Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 5 FEB 2026 15:49 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ KDPقسە دەكات
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیاری نوێی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەڵێ، دوای ئەوەی بە فەرمی سەرپەرشتیار دیاری كرا، لەمەودوا بە كردار كار لەسەر ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەكرێت، چونكە ھەیكەلی ئیداری دانراوە و تەنھا ماوە بە كردار ھەنگاو بنێین و لەوپاش دەست بە ھەنگاوەكان دەكەین.

ھەڵگورد نەجیب، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ھەیكەلی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران داڕێژاوە و ئامادە كراوە، ئێستاش كار لەسەر ئەو بەڕێوەبەرایەتییە گشتیانە دەكرێت، كە بڕیاریان لەسەر دراوە، ئەوانیش شارەوانییەكان و پەروەردە و تەندروستی و كشتوكاڵن و، كار لەسەر ئەوانەی دیكەش دەكەین، كە بەڕێوەبەرایەتییەكان راستەوخۆ دەچنە سەر وەزارەتەكان، بۆ ئەوەی راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ ئەواندا بكەن، تا سەرپەرشتیاریش دانەنرابووایە، نەدەتواندرا كاری لەسەر بكرێت و ئێستا دوای ئەوەی من وەكو سەرپەرشتیار دیاری كرام، دەست بە ھەنگاوەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەكرێت".

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتیشی: "لە ئێستادا  ناحیە و قەزاكان وەكو خۆیان دەمێننەوە و كەم وزیاد ناكرێن جارێ، لەمەودواش كار لەسەر جێبەجێكردنی ئەو ھەیكەلیەتە دەكەین كە دانراوە و وەزارەتەكانیش كاری لەسەر دەكەن و ئەوانیش بڕیاریان لەبارەی بەڕێوەبەرایەتییەكانەوە داوە".

نەجیب باسی لەوەش كرد: "لەمەودوا كارەكانمان باشتر دەبێت، چونكە ھەیكەلیەتی قایمقامیەت كۆنە و تەنھا قایمقام بوو، ئێستاش كە بووە بە ئیدارەی سەربەخۆ، تیمی تەواومان دەبێت بۆ كاركردن و فشاریش لەسەر ھەولێر كەم دەبێتەوە بۆ ئەوەی زیاتر كاری خۆمان بكەین، راستە بەرپرسیارەتییەكی قورسە، بەڵام باشتر دەتوانین كار بكەین و ئێستا بە فەرمی من وەكو سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دیاری كراوم و فەرمانیشی پێ دەرچووە".

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی: ئێمە نابێ بیر لە شەڕ بکەینەوە، بەڵام زۆری زۆردارانیش قبووڵ ناکەین

THURSDAY, 05 FEBRUARY 2026 14:02:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٥ی شوباتی ٢٠٢٦، سەرۆک بارزانی لە یازدەیەمین کۆنگرەی تەندروستیی مێزۆپۆتامیا لە ھەولێر وتارێکی پێشکەش کرد. سەرۆک بارزانی وێڕای دەستخۆشی لە پزیشکانی ھەر چوار پارچەی کوردستان و تاراوگە، ئەرکی پزیشکیی بە "پیرۆز" وەسف کرد و جەختی لەوە کردەوە کە تاکی کورد لە بواری زانستیدا خاوەن توانایەکی بەرزە و جێی شانازییە.

 
یەکێتیی قوتابیان بۆ KDP: بۆ چوار بابەتی گرنگ سەردانی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانمان کرد

THURSDAY, 05 FEBRUARY 2026 13:02:00

ھەولێر-KDP.info- لە چوارچێوەی ھەوڵەکان بۆ باشترکردنی دۆخی خوێندن و گوزەرانی قوتابیان، شاندێکی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان، سەردانی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستانیان کرد. مەبەستی سەردانەکە خستنەڕووی کۆمەڵێک پرسی ستراتیژی و گرفتە تەکنیکییەکانی بەردەم پڕۆسەی خوێندن بوو.

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ جێنشینی دوبەیی و جێگری سەرۆکوەزیرانی ئیمارات کۆبووەوە

THURSDAY, 05 FEBRUARY 2026 12:02:30

دوبەی-KDP.info- لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لووتکەی جیھانیی حکوومەتەکان، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ جێنشینی دوبەی کۆبووەوە و ھەردوولا جەختیان لە بەھێزکردنی ھەماھەنگییە دوولایەنەکان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.

 
سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکی لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان و وەزیری کاروباری ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیمارات کۆبووەوە

THURSDAY, 05 FEBRUARY 2026 11:02:00

دوبەی-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە دوبەی، لەگەڵ محەممەد قرقاوی، سەرۆکی لووتکەی جیھانیی حکوومەتەکان و وەزیری کاروباری ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیمارات کۆبووەوە.

 
چەند پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

THURSDAY, 05 FEBRUARY 2026 10:02:00

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و بە بەشداریی ٨٠٠ پزیشک و پسپۆڕی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، ١١ـەمین کۆنگرەی تەندروستیی میزۆپۆتامیا لە ھەولێر دەستیپێکرد، سەرۆک مەسعود بارزانی لە کۆنفرانسی میزۆپۆتامیا باسی دۆخی ڕۆژئاوای کوردستانی کرد و گوتی، "ترسی من ئەوە بوو ببێتە شەڕی کورد و عەرەب کە کارەساتی لێدەکەوتەوە".



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact