Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 7 JUL 2026 10:51 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا سۆران و زاخۆ بکرێن بە ئیدارەی سەربەخۆ
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە 28 ی تەمموزی 2021 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ، بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن ،کۆبووەوە.

لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا ، سەرۆک و جێگری سەرۆک وەزیران، تیشکیان خستە سەر هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بۆ ڕێکخستنەوەی داهاتە ناوخۆییەکان . سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتی هەرێم هەموو هەوڵێک دەخاتەگەڕ لە پێناو ڕێکخستنەوەی داهاتی گشتی بە ئامانجی دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە کاری هەرە لە پێشینەی حکومەتە.
جێگری سەرۆکی حکومەت دووپاتیکردەوە کە مە‌بە‌ستی سە‌رە‌كی لە ڕێكخستنە‌وە‌ی داھاتە‌كان‌ و بە‌گە‌ڕخستنە‌وە‌یان، خزمە‌تكردنی ھاووڵاتیانە و داواشی لە‌وە‌زارە‌تە‌كان كرد، ھاوكار بن بۆ ڕێكخستنە‌وە‌ و سە‌رخستنی ئە‌و پڕۆسە‌یە‌.

لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا ، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی، ڕاپۆرتێکی دەربارەی دۆخی تەندروستی و زیادبوونی بەرچاوی کەیسەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و بەرزبوونەوەی ژمارەی مردووان بەم پەتایە و ڕێکارەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی تەشەنەکردنی کۆرۆنای خستەڕوو. ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە جێبەجێکردنی ئەو ڕێکارە خۆپارێزیانە کردەوە کە لە دوا کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا بڕیاریان لەسەر دراوە ، بەجۆرێک کە هاوسەنگی نێوان بژێو و کاری هاووڵاتیان و پاراستنی تەندروستییان ڕەچاو بکرێت.
ئەنجومەنی وەزیران وێڕای دەستخۆشی لە هەوڵەکانی وەزارەتی تەندروستی و پزیشک و کارمەندانی تەندروستی لە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا و پشتگیریکردنی پڕۆژەی فریاگوزاری وەزارەتی تەندروستی و ڕێکارەکانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ، داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کە هاوکاری هەرێمی کوردستان بکەن لە دابینکردنی ڤاکسین بۆ دانیشتووانی هەرێم.  
لە بڕگەی سێیەمدا ، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پێشنیاری کرد کە هەردوو قەزای سۆران و زاخۆ ، بکرێن بە ئیدارەی سەربەخۆ .
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە سۆران و زاخۆ، دوو دەڤەری گەورە و بەرفراوان و گرنگن و بوونیان بە ئیدارەی سەربەخۆ ، کارئاسانی زۆر بۆ هاووڵاتیانی ئەو دوو دەڤەرە دەکات . ئینجا ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ ، باسی لە بنەما  یاسایی و کارگێڕییەکانی بوونی هەردوو دەڤەری سۆران و زاخۆ کرد بە ئیدارەی سەربەخۆ. ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لە سەر دروستکردنی ئیدارەی سەربەخۆ لە سۆران و زاخۆ دا و وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتە یەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد کە ڕێکاری یاسایی و کارگێڕی پێویست بگرنەبەر بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران.   

لە بڕگەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی دیاردەی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت کرا، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا کە ئەم دیاردەیە ، زۆر مەترسیدارە و پێویستە بە زووترین کات کۆتایی پێ بهێنرێت و نابێت بە هیچ شێوەیەک، ڕێگەی پێ بدرێت و دەبێ هەڵگرتنی چەک و فرۆشتنی چەک، بەپێی مۆڵەت بێت و بە یاسا ڕێگە پێدgراو بێت و لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە تۆمارکراوبن. پاشان وەزیری ناوخۆ پڕۆژە یاسایەکی تایبەتی لەمبارەیەوە خستەڕوو و ئاماژەی بە کۆمەڵێک پێشنیار کرد بۆ کۆتاییهێنان بەم دیاردە ترسناکە . 
لە بڕگەیەکی دیکەدا ، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد کە دەست بە ئامادەکاری پێویست بکەن بۆ دابینکردنی سووتەمەنی بۆ هاووڵاتیان لە وەرزی زستان. 
لە کۆتاییدا ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی دەکات لە دەرئەنجامی چوارەمین دایەلۆگی ستراتیجی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە ئاراستەی برەودان بە پەیوەندی هاوبەش لە سەر بنەمای شەراکەتی ستراتیجی لە سەرجەم ئەو بوارانەی جێگەی بایەخی هەردوولان بە هەرێمی کوردستانیشەوە.




دوایین هەواڵەکان

پارکی هەوار دەکرێتە یەکێک لە خۆشترین پارکەکانی سنووری هەولێر

MONDAY, 06 JULY 2026 23:07:00

ھەولێر-KDP.info- بە فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پەرە بە ئاستی خزمەتگوزارییەکانی پارکی ھەوار لە بنەسڵاوە دەدرێت و دەکرێتە یەکێک لە خۆشترین پارکەکانی سنووری شاری ھەولێر.

 
وەزیری ناوخۆی هەرێم و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق هەماهەنگییە ئەمنییەکانیان تاوتوێ کرد

MONDAY, 06 JULY 2026 22:07:00

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە ٦ی تەممووزی ٢٠٢٦، شاندێکی باڵای ئەمنیی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، لە شاری بەغداد لەگەڵ قاسم ئەلعەبوودی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق کۆبووەوە.

 
​هێمن هەورامی لە باڵەکایەتی: بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ بەڵگەی پێشکەوتنی بەردەوامی ڕێکخستنەکانمانە

MONDAY, 06 JULY 2026 21:07:00

باڵەکایەتی-KDP.info- ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی، سەردانی دەڤەری باڵەکایەتی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی حزبی و سەربازیی ناوچەکە کۆبووەوە. لە سەردانەکەشیدا ڕایگەیاند، کە بەدەستهینانی زۆرترین دەنگی ناوچەی باڵەکایەتی لە لایەن پارتیەوە وەک هێزی براوەی یەکەمی چەندین هەڵبژاردن لەم دەڤەرە گرنگەدا ئاماژەی بەرەوپێشچوونی ڕێکخستنەکانمانە لە ڕووی چەندایەتی و چۆنایەتییەوە.

لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پارکێکی گەورە لە سۆران دروست دەکرێت

MONDAY, 06 JULY 2026 21:07:00

سۆران-KDP.info- بەمەبەستی بایەخدان بە زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی، لەسەر ڕاسپاردەی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پارکێکی گەورە لە سنووری شارەوانیی سۆران دروست دەکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش وەزیری شارەوانی و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران سەردانی پێگەی پڕۆژەکەیان کرد.

 
دەیان پڕۆژەی ستراتیجیی بۆ مسۆگەركردنی ئاسایشی ئاو لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ کراون

MONDAY, 06 JULY 2026 17:07:14

ھەولێر-KDP. info-  حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی، بۆ دابینکردنی ئاوی خاوێن و بنبڕکردنی کێشەی کەمئاوی، زنجیرەیەک پڕۆژەی ستراتیجی و گەورەی لە سەرتاسەری هەرێم خستووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact