Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 8 FEB 2026 04:32 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا پێگەیشت
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ئێوارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ماتێیۆش مۆراڤیتسکی سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا پێگەیشت. لە پەیوەندییەکەدا دۆخی کۆچبەرانی سەرسنووری بێلارووس و پۆڵەندا تاووتوێ کرا.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نیگەرانیی قووڵی خۆی دەربارەی رەوشی ناهەمواری ئەو کۆچبەرانەی هەرێمی کوردستان دەربڕی کە لەنێویاندا منداڵیش هە ن و لە سەر سنووری بێلارووس و پۆڵەندان و لە بارودۆخێکی سەختدان.

سەرۆکی حکومەت، هەموو ئامادەییەکی هەرێمی کوردستانی بۆ بەهاناوەچوونی ئەو کۆچبەرانە وباشترکردنی بارودۆخیان و سەلامەتییان دووپاتکردەوە. سەرۆکی حکومەت گوتیشی بەداخەوە ئەو کۆچبەرانە، بووونەتە قوربانی دەستی بازرگانانی مرۆڤ و قاچاخچییەکان و ناکۆکی نێوان بێلارووس و یەکێتیی ئەوروپا. ئاماژەی بەوەشدا کە هەرێمی کوردستان، ئێستا پەناگەیەکی ئارامە بۆ نزیکەی ملیۆنێک ئاوارە و پەنابەر.

سەرۆکی حکومەت و سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا ، گفتوگۆیان دەربارەی ڕێگەکانی چارەسەرکردنی کێشەی ئەو کۆچبەرانە کرد. هەردوولا هاوڕابوون کە کۆچبەران، لە لایەن قاچاخچییەکانەوە هەڵخەڵەتێنراون و بوونەتە قوربانی تاوانێکی ڕێکخراو. سەرۆک وەزیرانی پۆڵەندا، ستایشی ئەو ڕێکارانەی کرد کە لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە گیراونەتەبەر بەرامبەر ئەو تاوانبارانەی، بازرگانی بە مرۆڤەوە دەکەن ، هەروەها گرتنەبەری پشکنین و ڕێکاری توند وپێویست لە فرۆکەخانەکان و خاڵە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان  بۆ دەستگیرکردنی ئەوانەی ئەو کارە نایاساییانە ئەنجام دەدەن. هەروەها گفتوگۆ دەربارەی هەماهەنگیکردن لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا و هاوبەشەکانی دیکە کرا، بۆ پێشکەشکردنی کارئاسانیی لە پێناو گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی کۆچبەران کە بڕیارە ئەمڕۆ لە یەکەم گەشتدا بگەنەوە بەغدا و هەولێر.

سەرۆکی حکومەت، خۆشحاڵی خۆی بۆ پێکهێنانی تیمێکی تەکنیکی هاوبەش دەربڕی بۆ دەستنیشانکردنی ئەو ڕێکارانەی پێویستن بۆ ڕێگریکردن و هەڵوەشاندنەوەی تۆڕەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، جەختی لەوەش کردەوە کە پێویستە بێلارووس و پۆڵەندا و یەکێتی ئەوروپا، ئەرک و پابەندبوونی نێودەوڵەتیی خۆیان لە ڕێگەدان بە کۆمیتەی نێودەوڵەتی خاچی سوور بۆ گەیاندنی هاوکاری بەپەلە و بەهاناوەچوونی کۆچبەران جێبەجێ بکەن. 

هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی بەردەوامبوونی پەیوەندیی و هەماهەنگیی بۆ ئەو بابەتانەی جێی بایەخی هەردوولان.

 




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە عەبدوڵڵا عەلی دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 22:02:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی عەبدوڵڵا عەلی کرد بۆ کۆچی دوایی براکەی.

 
بە دیپلۆماسییەتی مەسروور بارزانی، ھەرێمی کوردستان جێگەی سەرنجی ناوچەکە و جیھانە

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 22:02:00

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەشداریکردنی ھەرێم لە لوتکەی جیھانیی حکوومەتەکان گرنگییەکی ستراتیژیی ھەیە و ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەزموونی سەرکەوتووی ھەرێمی کوردستان لە چاکسازی و گەشەپێدان، سەرنجی وڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەت کەنداوی ڕاکێشاوە.

 
سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە نووری عوسمان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 20:02:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشی و ھاوخەمی ئاراستەی نووری عوسمان دەکات بۆ کۆچی دوایی دایکی و ھیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەھەشت شاد بکات.

 

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 18:02:10

ھەولێر KDP. info- رۆژی شەممە 7ی شوباتی 2026، بەبۆنەی سی و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئێکس پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.

عەبدولڕەحمان سدیق باسی دەسکەوتەکانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم لە لووتکەی جیھانیی حکوومەتەکان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 16:02:59

ھەولێر -KDP.info- ڕاوێژکاری بواری ژینگە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، باسی بەشێک لە دەسکەوتانەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەشداریکردنی لە لووتکەی جیھانی حکوومەتەکان لە ئیمارات دەکات و دەڵێت "ھەرێمی کوردستان ھەمیشە بەشێک بووە لە سەقامگیریی ناوچەکە لە ڕابردوو و ئێستا و لە داھاتووشدا  ڕۆڵی گرنگی دەبێت لە داڕشتنی دیدگای ھاوبەش بەرەو گەشەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی لەگەڵ ھەمووان."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact