یونس حەمەد - ئۆسلۆ
بڕیارە رۆژی یەکشەممه ئیمانوێل ماکڕۆن سەرۆکی فەڕەنسا له میانەی سەردانەکەیدا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەشداری له کۆنگرەى هاریکارى و هەماهەنگی هاوبەشى که له بەغدا دەبەسترێت، به داوەتی فەرمی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی هەولێری پایتەختی کوردستان بکات، ئەگەر چی ئەوە یەکەم جار نییه سەرۆکی فەڕەنسا سەردانی هەولێر بکات و لە گەڵ گەورە لێپرسراوانی کوردستان و لە سەرووی هەموویانەوە سەرۆك مەسعود بارزانی که سەردانەکه لە لایەن فڕانسوا هۆلاند ئەنجامدرا.. سەردانی سەرۆکی گەورەترین وڵاتانی ئەوروپا و تاکه سەرۆکی یەکێتی ئەوروپا له ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ خاکی کوردستان زۆر دەلالەت دەدات بەوەی کوردستان ژمارەیەکی گرینگه بۆ بڕیار لەدەستانی جیهان، پێگەی کوردستان دوای ساڵی 1991 بۆتە نێوەندێك بۆ سەقامگیری چ سیاسی و یاخوود ئاسایش، ئەم ناوچەیه له گەورەترین هێرشەکاندا که تیرۆرستان یان هەر لایەنێکی دیکە ئەنجامیان دابێت ئەوە ئاسایش و ئارامی بەخۆیەوە بینیوە بەمەش هەرێمی کوردستان مامەڵەیەکی وای لەگەڵدا دەکرێت که وەك دەوڵەتی سەربەخۆ هەڵسووکەوتە سیاسیەکان جێبەجێ بکرێن، ماکڕۆن هەمیشە وەک کەسایەتییەکی پڕ جووله دەڕوانێتە کێشە و پرسەکان، وەک کەسایەتییەک ئامادەبوونی خۆی دیار دەخات، گرینگ نییه ئەم کێشانه له کوێ سەرهەڵبدەن چ له رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا وەک کێشەکانی لوبنان یان ئەوەتا کێشە و گیروگرفتەکانی وڵاتانی ئەفریکا که فەڕەنسا رۆڵێکی بەرچاوی هەیه لەم وڵاتانەی که زۆرتریان له هەژاریدا ژیانی رۆژانەیان تێدەپەڕێنن و وێڕای ئەمانه سەرهەڵدانی چەندین گڕووپی تیرۆرستی لەملاولەملا وەک ئەوەی له مالی و چەند وڵاتێکی ئەفریکایی ماوە ماوە روودەدەن، کاریگەری فەڕەنسا لەم نێوەندەدا یەکجار گرینگه بەو هۆکارەی پاریس بە شێوازێکی جیا هەنگاو بۆ کێشەکان دەهاوێژێت، زیاتر رووی دیپلۆماسیەت و گفتووگۆ دەکاتە چارەسەر.. ئەگەر بۆ مێژووی دێرین و هاوچەرخی فەڕەنسای سیحراوی بگەڕێننەوە دەبین هاوشان لە گەڵ بەریتانیا سەردەمانێک به گەورەترین کۆڵۆنیزمی جیهان ناسراوە و زۆرترین خاکی جیهانیان لەبەر دەستدابووە، ئەگەر سەیرێکی ئەو شوێنانەی که فەڕەنسا وەک کۆڵۆنیزم داگیری کردوون ئەوە جۆرێک له کەلتوور و رۆشەنبیری و زمانی بەجێهێشتووە وەک ئەوەی باکووری ئەفریکا و کیشوەری ئەفریکا بە گشتی دەبینرێت. ئەمەش سەلمێندەری ئەو راستیەیە که فەڕەنسا خاوەن ئەزموونه له سیاسەت و دیپلۆماسیدا. جا سەردانی ماکڕۆن بۆ هەولێر گرینگیەکەی ئەمجارەیان لەوەدا سەرچاوە دەگرێت که پاریس بایەخی تایبەت به هەولێر دەدات و رۆڵی له ئاستی سیاسی و دیپلۆماسیدا زیاتر بەرەو پێش دەبات، چونکه زەمەنێکه سیاسەتی هەولێر و پاریس لە یەکتر نزیکن و ئەم نزیکایەتیە به رۆژێک و دوو رۆژ نەهاتۆتە کایەوە، بەڵکو کاری بۆ کراوە بەوەی هەردوو لایەن بەرژەوەندیان له هەموو روویێکەوە هاوبەشە، جا هەر کردەیەکی چ ئەرێنی یان نەرێنی له رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بێتە پێش بەر له هەموو شتێكدا هەولێر ژمارە یەکه بۆ پاریس ئەگەر چی بەیروتیش بۆ پاریسیەکان گرینگی هەیه، بەڵام سەقامگیری و سیاسەتی حەکیمانەی هەولێر وای له سیاسەتی فەڕەنسا کردووە که چاویان بخەنه سەر هەولێری قەڵا. سیاسەت و رێڕەوی دیپلۆماسی بەرژەوەندییە، ئەم بەرژەوەندییانه بێگومان هاوبەشن له هاوبەشیشدا هەنگاوکان به رێتمێکی راستەڕێی سەقامگیری دەهاوێژرێن. به هەموو پێوەرێك سەردانی ماکڕۆن بۆ هەولێر و کۆبوونەوە لە گەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی و سەرۆکی هەرێم و حکومەت زۆر له هاوکێشەکان دەگۆڕێت کوردستان دەبێتەوە وێستگەیەکی گرینگی دیپلۆماسی و سیاسی له ناوچەکەدا.
بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٤ـی ئایاری ٢٠٢٦، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان, لە چوارچێوەی زنجیرە کۆبوونەوە و دیدارە دیپلۆماسییەکانیدا لە پایتەختی فیدڕاڵی، لەگەڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی کۆبووەوە.
زهری نهوزاد
بەغدا-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی کۆبووەوە، لە دیدارەکەدا جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور کرایەوە.
بەغدا-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی ھاوپەیمانیی تەسمیم، ھاوڕابوون لە سەر پێویستیی پەرەپێدان و بەھێزکردنی ھاریکاری، پەیوەندیی و کاری ھاوبەش لە پێناو باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و پاراستنی مافەکانی گشت پیکھاتەکان.
ھەولێر-KDP.info- لە ھەولێر بەئامادەبوونی نوێنەری "سەرۆک بارزانی" پەردە لەسەر ناوی دوو شەقام بە ناوی دوو تێکۆشەری مەزنی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان لادرا.
ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی هەینی 24ی نیسانی 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەنجا و دووەمین ساڵیادی بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛
ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە ساڵیادی بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا پەیامێکی راگەیاند ئەمە دەقەکەیەتیی:
ھەولێر-KDP. info- ڕۆژی هەیینی، 10ی نیسانی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی لە بارەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە.