Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 8 OCT 2026 13:02 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"بەھۆی پەکەکەوە ٥٥ گوندی شێروان مەزن ئاوەدان نەکراون"
| KDP.info


لەدوای ڕاپەڕینەوە ژمارەیەکی زۆری گوندەکانی سەر بە ناحیەی شێروان مەزنی سەر بە قەزای مێرگەسۆر بەھۆی مەترسییەکانی پەکەکەوە ئاوەدان نەکراونەتەوە و بەڕێوەبەری ناحیەکەش دەڵێت، خەڵکی ئەو گوندانە لە کۆمەڵگاکانی دەوروبەری ھەولێر نیشتەجێ بوونە.

کوڤان شێروانی، بەڕێوەبەری ناحیەی شێروان مەزن، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "سنووری ناحیەی شێروان مەزنی سەر بە قەزای مێرگەسۆر لە ٧٣  گوند پێک ھاتووە، بەڵام بە ھۆی ئالۆزییەکانی سنوور و ھەبوونی بنکە و بارەگاکانی پەکەکەوە تا ئێستا تەنیا ھەژدە گوند ئاوەدان کراونەتەوە و ٥٥  گوندی سنوورەکە ئاوەدان نەکراونەتەوە، دوای ڕاپەڕین ژمارەیەک گوندی دەڤەری مزووری باڵا ئاوەدان کرانەوە، بەڵام بە ھۆی ھەڕەشەکانی چەکدارانی پەکەکەوە ئەوانیش دووبارە چۆڵ کران."

بەڕێوەبەری ناحیەی شێروان مەزن دەشڵێت: "خەڵکی ئەو گوندانە لە کۆمەڵگە و شارەدێکانی دەوروبەری ھەولێر و قەزای سۆران نیشتەجێ بوونە و ناتوانن لەبەر ھەڕەشەی پەکەکە بگەڕێنەوە سەر گوندەکانیان، ئاوارەبوونی ئەو خەڵکە کاریگەریی کردووەتە سەر  کێشەی بێکاری و چەندین ساڵە خەڵکی سنوری شێروان مەزن لە ئاوارەییدا دەژین، ئەوانەشی لە سنوورەکە نیشتەجێن ھاتوچۆیان سنوردارە و زۆر جاریش بە ھۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە قوربانی ھەبووە."

کوڤان شێروانی پێی وایە: "ئەگەر پەکەکە لەو دەڤەرە نەمێنێت و کێشەی ئەمنی دروست نەبێت، ئەوە خەڵکی دەگەڕێنەوە بۆ گوندەکانیان و ساڵانە داھاتێکی زۆریان دەست دەکەوێت، چونکە دەڤەرەکە بە چەندین بەرھەمی خۆڕسک و کشتوکاڵ دەوڵەمەندە و ھاووڵاتییانی ئەو گوندانە چەندین ساڵە لێی بێبەش کراون."

 

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

ئەتروشی بۆ KDP.info: ڕێگە نادەین ڕەشنووسی بودجە بە زیانی مافەکانی گەلی کوردستان تێپەڕێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 11:10:00

​بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات لە ڕەشنووسی یاسای بودجەدا چەندین خاڵی نەرێنی و سزای نادادپەروەرانە بەرامبەر ھەرێمی کوردستان جێگیر کراون، جەختیش دەکاتەوە کە وەک فراکسیۆنە کوردییەکان لە ھەوڵی بەردەوامدان بۆ دروستکردنی ھەڵوێستێکی یەکگرتوو بە مەبەستی داکۆکیکردن لە شایستە داراییەکانی کوردستان.

 

وەزارەت گۆڕانکارییە نوێیەکانی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی گرێبەست بۆ KDP.info دەخاتەڕوو

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 10:10:00

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، پرۆسەی پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی گرێبەست گەیشتووەتە ئەنجومەنی وەزیران و بڕیارە بەم نزیکانە بۆ ڕێکاری جێبەجێکردن بگەڕێندرێتەوە، جەختیشی کردەوە کە حکوومەت بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی فەرمانبەرانی گرێبەست داوە، تاوەکو ژمارەیەکی زیاتریان لێ سودمەند بێت.

 
بەشی هەڵبژاردنی پارتی و ڕێکخراوی GIST پەرە بە هەماهەنگییەکانیان لە پرسە یاسایییەکان دەدەن

WEDNESDAY, 07 OCTOBER 2026 15:10:05

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، د. جەعفەر ئێمینکی، بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە بارەگای بەش پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی GIST بۆ توێژینەوەی یاسایی کرد کە پێکهاتبوون لە بەکر عەلی، بەرپرسی ڕێکخراوەکە و هەردی مەحموود، ڕاوێژکاری ڕێکخراو.

 
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی میدیاکاران (نەرمین سندی و زەینەب سندی) دەکات

WEDNESDAY, 07 OCTOBER 2026 13:10:53

هەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پرسەنامەیەکی سەرەخۆشی ئاراستەی میدیاکاران (نەرمین سندی و زەینەب سندی) کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی باوکیانەوە.

 
ژوورە بازرگانییەکان داوا لە بازرگانان دەکات دەستکاریی نرخی کاڵا کۆنەکان نەکەن

WEDNESDAY, 07 OCTOBER 2026 13:10:17

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی ژوورە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری لەناکاوی حکوومەتی عێراق بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار، بەبێ ڕەچاوکردنی دۆخی هاووڵاتییان دراوە و کاریگەریی نەرێنیی گەورە لەسەر بازاڕ و بژێویی هاووڵاتییان دروست دەکات. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact