Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 3 OCT 2026 14:24 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"سەرۆکی حکوومەت، سەردانی وڵاتانی تریش لە ئەورووپا دەکات"
| KDP.info


ئەورووپا- KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی لە بەلجیکایە،  ولە سەردانەکەیدا، لە ئاستێکی پڕۆتۆکۆلیی بەرز بە ئاڵای کوردستانەوە لەلایەن سەرۆکوەزیرانی هەرێمی فلاندەرزەوە پێشوازیی لێ کرا. نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەورووپا دەڵێت، سەردانەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەم کات و ساتەدا زۆر گرنگە کە تا ئیستا کاربەدەستانی ئەم وڵاتانە لە نزیکەوە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ شاندی بیانی نەکردووە و لەدوای ئەمەش، سەرۆکی هەرێم سەردانی وڵاتانی تری ئەورووپا دەکات.

دوێنێ، ۹ی ٦ی ۲۰۲۱، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی و شاندەکەی سەردانی بەلجیکایان کرد و لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی فلاندەرز کۆ بوونەوە، ماڵپەڕی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەم بارەیەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە: "سەرۆکوەزیرانی فلاندەرز خۆشحاڵیی خۆی بە سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان نیشان دا و ئاماژەی بەوە دا کە شانازی بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکەن، ئامادەیشی بۆ هەرهاوکاری و هەماهەنگییەک لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی".

پەیوەست بەمە، دلاوەر خالد ئاژگەیی، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەم سەردانەی سەرۆکی حکوومەت لە ڕووی کات و ساتی سەردانەکە و بڵاوبوونەوەی کۆڕۆناوە کە هێشتا تەواو کۆتاییی پێ نەهاتووە زۆر گرنگ بوو، تا ئیستاش بەرپرسانی ئەورووپا ئامادە نین ڕووبەڕوو لەگەڵ شاندی بیانی چاوپێکەوتن بکەن، بەڵام لە ئاستێکی زۆر بەرزی سیاسی و، لە ئاستی سەرۆکوەزیرانی وڵات، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی بەلجیکا پێشوازی لە مەسروور بارانی و شاندەکەی کرا، لە ڕووی پڕۆتۆکۆڵییەوە بە دانانی ئاڵای کوردستان لە شوێنی فەرمی، ئەمە ئاماژەیەکە بە گرنگیدانی ئەوان بەم دیدارانە کە لەگەڵ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردیان و، ئاماژەیەکی تر هەیە کە گرنگیدانی بەلجیکایە، وەک وڵاتێکی ئەندام لە یەکێتی ئەورووپا و لە ناتۆ کە کاریگەریی هەیە لەسەر سیاسەتی ئەورووپا و تا ڕادەیەکی زۆریش لەسەر سیاسەتی نێودەوڵەتی."

بۆ تەوەری کۆبوونەوەکان، ئاژگەیی گوتی: "ئەم بابەتانەی وەک هەرێمی کوردستان دەتوانین سوود لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەو وڵاتانە وەربگرین، بەتایبەتی ژێرخانی ئابووریی کوردستان و بابەتی تەکنەلۆژیا و زانست و ئەزموونی ئەم وڵاتانەیە بۆ ئەوەی بتوانین هەرێمی کوردستان لەو قۆناغەی ئێستا تێیدایە، بەتایبەت لەدوای دابەزینی نرخی نەوت لە ساڵی ڕابردوو کە کاریگەریی زۆر نێگەتیڤی هەبوو لەسەر ژیانی خەڵک و ئابووریی وڵات و ئاسایش‌ تا ڕادەیەک، بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئەم جۆرە حاڵەتانە نەبێتەوە، هەرێمی کوردستان ستراتیژیی خۆی هەیە کە سەرچاوەکانی داهات زیاد بکات.''

جا بۆ ئەم مەبەستە تایبەت لەگەڵ هەرێمی فلاندەرز باس لەوە کرا کە کۆمسیۆنێک پێک بێت لە هەردوولا بۆ ئەوەی ئەم کۆمسیۆنە تایبەت بێت بەو خاڵانەی کە هەرێمی کوردستان بەلایەوە گرنگە بۆ سوودوەرگرتن لە زانیاری و تەکنەلۆژیای ئەوان، تایبەت ئەم خاڵەی کە زۆر دووپاتی لەسەر کراوە، کشتوکاڵی و بەرهەمی کوردستانە کە بە شێوەیەکی زانستییانە ئەم بەرهەمانە بەدەست بهێنرێن، هەروەها مەبەست لە دۆزینەوەی بازاڕی ئەورووپایە بۆ بەروبوومەکانمان کە لەدوای چاندنی ئەم بەرهەمانە پێویست بە بازاڕێک دەبێت لە دەرەوە، ئەم بازاڕەش کە بەلامانەوە گرنگە بازاڕی ئەورووپایە، تا بە نرخێکی باشتر بەرهەمەکان بفرۆشرین، چونکە بازاڕێکی سەقامگیرترە، بۆیە بەلای سەرۆکی حکوومەتەوە گرنگ بوو دۆزینەوەی بازاڕی ئەوروپا و ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان خزمەت بە جووتیارانی هەرێمی کوردستان بگەیەنێت و هەلی کاری زیاتر بڕەخسێنێت، هاوکات داهاتی زیاتر بۆ کوردستان بێنێت، وڵاتانی ئەورووپا لەم ڕووەوە پێشکەوتوون، بۆیە هەرێمی کوردستان دەیەوێت چاو لە ئەزموونی ئەم وڵاتانە بکات.''

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا گوتیشی: "ئەوەی کە تێبینی دەکرێت لە کۆبونەوەکان ئەمەیە کە هەرێمی کوردستان بەهێز بێت و، قەوارەیەکی بەهێزی هەبێت لەناو عێراق و دەستوور جێبەجێ بکرێت و بەهێیزی کوردستان بە بەهێزیی خۆیان دەزانن و بەرژوەندیی خۆشیان لەناو بەرژەوەندیی کوردستان دەزانن و زۆر بەئاشکرا باسیان لێوە کرد و ئەمە خاڵێکی زۆر گرنگە."

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەدوای ئەم سەردانەی بۆ بڕۆکسل سەردانی وڵاتی تریش دەکات، بەهەمان شێوە چاوەڕێ دەکرێت لەسەر ئاستی بەرز پێشوازیی لێ بکرێت.

فایزە کۆیی




دوایین هەواڵەکان

شاخەوان عەبدوڵڵا بۆ KDP.info: بەشێکی زۆری داواکارییەکانی هەرێم لە بودجەدا جێگیر کراون

SATURDAY, 03 OCTOBER 2026 12:10:46

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق گوتی، گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی بەردەوامن و بەشێکی زۆری داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان جێگیر کراون، جەختیشی کردەوە کە پشکی هەرێم دەبێت بەپێی ئەنجامی سەرژمێریی گشتی بە ڕێژەی ۱٤.۱٤٪ بە شایستەی خۆی بدرێت.

 
بەرپرسی لقی یەک بۆ KDP.info: حزب و حکوومەت وەک یەک تیم خزمەتی هاووڵاتییان دەکەن

SATURDAY, 03 OCTOBER 2026 11:10:48

دهۆک-KDP.info- بەرپرسی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، خزمەتکردنی هاووڵاتییان لە پێشینەی کارەکانیانە و وەک ڕێنماییی سەرۆک بارزانی، حزب و حکوومەت وەک یەک تیم کار دەکەن بۆ دابینکردنی زۆرترین خزمەتگوزاری و چارەسەرکردنی گرفتەکانی هاووڵاتییان.

 
ماڵپەڕی KDP.info هەنگاوەکانی حکوومەت بۆ سوودوەرگرتن لە ئاوی سەرزەوی و پاراستنی ئاوی ژێرزەوی دەخاتەڕوو

SATURDAY, 03 OCTOBER 2026 10:10:18

سۆران-KDP.info- لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان زنجیرەیەکی فراوانی خزمەتگوزاری گەیشتوونەتە گوند و ناوچە دووردەستەکان، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش بە ئامانجی نەهێشتنی کێشەی کەمئاوی و ئاسانکاری ژیانی گوندنشینان، حکومەتی هەرێم ژمارەیەک پڕۆژەی ئاوی خواردنەوەی بۆ زیاتر لە ٨٠ گوند لە هەر ٦ قەزاکە خستووەتەگەڕ.

 
سەرۆکی سەندیکا لە ڕێگەی KDP.infoوە دیدگای نوێی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان دەخاتەڕوو

FRIDAY, 02 OCTOBER 2026 16:10:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دوای ئەنجامدانی کۆنگرەی سەندیکا، دەستیان بە جێبەجێکردنی بەرنامەی کاری خۆیان کردووە بە مەبەستی ئەنجامدانی ڕیفۆرم، مۆدێرنکردنی بەڕێوەبردن، ڕەخساندنی ھەلی کار و پەرەپێدانی کەرتە نوێییەکانی ئەندازیاری لە ھەرێمی کوردستان.

 
مامۆستایانی ئایینی بۆ KDP.info: زانایانی گەورەی كورد ژینگەدۆست بوون.. پاراستنی ژینگە ئەرکی هەموومانە

FRIDAY, 02 OCTOBER 2026 10:10:57

سلێمانی-KDP.info- لە ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا، بە گرنگییەکی زۆرەوە باس لە پاراستنی ژینگە و پەرەپێدانی سروشت کراوە. مامۆستایانی ئایینی لە هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لەوە دەکەنەوە کە زیاننەگەیاندن بە دارستانەکان، ئاژەڵان و باڵندە کێوییەکان ئەرکی سەرشانی هەموو تاکێکە، هاوکات پابەندبوون بە ڕێنمایی و یاساکانی حکوومەت لەم بوارەدا، هاوتای جێبەجێکردنی فەرمانەکانی پەروەردگارە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact