Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 2 OCT 2026 17:51 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"کارتی دەنگدان وەرگرنەوە"
| KDP.info


ھەولێر -KDP.info- جێگری بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق گوتی، دابەشکردنی کارتی دەنگدان لە سنووری ھەولێر بەردەوامە و ڕێژەی بەشداریکردنی کارتی دەنگدان گەیشتووەتە ٨٨% و، بەشێکی کارتەکانیش وەرنەگیراونەتەوە. داواش لە هاووڵاتییان دەکات کارتی دەنگدانیان وەربگرنەوە، بۆ ئەوەی بێبەش نەبن لە دەنگدان .

بۆتان شێرکۆ، جێگری بەرپرسی ئۆفیسی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی:  ''ئامادەکاریی زۆر باشمان کردووە بۆ ھەڵبژاردنەکان و خولمان کردووەتەوە و خەریکی دانانی کارمەندانین بۆ سەر سندووقی دەنگدان و ئەم جارە بە جۆرێک کارمان کردووە کە ھەڵەکانی ڕابردوو لە ئامێرە ئەلکترۆنییەکاندا دووبارە نەبنەوە و زۆر باش چارەسەر کراون.''

بۆتان شێرکۆ گوتیشی: ''دابەشکردنی کارتی دەنگدان بەردەوامە و ئێستا ڕێژەکە گەیشتووەتە ٨٨%، کە ڕێژەیەکی باشە و ھاووڵاتی و دەنگدەر دەتوانن بە کارتی بایۆمەتری و کارتی کورتخایەن دەنگ بدەن، ئەوەی بە کارتی کورتخایەن دەنگ دەدات، پێویستە بە ھەر ١٠ پەنجە مۆر بکات و کارتەکەیشی لێ وەردەگیرێتەوە.''

شێرکۆ باسی لەوەش کرد: ''نزیکەی ٧٠٠ ھەزار کارتمان دابەش کردووە و بەشێکیشی ماوە دابەش و نەکراوە و داوا لە خەڵکی خۆمان دەکەین، بێن کارتی خۆیان وەربگرنەوە، بۆ ئەوەی بێبەش نەبن لە دەنگدان، چونکە ئەوەی کارتی نەبێت مافی دەنگدانی نابێت، بۆیە گرنگە خەڵک بێن کارتی خۆیان وەربگرنەوە.''

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی سەندیکا لە ڕێگەی KDP.infoوە دیدگای نوێی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان دەخاتەڕوو

FRIDAY, 02 OCTOBER 2026 16:10:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دوای ئەنجامدانی کۆنگرەی سەندیکا، دەستیان بە جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری خۆیان کردووە بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕیفۆرم، مۆدێرنکردنی بەڕێوەبردن، ڕەخساندنی ھەلی کار و پەرەپێدانی کەرتە نوێییەکانی ئەندازیاری لە ھەرێمی کوردستان.

 
مامۆستایانی ئایینی بۆ KDP.info: زانایانی گەورەی كورد ژینگەدۆست بوون.. پاراستنی ژینگە ئەرکی هەموومانە

FRIDAY, 02 OCTOBER 2026 10:10:57

سلێمانی-KDP.info- لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا، بە گرنگییەکی زۆرەوە باس لە پاراستنی ژینگە و پەرەپێدانی سروشت کراوە. مامۆستایانی ئایینی لە هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لەوە دەکەنەوە کە زیاننەگەیاندن بە دارستانەکان، ئاژەڵان و باڵندە کێوییەکان ئەرکی سەرشانی هەموو تاکێکە، هاوکات پابەندبوون بە ڕێنمایی و یاساکانی حکوومەت لەم بوارەدا، هاوتای جێبەجێکردنی فەرمانەکانی پەروەردگارە.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا: ھێزی عێراق لە لۆژیکی دەوڵەت و دەستووردایە

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 23:10:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/١٠/١، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە بەغدا بەشداریی لە ڕێوڕەسمی کۆتاییھاتنی ئەرکی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق کرد کە بە ئامادەبوونی بەڕێز عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی باڵا و نوێنەرانی نێودەوڵەتی بەڕێوە چوو.

 

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سوپاسی کونسوڵی گشتیی ڕووسیا دەکات

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 21:10:00

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/١٠/١، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییھاتنی ئەرکەکەی وەک کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ماکسیم ڕوبین کرد.

 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر و شاندی یاوەری دەکات

THURSDAY, 01 OCTOBER 2026 19:10:33

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی پێنجشەممە 1ی تشرینی یەکەمی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەرێز خەمیس خەنجەر و شاندی یاوەری کرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact