Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 30 SEP 2026 13:00 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

د. ڤیان سلێمان: یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان لە سەرتاسەری ھەرێم چالاکی بەڕێوە دەبات
| KDP.info


ھەولێر -KDP.info- سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان گوتی، لە ھەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتاندا یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان کۆمەڵێک چالاکیی جۆراوجۆر بەڕێوە دەبات.

سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، دکتۆرە ڤیان سلێمان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''ھەروەک دەزانن یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان بەردەوامە لە کار بۆ نەھێشتن و کەمکردنەوەی توندوتیژی بەرامبەر بە ئافرەتانی کوردستان و ئامانجی ئێمە بۆ هێنانەدیی یەکسانی لەناو کۆمەڵگەی کوردستانە و لەو ڕوانگەیەوە بەردەوام کار دەکەین و لەم ھەڵمەتی ١٦ ڕۆژەیەشدا وەکوو ھەمیشە کار دەکەین بۆ زیاتر بەئاگاھێنانەوەی کۆمەڵگا لەو جیاکاری و تێڕوانینە نزمەی بۆ ئافرەت هەیە و بۆ ئەوەش کۆمەڵێک کار و چالاکیمان ھەیە و کار و چالاکییەکانیش لەسەر ئاستی کوردستان دەبێت و ئەمساڵ لەژێر دروشمی بەڵێ بۆ ھاوبەشی، نەخێر بۆ خاوەنداریەتییە و، بەڕای ئێمە وەکوو یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان پرسی ئافرەت، پرسێکی کۆمەڵایەتی و سیاسی و حزبییە و پێویستە بەردەوام کاری لەسەر بکەین.''

دکتۆرە ڤیان سلێمان گوتیشی: ''پرسی ئافرەت تەنھا لە توندوتیژیدا کۆ نابێتەوە، ئەو پرسە یەکێکە لە لێکەوتەکانی چۆنیەتیی تێڕوانین و شێوازی پەیوەندیکردنی ئەم دوو تاکەی مرۆڤە و پرسی ئافرەت خۆی لە پێگەی ئافرەتدا دەبینێتەوە و تا ئێستا بە چاوی مرۆڤێکی ھاوبەش لە ژیاندا لەلایەن ڕەگەزی بەرامبەرەوە تەماشای ناکرێت و نەبوونی ھەمان پێگەی یەکسان و نەبوونی ھەمان بەھای یەکسان بۆ ھەردوو تاک وای لێ دەکات لێکەوتەی خراپی هەبێت و ئەمەش وا دەکات یەکێک خاوەن موڵک و یەکێک بەرھەمدار و یەکێک بێبەرھەم و یەکێک خاوەن بڕیار و ئەوەی تر بێبڕیار بێت، بۆیە ئێمە لەڕێگەی نەخشەی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستانەوە کار دەکەین بۆ ئەوەی لەڕێگەی ڕاستکردنەوەی ئەو ھەڵانەی بەرامبەر ئافرەت ھەیە توندوتیژی نەھێڵین کە ئەویش خۆی لە تێگەیاندنی ئافرەت و بەھێزکردنی ئافرەت و ناسینی خودی ئافرەت و تەواوی ئەو ھزرە چەوتانەدا دەبینێتەوە کە ئافرەت بە بێبەرھەم و بێبڕیار تەماشا دەکرێت و ئێمە لەسەر بنەمای ئەوە کار دەکەین کە خێزان بەھێزتر بکەین و وا دەکەین خێزان لەسەر بنەمای خۆشەویستی بێت بۆ ئەوەی لەڕێگەی بەدیموکراسیکردنی خێزانەوە کۆمەڵگەیەکی تەندروست بنیات بنێین و یەکێتیی ئافرەتان لەڕێگەی نەخشەڕێگایەکەوە تێ دەکۆشێت، ئێمە لە ڕاگەیاندنی ھەڵمەتی توندوتیژی دژی ئافرەت کۆمەڵێک چالاکیمان ھەیە.''

سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان باسی لەوەش کرد: ''مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان کۆمەڵێک چالاکی بەڕێوە دەبات کە پێک دێن لە بەڕێوەبردنی پانێڵێکی تایبەت بە دەرخستنی ئەو توندوتیژییانەی لە چوارچێوەی خێزاندا ڕوو دەدەن و توێژینەوەیەکی تایبەت بەو کەیسانەی ھاتوون بۆ ڕێکخراو و ھاوکات خستنەڕووی چالاکییەکانی یەکێتیی ئافرەتان بۆ ئەو ھەڵمەتە و پەیامی یەکێتیی ئافرەتان بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤەمبەر و تەرخانکردنی دوو ژمارە لە ''بڵاوکراوەی ھێلین'' بۆ ھەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و پێشکەشکردنی چەندین بەرنامەی تایبەت لە ''ڕادیۆی ھێلین'' بۆ ئەو ھەڵمەتە و کردنەوەی خول و ڕێنماییی پێش ھاوسەرگیری لەلایەن پەیمانگای ئامێزی خێزانی و سازکردنی چەند سمینارێک بۆ قوتابیانی زانکۆ و بەڕێوەبردنی سمینارێک لەلایەن ناوەندی ڕۆشنبیریی زین تایبەت بە توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەر و سازکردنی سمینار لەسەر کاریگەرییەکانی توندوتیژی لەسەر جەستەی ئافرەت لەلایەن دۆسیەی تەندروستیی ئافرەت و منداڵ و وەک تۆڕی ھاوبەشی ڕێکخراوەکانی ئافرەتانی کوردستان چەندین سیمینار و پانێڵ لە زانکۆ و پەیمانگا و قوتابخانەکان بەئەنجام دەگەیەندرێت و چاپکردنی پۆستەر و فلیکس و بڵاوکراوەی تایبەت بە ھەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و دروستکردنی سپۆت و ڤیدیۆ لەسەر توندوتیژی.''

دکتۆرە ڤیان سلێمان زیاتر گوتی: ''جگە لەوەش ئەنجومەن و ناوەندەکانیش کۆمەڵێک چالاکیی جۆراوجۆر بەڕێوە دەبەن کە بریتین لە بەڕێوەبردنی ١٥٤ کۆر و سمینار و وێبینار لەلایەن ھەر ٢٥ ئەنجومەن و ناوەندەکانەوە و پێنج پانێل لەسەر توندوتیژی دژ بە ئافرەتان و خێزان لەلایەن ئەنجومەنەکانی دەوروبەری سلێمانی و سەفین و زاخۆ و سۆران و ھەولێرەوە ڕێک دەخرێن و ھەڵمەتی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژی بۆ ئەنجومەنی دھۆک کۆنفرانسێک ساز دەکات و سیانزە خولی ھۆشیاریی کۆمەڵایەتی لەلایەن ئەنجومەنەکانی دەوروبەری دھۆک و گەرمیان و دەوروبەری ھەولێر و ڕێکخستنی وۆرکشۆپێک بۆ سەلامەتی و ئاسایشی دیجیتاڵمیدیا لەلایەن ئەنجومەنی ھەڵەبجە و کردنەوەی پێنج پێشانگا لەسەر ئاستی ئەنجومەنەکانی ھەڵەبجە و سەفین و خانەقین و ئاکرێ و ھەولێر و نمایشکردنی شانۆگەرییەک لەلایەن ئەنجومەنی ھەولێر و دروستکردنی ڤیدیۆ لەسەر توندوتیژی دژی ئافرەتان لەلایەن ئەنجومەنەکانی سلێمانی و قەرەچوغ و گەرمیان و بڵاوکردنەوەی پۆستەر و بڵاوکراوە لەلایەن سەرجەم ناوەندەکان و ئەنجومەنەکان و ئامادە و پێشکەشکردنی بیست و پێنج بەرنامەی ڕادیۆیی و تیڤی تایبەت بە پرسی توندوتیژی و دەرھاویشتەکانی لەلایەن ئەنجومەنەکانی دەوروبەری سلێمانی و زاخۆ و ئەورووپا و سلێمانی و ئاکرێ و ھەڵبجە و دابەشکردنی کتێب لەلایەن ئەنجومەنی ڕاپەرین و ئەنجومەنی چەمچەماڵ سەردانی ئافرەتانی شنگال لە کلینیکی چەمچەماڵ دەکات و ئەنجومەنی دھۆک بازاڕی کار بۆ ئافرەتانی خاوەنکار دەکاتەوە و ئەنجومەنی زاخۆ سەردانی چاکسازیی ئافرەتان دەکات و ئەنجومەنی ئامێدی خەڵاتی ئافرەتانی خاوەن پیشە دەکات و ئەنجومەنی شنگال سەردانی ئەو ئافرەتانە دەکات کە لەسەر دەستی داعش ڕزگار کراون و بە ھەماھەنگی زانکۆی جیھان و ئەنجومەنی دھۆک پرۆژەیەکی ھۆشیاری بۆ قوتابیان ساز دەکات کە چەندین چالاکی جیاواز لەخۆ دەگرێت و ڤیستیڤاڵێک لەسەر ئەدەب و کەلتوور و ھونەری کوردی لەلایەن ئەنجومەنی ھەڵەبجەساز دەکرێت و بەڕێوەبردنی چالاکییەک بەتایبەت بە ھۆشیاری کۆمەڵایەتی لە قوتابخانەیەکی شاری ھەڵەبجە لەلایەن ئەنجومەنی ھەڵەبجە بەڕێوە دەبرێت.

 

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش لە عێراق ڕاگەیاند

WEDNESDAY, 30 SEPTEMBER 2026 11:09:16

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، 30ـی ئەیلوولی 2026، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش لە عێراق ڕاگەیاند.

 
مەسروور بارزانی: كۆتاییهێنانی ئەركی هێزی هاوپەیمانان، مانای كۆتاییهێنانی پەیوەندیی نییە لەگەڵ ئەو دۆستانەمان

WEDNESDAY, 30 SEPTEMBER 2026 11:09:03

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی یەكەم كۆگای هاوچەرخی پارچە یەدەگەكانی ئۆتۆمبێلی تویۆتا بەناوی (هەولێر مۆتۆر سیتی) لە هەولێر دانا.

 
لە حاجی ئۆمەران مەراسیمی یادی ٥٥ ساڵەی هەوڵی تیرۆرکردنی بارزانی نەمر بەڕێوەچوو

WEDNESDAY, 30 SEPTEMBER 2026 09:09:33

حاجی ئۆمەران-KDP.info- دوێنێ سێشەممە، لە سنووری لێژنەی ناوچەی حاجی ئۆمەران، بە ئامادەبوونی فەرماندەیی سەربازی، بەرپرسانی حزبی و حکوومی و پێشمەرگە دێرینەکانی شۆڕشی ئەیلوول، مەراسیمێکی تایبەت و شایستە بە بۆنەی تێپەڕبوونی ٥٥ ساڵ بەسەر هەوڵە ناکامەکەی تیرۆرکردنی ڕابەری نەتەوەیی کورد، بارزانی نەمر بەڕێوەچوو.

 
سەرۆک بارزانی لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی (شەرقییە) باس لە کۆمەڵێک پرسی گرنگ و هەستیار دەکات

WEDNESDAY, 30 SEPTEMBER 2026 02:09:01

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی شەرقییە شیکارییەکی قووڵی بۆ دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق، مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان، جەنگی ئەمریکا و ئێران و ئاییندەی ناوچەکە خستەڕوو.

 
نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕۆژی نیشتیمانیی و سەربەخۆیی ئەرمینیا کرد

TUESDAY, 29 SEPTEMBER 2026 22:09:00

ھەولێر-KDP.info-​ ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەمە ٢٩ی ئەیلوولی ۲٠۲٦، دکتۆر ھێمن ھەورامی، بە نوێنەرایەتیی سەرۆک مەسعود بارزانی، بەشداری لە ڕێوڕەسمی تایبەتی کونسوڵخانەی ئەرمینیا لە ھەولێر کرد، کە بە بۆنەی ڕۆژی نیشتیمانیی و سەربەخۆیی ئەرمینیاوە ڕێکخرا بوو.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact