Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 10 SEP 2026 22:19 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەپێی یاسای چاکسازی ئەوەی زیاتر لە یەک مووچەی ھەبێت مووچەکەی ڕادەگیرێت
| KDP.info


ھەولێر -KDP.info- بریکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، ئێمە پێداچوونەوەمان بە سەرجەم دۆسیەی فەرمانبەراندا کردووە و ئێستا دووبارە پێداچوونەوەی بۆ دەکەین، ھەرکەسێک بەپێی یاسای چاکسازی زیاتر لە مووچەیەکی ھەبێت، مووچەکەی ڕادەگیرێت و نابێت لە یەک مووچەی زیاتر ھەبێت، چونکە یاسا داوای ئەمەی دیاری کردووە .

زەکیە محەمەد ساڵح، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی:  "پێداچوونەوەی دۆسیەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی تەواو بووە و ئێستا جارێکی دیکە پێداچوونەوەی بۆ دەکەین، ئەگەر کێشەیەک ھەبێت چارەسەری دەکەین، ئەگەرنا ھەمووی تەواو بووە، بەتایبەت ئەو کەسانەی کە پلەیان ھەیە.''

بریکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕوونیشی کردەوە: "بەپێی ڕێنمایییەکانی یاسای چاکسازی مامەڵەیان لەگەڵ دەکەین کە لە ڕێنمایییەکاندا ھاتووە، ئەوەی زیاتر لە مووچەیەکی ھەبێت ڕادەگیرێت و پێویستە یەک مووچەی ھەبێت، جگە لەوانەی مینحەیان ھەیە؛ وەکوو شەھیدان و کەمئەندامان کە وەکوو ھاوکارییە و هی زیندانیانی سیاسی مینحەیە، بەڵام ئەوەی نایاسایی بێت، دەبڕدرێت بەپێی ڕێنماییەکانی یاسای چاکسازی کە وەزارەتی دارایی جێبەجێی دەکات.''

زەکیە محەمەد ساڵح گوتیشی: ''مووچەی کەمئەندامانمان نەبڕیوە، بەڵام ئەگەر مووچەی نایاسایییان ھەبێت، دەیبڕین، بەڵام ئەوانەی دیکە مینحەکەیان دەخرێتە سەر مووچەکەیان بۆ ئەوەی یەک مووچەیان ھەبێت.''

 

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، دۆخی وڵات تاوتوێ ده‌که‌ن

THURSDAY, 10 SEPTEMBER 2026 21:09:44

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/٩/١٠، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ھەیبەت ئەلحەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندی یاوەری کرد کە ژمارەیەک لە سەرۆکی فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بوون و بۆ پێشکەشکردنی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراھیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، سەردانی ھەولێریان کردووە.

 
پەیامی مەکتەبی سیاسیی پارتی بەبۆنەی (٦٥)ەمین ساڵیادی ھەڵگیرساندنی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول

THURSDAY, 10 SEPTEMBER 2026 20:09:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی یادی ٦٥ ساڵەی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکان دەکات و تێیدا جەخت لەسەر پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێم و بەردەوامبوون لەسەر ڕێبازی بارزانیی نەمر دەکاتەوە.

لە ھەولێر یادی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بەرز ڕاگیرا

THURSDAY, 10 SEPTEMBER 2026 19:09:50

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٠ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی مەراسیمێک بە بۆنەی بەرزڕاگرتنی یادی ٦٥ ساڵەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بەڕێوەچوو. 

سه‌رۆكی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی فیدراڵ دەکات

THURSDAY, 10 SEPTEMBER 2026 19:09:04

ھەولێر-KDP. info-  ئێوارەی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 9/10، مەسروور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى لە شاندێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی فیدراڵ کرد بە سەرۆکایەتیی هەیبەت حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران.

وەزیری پێشمەرگە: ئەمڕۆ پرۆسەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کۆتاییهات

THURSDAY, 10 SEPTEMBER 2026 18:09:56

ھەولێر-KDP. info-  شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ بە شانازییەوە، مژدەیەکی مێژوویی و دەستکەوتێکی مەزن ڕادەگەیەنین کە خەونی لەمێژینەی گەلەکەمان بووە؛ پرۆسەی یەکخستنەوە و ڕێکخستنەوەی تەواوەتیی هێزەکانی پێشمەرگە لە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact