Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 20 JUN 2026 11:32 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پلانی دروستکردنی ژمارەیەک تونێل لە ھەرێمی کوردستان ھەیە و سێ تونێلیش تەواو بوون
| KDP.info


ھەولێر -KDP.info- بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، لە ھەرێمی کوردستان پلان ھەیە بۆ دروستکردنی کۆمەڵێک تونێل و تا ئێستا سێ لەوانە تەواو بوون و بەشێکی دیکەش لە پلاندایە بۆ ئەوەی دروست بکرێن، لەوانە تونێلی کۆڕەک کە تونێلێکی زۆر گەورەیە.

ئاگرین عەبدوڵڵا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''پلانێکی درێژخایەنمان ھەیە بۆ ئەوەی کۆمەڵێک تونێل لە ھەرێمی کوردستان دروست بکرێت و تا ئێستا ئەوەی پیرمام تەواو بووە و ئەزمەڕ و زاخۆش تەواو بوون و ھاتوچۆیان تێدا دەکرێت.''

ئاگرین عەبدوڵڵا گوتیشی: ''لە پلاندایە ژمارەیەک تونێل بە درێژایی ٢٦.٢ کم لە ھەولێر و دھۆک و سلێمانی دروست بکرێت، کە چەندین تونێلە، لەوانە تونێلی کۆڕەک کە درێژایییەکەی ٧ کم دەبێت و چاوەڕێی بودجە دەکەین، چونکە ھەمووی تونێلەکان بە ترلیۆن دیناری دەوێت، بەڵام ئەوەی کۆڕەک زیاتر لە ١٠٠ ملیار دیناری پێویستە، چونکە یەکێک لە تونێلە گەورەکانە.''

 

بڵند ئیبراھیم


 




دوایین هەواڵەکان

خانی بۆ KDP.info: ئەمساڵ پڕخێر بوو.. شەش بەنداوی نوێ لە قۆناغی جێبەجێکردندان

SATURDAY, 20 JUNE 2026 10:06:18

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەھۆی بارانبارینی زۆری ئەمساڵەوە، ڕێژەی گلدانەوەی ئاو لە بەنداوەکاندا ١٥٪ زیادی کردووە و ئەمەش ناوچەکانی لە مەترسیی لافاو پاراستووە. ناوبراو ئاماژە بەوەش دەکات کە لە ئێستادا پڕۆسەی دروستکردنی شەش بەنداوی نوێ لە قۆناغی جێبەجێکردندایە و کارکردن تێیاندا بەردەوامە.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی ماڵباتی محەممەد بابەکر هێرۆیی دەکات

SATURDAY, 20 JUNE 2026 10:06:30

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دوایی کادیری تێکۆشەر و ئەندامی دەزگای ئەیلوول و گوڵان، خوالێخۆشبوو محەممەد بابەکر هێرۆیی، پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵە و خزم و کەسوکاری دەکات و هاوبەشیی خەمیان ڕادەگەیەنێت.

 
سەرۆکی زانکۆی سۆران بۆ KDP.info: توێژینەوەکانمان بوونەتە بنەمای بڕیار

FRIDAY, 19 JUNE 2026 21:06:00

سۆران-KDP.info- سەرۆکی زانکۆی سۆران باسی لەو دەستکەوت و ھەنگاوە ئەکادیمییانە دەکات کە زانکۆی سۆران لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتیدا بەدەستی ھێناون. ناوبراو دەشڵێ، توێژینەوەکانی زانکۆی سۆران بوونەتە بنەمای بڕیاری گرنگ لە حکوومەتی ھەرێم، ھاوکات بوونەتە بنەمای کار و پڕۆژەی پێکەوەیی لەگەڵ چەند زانکۆیەکی پێشکەوتووی جیھاندا.

 
د. سالار عوسمان وانەیەک پێشکەش بە بەشداربووانی خولی (سەرکردەی گۆڕانکار) دەکات

FRIDAY, 19 JUNE 2026 19:06:00

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە میانەی سەردانێکیدا بۆ مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان، وانەیەکی تایبەتی لە ژێر ناونیشانی "پێگەی میدیای سەردەم لە گەیاندنی پەیامدا" بۆ بەشداربووانی خولی (سەرکردەی گۆڕانکار) پێشکەش کرد.

 
کتێبی بەڵگەنامە و وتارەکانی سەرۆک بارزانی لە ساڵی ٢٠٢٥ چاپ کرا

FRIDAY, 19 JUNE 2026 14:06:00

ھەولێر-KDP.info- کتێبی ھەواڵ، پەیام، گفتوگۆ و وتارەکانی سەرۆک بارزانی ٢٠٢٥، وەک یەکێک لە گرنگترین بەرھەمە چاپکراوەکانی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، چاپ و بڵاوکرایەوە و کەوتە بەر دیدی خوێنەران.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact