Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 7 SEP 2026 16:59 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

داماو محەمەد: لە ھەولێر ١٥٠٠ وارسی شەھیدان سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی
| KDP.info


لەسەر فەرمانی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران زەوی بۆ خانەوادەی ئەو شەھیدانە دابین دەکرێت کە پێشتر فەرمانی وەرگرتنی زەوییان ھەبووە و بەڕێوەبەری گشتیی شەھیدانی ھەولێریش دەڵێت، لە سنوری پارێزگای ھەولێر یەک ھەزار و ٥٠٠ وارسی شەھید سوودمەند دەبن.

داماو محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پێشتر لە شاری ھەولێر چوار ھەزار و ٧٠٣ پارچە زەوی لە کەرتی باغەمرە بەسەر کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراواندا دابەش کراوە، دوای ھەوڵێکی زۆر دەست بە تاپۆکردنی ئەو زەوییانە کراوە و تا ئێستا ژمارەیەک لەو زەوییانە کراونەتە سەنەد و بڕیارە ھەموو ئەو زەوییانەی پێشتر بەسەر کەسوکاری شەھیدان و شەھیدانی جینۆسایددا دابەش کراون و کارتن، دەکرێن بە تاپۆ."

بەڕێوەبەری گشتیی شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەولێر دەشڵێت: "وەجبەی ھەشتەمی زەوی بەسەر کەسوکاری شەھیداندا دابەش دەکرێت و فەرمانی وەرگرتنی زەوی بۆ ١٥٠٠ وارسی شەھیدان لە وەزارەتی شەھیدانە و بڕیارە زەوییان بۆ دابین بکرێت."

داماو محەمەد ڕوونی کردەوە: "لەگەڵ بڕیاری سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دابینکردنی زەوی تا لەسەر ئەو وارسانەی شەھیدان دابەش بکرێت ئەوانەی فەرمانی وەرگرتنی زەوییان ھەیە، ئێمەیش ھەوڵەکانمان چڕ کردووتەوە تا لە ئایندەیەکی نزیکدا زەوی بەسەر کەسوکاری شەھیداندا دابەش بکرێت، چونکە بڕیاری سەرۆکایەتیی حکوومەتە ھەر خانەوادەیەکی شەھید فەرمانی وەرگرتنی زەویی ھەبێت سوودمەند دەبێت."

 

قائید میرۆ


 




دوایین هەواڵەکان

وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ئیمارات سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکوومەت دەکات

MONDAY, 07 SEPTEMBER 2026 15:09:20

ھەولێر-KDP. info-  ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 9/6 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە شێخ عەبدوڵڵا بن زاید ئال نەهیان، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ئیماراتەوە پێگەشت.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی دەکات

MONDAY, 07 SEPTEMBER 2026 15:09:16

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی  دووشەممە 7ی ئەیلوولی 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی کرد.

 
بریکاری وەزارەتی پەروەردە بۆ KDP.info باسی ناردنی نمرەی پۆلی ١٢ و دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن دەکات

MONDAY, 07 SEPTEMBER 2026 14:09:00

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، چاوەڕێ دەکرێت دوای ١٠ی مانگ نمرەی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕەوانە بکرێت و لەم مانگەش زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدەدرێت.

 
سه‌رۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سه‌رۆکی ڕه‌وتی نیشتمانیی حیکمه‌ كرد

MONDAY, 07 SEPTEMBER 2026 13:09:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە کرد و بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ھەرێمی کوردستان و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

 

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی ڕه‌وتی حیکمه‌ دۆخی‌عێراق تاوتوێ ده‌که‌ن

MONDAY, 07 SEPTEMBER 2026 11:09:51

هەولێر-KDP.info- بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/9/7، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز سەید عەممار ئەلحەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی و شاندێكی یاوەری کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact