاندن و تواندنەوەی گەلان. 

بەکارهێنانی زمانی دایک بۆ نەتەوە ژێر دەستەکان هیچ کاتێ پاساو و بیانوو ناداتە دەست دادگای دەوڵەتی وڵاتانی حوکمدار بۆ دادگایکردنی هاووڵاتیانی لەسەر ئاخاوتن و نووسین و خوێندن و خوێندنەوە بە زمانی دایک، مەگەر لە نێو رژێمە تۆتالیتاریزمەکان نەبێ کە بەزەبری ئاگرو ئاسن، پەت و سێدارە و کونجی زیندان  وڵات بەرێوەدەبەن. 

ئەو دیمەنە تراژیدیایەی زارا محەممەدی لە بەردەم زیندانی شاری سنە بینرا دیمەنی  خوێندنەوەی زوڵم و چەوسانەوەی مێژوویی سەدان ساڵەی هەرسێ دراوسێی کورد ( فارس و تورک و عەرەب )ی بیر هێناینەوە کە دەرهەق بە کورد کراوە لە هەمان کاتیش دا ترس لە کورد و فۆبیای زمانی کوردی لای ئەو سێ نەتەوەیە دەسەلمێنێ کە وێرای دەسەڵاتی سیاسی و سەربازی و ئابووریان کەچی زراو رژاو زەندەق چوو و فۆبیای گرتووی دەستی ئاخاوتن و نووسین و خوێندنەوە و داهێنان و ئەفراندنی زمانی کوردی. 

لە کاتێکدا هەر سێ نەتەوە ( فارس و تورک و عەرەب ) بەدەیان جار قەرزاری بەرهەمی هزری و ئەفرێنەری و نووسینی نووسەران و ئەدیب وهزرمەندان و شاعیران و مێژوونووسانی بەڕەسەن و ڕەچەلەک کوردن و ئەوانی کورد ئەدەبیات و کەلتووری هزری و نووسین و مێژوو و شیعر و ئەفراندنی ئەوانیان دەوڵەمەند کردووە.

لەو بوارەدا بەدەها ناوی مەزنی ئەو بوارەمان هەیە ئێمەی کورد شانازیان پێوە دەکەین، کەچی ئەوانی ( فارس و عەرەب و تورک )ی نەتەوەی باڵادەست و لەخۆ بایی بوو حیسابی کەلە پووشێکیشمان بۆ ناکەن ..

جێی خۆیەتی بە بیر دەسەڵاتدارانی تاران و حکوومەتی ئێران بێنینەوە و بڵێین:

تاران، حکوومەتی ئێران بەو هەموو زانا و مامۆستا و پسپۆرانەی زانکۆکانتان و بەو هەموو زمانزان و مێژوونووسە مەزنانەی هەتان بوو و هەتانە، هەموو قەرزاری  نووسەری ناوداری قەڵەم بە برشتی ئەفرێنەری کورد ( عەبدورەحمان شەرەفکەدی - هەژار موکریان ) ین. 

ئەوە قسەی بەرپرسانی باڵای ئێوەیە : تا هەژار موکریانی ( قانون در طب )ی  ئیبنوسینای لە زمانی عەرەبی وەرنەگێرایە سەر زمانی فارسی، ئەدەبیاتی فارسی لە بەرامبەر ئەم کتێبە پزیشکییە گیادەرمانە گرنگە کۆلەوار و دەستە و پاچە وەستابوون و دەرقەتی وەرگێڕانی نەدەهاتن لە کاتێکدا ئیبنوسینا کتێبەکەی هەزاران ساڵ بەر وەرگێڕانەکەی هەژاری موکریانی کە لە کۆتاییەکانی هەشتاکانی سەدەی پێشوو وەریگێرایە سەر زمانی فارسی، کتێبەکەی دایناوەو دانەریەتی و ساڵی 1284 قانون لەزمانی عەرەبییەوە وەرگێردراوەتە سەر زمانی لاتینی و ئەوروپی لە کاتێکدا فارسەکان ئیبنو سینایان بە هی خۆیان دەزانی گەر ( هەژاری کورد ) نەبوایە دوای ( 704 ) ساڵ زمانزان و شارەزا و زیرەک و بەهرەدارێکی ( فارسی ) نەبوو وەریگێرێتە سەر زمانەکەیان.

سەیرە دادگا و دەسەلاتی ئێرانی و رێزیان لەو کارە مەزنەی نووسەری مەزنی کورد هەژار نەگرت کە گەورەترین و پیرۆزترین خزمەتی زانستی و زمانەوانی پێشکەش کردوون و پاداشتی نەتەوەی کورد و زمانە زیندووە دەوڵەمەندەکەی بە زیندانی کردنی مامۆستای زمانی دایک زارا محەمەدی بدەنەوە ..؟ هەی ئاهی زارا بتانگرێ .. هەی ئاهی ئیبنوسیا بتانگرێ ..

دادگای سنە .. دادوەرانی ئێران ئایا ئێوە دەزانن زمانی کوردی لە نێو (100) زمانە زیندووەکەی جیهاندا لە رێزبەندی ( 58 ) زمانی جیهاندایە، ئەوەیان لەکاتێکدا ژمارەی دانیشتوانی کورد لە چاو عەرەب و فارس و تورک کەمترەو خاوەن کیانی سەربەخۆی خۆی نییە و بەسەر وڵاتانی دەوروبەری دابەش کراوە، ئەوەیان راستیەکی زانستی حاشا هەڵنەگرە لەدوا چاپی ( ئینسکۆپیدیای نیشتیمانی سویدی ) چاپی یەکەم ساڵی 2007 و چاپی دووەم ساڵی  2010 بە روون و ڕەوانی تۆمارکراوەو ئاماژەش بەوە دەکا کە زمانی کوردی یەکێکە لە زمانە زیندوەکانی جیهان و نەتەوەی کوردی دابەش بوو بەسەر وڵاتانی ( ئێران، عێراق، تورکیا و سوریا ) زیاتر لە 21 ملیۆن کەس قسەی پێ دەکات، لە کاتێکدا ئەو ژمارەیە (21) ملیۆن بێ هیچ سەرژمێرییەکی ئازاد و راستەقینە لەو چوار وڵاتەدا کورد تێدا ژێردەستە و یەخسیرە، دەنا ژمارەکەی لە(40) ملیۆن زیاترە ..

هەی ئاهی زمانی کوردی .. ئاهی هەژار و ئیبنوسینا و ( قانون در طب ) بتانگرێ چۆن دەستتان چووە زیندانکردنی زارای محەممەدی .. !!

 




دوایین هەواڵەکان

لقی خانه‌قین گواسترایەوە سه‌ر مه‌كته‌بی ڕێكخستنی (که‌ركوك.گه‌رمیان)

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 17:10:15

خانه‌قین -KDP.info- به‌رپرسی لقی 15ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ خانه‌قین گوتی "دوای گواستنه‌وه‌ی لقی 15ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سه‌ر مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی له‌ كه‌ركوك _ گه‌رمیان، ئاسانكاری باش بۆ ئه‌ندام وكادیرانی ئێمه‌ كرا، ئێمه‌ش له‌ كاركردن و خزمه‌تكردنی خه‌ڵك به‌رده‌وامین، ئه‌و گردبوونه‌وه‌یەی بڕیاربوو له‌پێناو به‌رژوه‌ندی گشتی لە خانەقین بکرێت، جارێ راگیراوه‌." 

د. ناڤسەر نووری بۆ KDP.info: مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغدا هاوتا دەکرێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 15:10:09

هەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند: "بەپێی لێکتێگەیشتنی هەردوولا، بڕیارە مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا هاوتا بکرێت و لە ئێستاشدا خەریکی ئامادەکردنی لیستەکانین."

 
هۆشیار زێباری و ڕێبەر ئەحمەد تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەکەن

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:37

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، هۆشیار زێباری، بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، لە بارەگای ناوەند پێشوازی لە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

 
مەکتەبی سیاسیی هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی مامی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی ڕادەگەیەنێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:01

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی کرد بۆ کۆچی دوایی مامی (سەید جەوزی سەید سابر کاکەیی)، برای کەسایەتیی دیاری ڕووناکبیر و سیاسەتمەدار خوالێخۆشبوو فەلەکەدین کاکەیی، و هاوخەمیی قوڵی خۆی بۆ بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان ڕاگەیاند.

 
​حەج و عومرەی هەرێم دوا مۆڵەتی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی 2027 دیاریکرد

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:29

هەولێر-KDP.info- ​بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات کە ناویان بۆ حەجی ساڵی 2027 دەرچووە، بە زووترین کات سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە ئیدارییەکانیان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact