Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 7 DEC 2025 14:26 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

د. محەمەد خورشید: لە کەرکووک کێشە بۆ جووتیارانی کورد دروست دەکرێت
| KDP.info


کەرکووک-KDP.info- حکوومەتی عێراق کێشە بۆ جووتیارانی کورد لە کەرکووک دروست دەکات و بەرپرسێکی پارتییش دەڵێت، پڕۆسەی تەعریب بەردەوامە و ھێشتا کار بە بڕیارەکانی دادگای بەناو شۆڕشی سەردەمی ڕژێمی لەناوچووی بەعس دەکەن.

د. محەمەد خورشید، بەرپرسی لقی ٣ی پارتی لە کەرکووک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھاوردەکردنی عەرەب بە شێوەیەکی نایاسایی بەردەوامە بۆ ناوچەکانی کەرکووک، ئەمەیش کێشەی بۆ جووتیارانی کورد لە کەرکووک دروست کردوە و بە پاڵپشتیی پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووک پڕۆسەی تەعریب درێژەی ھەیە، یەکێک لە داواکارییەکانی ئێمە وەک پارتی بۆ ئاساییکردنەوەی ڕەوشی کەرکووک، ڕاگرتنی داگیرکارییە.''

بەرپرسەکەی پارتی دەڵێت: "ھێزێکی سەربازی لە ناوچەکە جێگیر کراوە بە پاڵپشتیی ڕاکان جبووری فشاری خستووەتە سەر جووتیارانی کورد بە بەھانەی ئەوەی گرێبەستی کشتوکاڵییان بەسەر چووە و ئەوانەی دیکە تازەن، لەبەر ئەوەش پێویستە لەسەر ھێزە کوردستانییەکان ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن، پێشتر چەند بڕیارێک دەرچووە، بەداخەوە جێگەی خۆیان نەگرتووە.''

د. محەمەد خورشید ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "ئەنجومەنی بەناو شۆڕشی سەردەمی بەعس کاتی خۆی بە بڕیارێک گرێبەستەکانی ھەڵوەشاندووەتەوە، ھەندێ دادگای عێراق ھێشتا کار بەو یاسایانەی سەردەمی بەعس دەکەن، بەتایبەتی دادگاکانی پارێزگای کەرکووک کار بەو بڕیارانەی بەعس دەکەن، ئەگەر بمانەوێت بەپەلە ئەو ھەوڵانەی تەعریب ڕابگرین، پێویستە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پەیامێکی ئاشکرا بداتە پارێزگاری کەرکووک، کە چیی دیکە نووسراو بۆ ھێزە سەربازییەکان نەکات بچنە سەر جووتیارانی کورد.''

 

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی کارەبا بۆ KDP: بەرھەممان دەگاتە ٥ ھەزار و ٤٠٠ مێگاوات

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 12:12:38

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری بەرھەمھێنان و گواستنەوە لە وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، لەئێستادا دۆخی بەرھەمھێنانی کارەبا وەکو پێشووی لێھاتووەتەوە و پڕۆژەیەکی بەرھەمھێنانی کارەباش لە قۆناغی کۆتاییدایە، کە ھەزار و ٢٠٠ مێگاوات بەرھەم دێنێت، بەمەش کێشەی کەمیی کارەبا بە تەواوی چارەسەر دەبێت.

 
پسپۆڕانی گەشتوگوزار بۆ KDP: ھەولێر ئامانجی خۆی پێکا

SUNDAY, 07 DECEMBER 2025 10:12:30

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای بووژاندنەوەی قەڵای ھەولێر، دکتۆر یادگار محەممەد سەلیم لە ڕێی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە سوپاسی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستانی کرد، کە لە کابینەی نۆیەم جگە لە پڕۆژەکانی ڕووناکی و ئاو و خزمەتگوزاری، گرینگی بە کلتوور و شوێنەواریش داوە. 

 
گوھدار شێخۆ بۆ KDP: پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە زاخۆ سەرکەوتووانە کۆتایی ھات

SATURDAY, 06 DECEMBER 2025 21:12:00

زاخۆ-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەڵێت، کردنەوەی یەکەم پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ سەرکەوتووانە کۆتایی ھات، کە شەرەفێکی گەورە بوو بۆ ئێمە بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، ئەمەش تەنیا بۆ ئەمساڵ نییە و ساڵانە ئەو پێشانگایە دەکرێتەوە.

د. ھێمن ھەورامی پەیوەست بە بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی دەوحە زانیاری بۆ KDP دەخاتەڕوو

SATURDAY, 06 DECEMBER 2025 21:12:00

دەوحە-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە ٦-١٢-٢٠٢٥، د.ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی، بەشداری لە کۆڕبەندی دەوحەی قەتەر دەکات، ھەروەھا ئەو پانێلەی کە قسەی لەسەر دەکات بابەتی بنیاتنانی ئاشتی و پەیوەندییە ئابورییەکانە، کە لە ناو ۲٤٠ قسەکەری بەشداربوو تەنھا کەسە لە کوردستانەوە بەشدارە.

 
محەممەد شوکری بۆ KDP: ھەرێمی کوردستان بەھێز بێت بۆ سەقامگیریی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست گرینگە

SATURDAY, 06 DECEMBER 2025 21:12:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پەیوەندیی سەرکردایەتیی سیاسیی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەھێزە، ئەمەش وای کردووە وڵاتی ئیمارات لە داھاتوودا لە ھەرێمی کوردستان کاری زۆر باش بکات، بەتایبەت لە بواری ئابووری، لەبەر ئەوەی نوێنەرێکی تایبەت بە ھەرێمی کوردستانیان دیاری کردووە بۆ کارکردن لە کوردستان و سیاسەتی سەرۆکی حکوومەتیش ئەوەیە، ھەرێمی کوردستان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ناوچەیەکی بەھێز بێت.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact