٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە پاتریارکی کەنیسەى ڕۆژهەڵاتیى ئاشوورى دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ دووشەممە 13ی ئەیلوولی 2021 مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتی هەرێمى کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی لە قەداسەتى پارتریارک مار ئاواى سێیەم کرد، بە بۆنەی هەڵبژاردن و دەستبەکاربوونی وەک پارتریارکى کەنیسەى ڕۆژهەڵاتیى ئاشوورى.

سەرۆکی حکومەت، هیوای سەرکەوتنی بۆ پاتریارک مار ئاوا خواست و پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی، بە پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتە جۆراوجۆرەکانی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.

قەداسەتى پاتریارک مار ئاواى سێیەم، سوپاسى سەرۆکی حکومەتی کرد و  پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریى حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئازادی ئایینی و پاراستنی مافه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كانی كوردستان دەربڕی.
 

هەواڵی پەیوەندیدار