Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 31 MAY 2026 11:08 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ماکرۆن سەردانی کوردستان دەکات و لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆدەبێتەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا، یەکشەممەی داھاتوو سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات و لە ھەولێر لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆدەبێتەوە، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش لە فەرەنسا، باس لە سەردانی سەرۆکی فەرەنسا بۆ ھەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت، جێگای دڵخۆشییە لەم کاتەدا ماکرۆن سەردانی کوردستان بکات.

سەبارەت بە سەردانەکەی سەرۆکی فەرەنسا بۆ ھەرێمی کوردستان، عەلی دۆڵەمەری، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرەنسا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، بە سەردانێکی فەرمی ڕۆژی یەکشەممە بەرواری ٢٩ی ٨ دەگاتە ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

دۆڵەمەری گوتیشی، لەو سەردانەیدا ئیمانوێل ماکرۆن لەگەڵ سەرۆک مەسعوود بارزانی و سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی و بەرپرسانی باڵای حکومەتی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، ھەر لە میانی سەردانەکەیدا لە ھەولێر، سەرۆکی فەرەنسا چاوی بە خانەوادەیەکی شەھیدان دەکەوێت، دوای دیدار و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی کوردستان، بڕیارە ماکرۆن لە ھەولێرەوە سەردانی مووسڵ بکات و دواتر چاوی بە برا ئێزدییەکان دەکەوێت.

ئاماژەی بەوەش دا، سەردانی سەرۆکی فەرەنسا بۆ کوردستان جێگای دڵخۆشییە لەم کات و ساتەدا کە ڕۆژھەڵاتی نێوەڕاست بە قۆناغێکی زۆر ناخۆشدا تێدەپەرێت، بۆیە لەو سەردانەیدا چەندین بابەت دێتە باسکردن، لەوانە پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا و پەیوەندییە مێژووییەکانی فەرەنسا و ھەرێمی کوردستان لە ھەموو بوارەکانی سیاسی، ئابووری، دیبلۆماسی و ڕۆشنبیری، ھاوکات باس لە ھەڵبژاردنە پێشوەختەی عێراق دەکرێت، بە تایبەت داھاتووی عێراق بە گشتی و ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا باس لە وەبەرھێنانی فەرەنسیەکان لە ھەرێمی کوردستان دەکرێت.

ماکرۆن لە دوای فرانسۆ ئۆلاند، سەرۆککۆماری پێشووی فەرەنسا، دەبێتە دووەم سەرۆکی فەرەنسا سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات.

 

ھەڵکەوت محەمەد

 




دوایین هەواڵەکان

پارێزگای هەولێر سەرکەوتنی پلانی جەژنی قوربان ڕادەگەیەنێت و ئامارەکان بڵاودەکاتەوە

SUNDAY, 31 MAY 2026 10:05:48

ھەولێر-KDP.info- نوسینگەی پارێزگاری هەولێر، سەرکەوتنی تەواوی پلانی ئەمنی، خزمەتگوزاری و تەندروستی بۆ ڕۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆز ڕاگەیاند، کە تێیدا لە چوارچێوەی پلانەکەدا پێشوازی لە پتر لە ۱۱۲ هەزار گەشتیار کراوە.

 
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەرەخۆشی لە ڕوناکبیر و نووسەر عەتا قەرەداغی دەکات

SUNDAY, 31 MAY 2026 10:05:15

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی ڕوناکبیر و نووسەر (عەتا قەرەداغی) کرد بە بۆنەی کۆچی دوایی باوکیانەوە.

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایى لە کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ده‌كات

SUNDAY, 31 MAY 2026 10:05:07

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێز مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵ و سەرکردایەتی و ئەندامان و تەواوی جه‌ماوه‌ری کۆمەڵی دادگەریی  کرد.

 
بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی پەردە لەسەر تابلۆی شەقامی (حەبیب محەممەد کەریم) لادرا

SATURDAY, 30 MAY 2026 20:05:35

ھەولێر-KDP.info- بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی و بەرپرسانی حزبی و حکوومی، لە ڕێورەسمێکی شایستەدا لە هەولێر پەردە لەسەر تابلۆی ناوی شەقامێکی سەرەکی بە ناوی تێکۆشەر و سەرکردەی کۆچکردوو (مامۆستا حەبیب محەممەد کەریم) لادرا.

 
مەحموود محەممەد: جەخت لە پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یەکڕیزی دەکەینەوە

SATURDAY, 30 MAY 2026 20:05:00

ھەولێر-KDP.info- وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پارتی ھەموو ھەوڵێک دەخاتەگەڕ بۆ کۆتاییھێنان بە چەقبەستوویی سیاسیی ھەرێمی کوردستان لە پرسەکانی پێکھێنانی کابینەی حکوومەت و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، ھاوکات گەشبینی قووڵی خۆیشی نیشاندا بە بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی ھەولێر و بەغدا دوای سەردانەکەی ئەم دواییەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact