Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 7 FEB 2026 20:16 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

" لە تورکیاوە ١٠٠ مێگاوات کارەبا ھاوردەی ھەرێمی کوردستان دەکرێت"
| KDP.info


بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی کەمی کارەبای نیشتمانیی ھەرێمی کوردستان لەم حەفتەیەدا ١٠٠ مێگاوات کارەبا لە تورکیاوە ھاوردەی پارێزگای دھۆک دەکرێت و بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای دھۆکیش دەڵێت، ئەو ١٠٠ مێگاواتە بۆ ھەموو ھەرێمی کوردستانە و تێکەڵ بە تۆڕی نیشتمانی دەکرێت.

شاکر مەحموود، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای دھۆک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "خەریکی کارکردنین لە کاراکردنی ھێڵی ١٣٢ کەیڤی لە وێستگەی کواشێ بۆ زاخۆ، بەوەش کارەبا لە تورکیاوە ھاوردەی ھەرێمی کوردستان دەکرێت و ١٠٠ مێگاوات کارەبا لە تورکیاوە دەگەیەندرێتە وێستگەی دوبانێی قەزای سێمێل و بەوەش ڕێژەی ئەو کارەبایەی لە تورکیاوە ھاوردە دەکرێت دەگاتە سەرووی ٢٠٠ مێگاوات."

بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای دھۆک گوتیشی: "ئەو ١٠٠ مێگاوات کارەبایە دوای گەیشتنی بە ھەرێمی کوردستان تێکەڵ بە تۆڕی نیشتمانی دەکرێت و بۆ ھەموو ھەرێمی کوردستان دەبێت."

شاکر مەحموود ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "زیادکردنی ئەو ١٠٠ مێگاوات کارەبایە کاریگەریی لەسەر باشتربوونی ڕەوشی کارەبای نیشتمانیی ھەرێمی کوردستان دەبێت و پێشبینی دەکرێت لەم حەفتەیەدا ئەو بڕە کارەبایە بگاتە ھەرێمی کوردستان و تێکەڵی تۆڕی نیشتمانی بکرێت."

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 18:02:10

ھەولێر KDP. info- رۆژی شەممە 7ی شوباتی 2026، بەبۆنەی سی و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئێکس پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.

عەبدولڕەحمان سدیق باسی دەسکەوتەکانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم لە لووتکەی جیھانیی حکوومەتەکان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 16:02:59

ھەولێر -KDP.info- ڕاوێژکاری بواری ژینگە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، باسی بەشێک لە دەسکەوتانەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەشداریکردنی لە لووتکەی جیھانی حکوومەتەکان لە ئیمارات دەکات و دەڵێت "ھەرێمی کوردستان ھەمیشە بەشێک بووە لە سەقامگیریی ناوچەکە لە ڕابردوو و ئێستا و لە داھاتووشدا  ڕۆڵی گرنگی دەبێت لە داڕشتنی دیدگای ھاوبەش بەرەو گەشەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی لەگەڵ ھەمووان."

 
پرۆسەی پێدانی زەوی بە مووچەخۆرانی گرێبەست دەست پێدەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 15:02:14

ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی "دوای دەرچوونی بڕیاری پێدانی زەوی بە  مووچەخۆرانی گرێبەست، ئێستا ئامادەکاری دەکرێت و سەرەتای مانگی داھاتوو دەست بە پرۆسەکە دەکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش لەم مانگە سمینارێک بۆ نوێنەری سەرجەم وەزارەتەکان سازدەکرێت."

 
سبەی لە هەولێر پەرتووکی (پراکاندنی ئەفسانەی خەلافەتی هوڤانە) دەناسێندرێت

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 13:02:08

هەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، وەک وەفایەک بۆ قوربانییەکانی هێزی پێشمەرگە و بە مەبەستی بەڵگەنامەییکردنی مێژووی بەرگریی نەتەوەیی، پەرتووکێکی نوێی نووسەر لیوا (بەهجەت تەیمەز سێلکی) بە ناونیشانی (پراکاندنی ئەفسانەی خەلافەتی هوڤانە) بڵاو کردەوە.

 
کادیران بۆ KDP: خولی ٢٠ی پەیمانگا بووەتە وێستگەی نوێبوونەوەی تواناکانمان

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 12:02:07

هەولێر-KDP.info- قوتابیانی خولی بیستەمی پەیمانگای پێگەیاندنی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان، جەخت لەوە دەکەنەوە کە بەشداریكردنیان لەم خولەدا وێستگەیەکی گرنگ بووە بۆ بنیاتنانی کەسایەتیی سیاسی و ڕۆشنبیرییان. ئەوان ئاماژە بەوە دەدەن کە ئەو زانست و زانیارییانەی لە ماوەی خوێندنەکەدا وەریانگرتووە، کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر باشترکردنی ئەدای کاری پارتایەتییان دەبێت و ئامادەیی خۆیان نیشان داوە بۆ گواستنەوەی ئەو ئەزموونە بۆ ناو ئۆرگانەکانی حزب.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact