Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 4 MAY 2026 08:53 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"پڕۆژەی نەخۆشخانەی ١٠٠ تەختیی ئامێدی کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە"
| KDP.info


ئامێدی -KDP.info- دوای سەردانی ساڵی رابردووی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیار لەسەر دروستکردنی پڕۆژەی نەخۆشخانەی ١٠٠ تەختیی قەزای ئامێدی درا و سەرپەرشتیاری پڕۆژەکەش دەڵێت، تا ئێستا ٣١%ی پڕۆژەکە جێبەجێ کراوە.

ئەندازیار عادل شموئیل، سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "پڕۆژەی نەخۆشخانەی ١٠٠ تەختیی ئامێدی دەکەوێتە کۆمەڵگەی ھێتووتی سەر بە قەزاکە و لە مانگی ئەیلوولی ساڵی رابردوو بە گوژمەی ٤٣ ملیار دینار دەست بە جێبەجێکردنی کراوە، پڕۆژەی نەخۆشخانەی ئامێدی لە ژمارەیەک بەشی جیاواز پێک ھاتووە و دوای تەواوبوونی خزمەتێکی بەرچاوی خەڵکی ناوچەکە دەکات.''

سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە دەشڵێت: "دروستکردنی نەخۆشخانەی ١٠٠ تەختیی ئامێدی یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە سنوورەکە و تا ئێستا ٣١%ی پڕۆژەکە جێبەجێ کراوە و کارکردن تێیدا بەردەوامە، ھەروەھا پڕۆژەکە دەرفەتی کاری رەخساندووە بۆ خەڵکی دەڤەری ئامێدی.''

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (تەیب ساڵح کاکەڕەش) دەکات

SUNDAY, 03 MAY 2026 23:05:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (تەیب ساڵح کاکەڕەش) پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە ماڵباتی (شێروان حەیدەری) دەکات

SUNDAY, 03 MAY 2026 21:05:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی کەسایەتی دیاری بواری یاساناس خوالێخۆشبوو (شێروان حەیدەری) پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردوو دەکات.

 
یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان ھەڵمەتێکی فراوانی بۆ پاراستنی سروشت لە سنووری ھەولێر ئەنجامدا

SUNDAY, 03 MAY 2026 21:05:00

ھەولێر-KDP.info- لەژێر دروشمی (بەھارێکی گەش و ژینگەیەکی ئاوەدان)، ناوەندەکانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان ھەڵمەتێکی فراوانیان بۆ بڵاوکردنەوەی سەدان ئاگانامەی ھۆشیاری لە ناوچە گەشتیارییەکانی سنووری پارێزگای ھەولێر دەستپێکرد.

 
کارەکانی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی ڕێگای (هەولێر خەبات) دەستی پێکردەوە

SUNDAY, 03 MAY 2026 18:05:00

ھەولێر-KDP. info-  دوای وەستانێکی کاتی بەهۆی بارانبارین، بە مەبەستی خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان و ئاسانکاری بۆ هاتووچۆی شۆفێران، جارێکی تر کارکردن لە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی دووسایدی (هەولێر-خەبات) دەستی پێکردەوە.

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

SUNDAY, 03 MAY 2026 18:05:28

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراوی کوردستان شێروان حەیدەری پرسەنامەیەکی ڕاگەیاند.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact