Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 6 DEC 2025 23:44 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"دووساڵی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان"
| KDP.info


هەر کوردستان نا، بگرە عێراق و ناوچەکەش لە دۆخیكی ناخۆشدا بوو، ڕەوشی سیاسی خراپ بوو، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی بە دووربینی سیاسیی خۆی باسی چارەسەری لەمپەرەکان و ئەو کێشانەی دەکرد، تا ئەو بیرۆکەیە بۆ جیهان دروست بوو کە پێشنیازەکانی نێچێرڤان بارزانی بۆ چارەسەری دۆخەکە، تاکە ڕیگایە. ئەمە قسەی د. خەلیل ئەترووشی، مامۆستایەکی زانکۆیە لەبارەی دوو ساڵی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەلایەن سەرۆک نیچیرڤان بارزانییەوە.

''نێچیرڤان بارزانی نزیک لە هەموو لایەک''

بە ڕای شارەزایان و مامۆستایانی زانکۆ، نێچیرڤان بارزانی، هەمیشە نەرم و لەسەرخۆ و لێهاتوو و سیاسەتمەدارێکە بە ئەقلییەتێکی دووربین و فراوان مامەڵە لەگەل پێشهات و ڕووداوەکان دەکات و لە نێوخۆ و دەرەوەدا بە کەسایەتییەکی قبووڵكراو ناسراوە و بیرۆبۆچۆنە جیاوازەکان و ڕەخنەکان بە سینگفراوانی وەردەگرێت، بەوەش ناسراوە کە دەتوانێت هەموو ئالی و هێزە ناکۆکەکان لەژێر یەک چەتردا کۆ بکاتەوە.

نێچیرڤان بارزانی لە ٢٨ی ئایاری سالی ٢٠١٩دا بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق هەڵبژێردرا، لەو بارەیەوە بۆچۆنی د. خەلیل ئەترووشی ئەوەیە، زۆر کێشە هەبوون لە ناوچەکە بەهۆی نەبوونی لێکتێگەیشتن و زۆر گوشار لەسەر هەرێم، بەڵام هاتنی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، توانی زۆر گرێکوێرە بکاتەوە و چارەسەر بوون و هەبوونی ئەو، پێویستییەکی گرنگ بوو، لەسەر ئاستی نێوخۆ و دەرەوەدا سەرۆکایەتیی هەرێم بووەتە مەرجەعێکی کوردی و چەترێکی کوردستانی و زۆربەی کێشەکان لەو سەرۆکایەتییە چارەسەر دەکرێ."

'' ئەندازیاری دیپلۆماسییەت ''

'' نێچیرڤان بارزانی لە ڕوانگەی سیاسەتمەداران و لەنێو ناوەندە سیاسییەکاندا بەوە ناسراوە کە دەتوانێ بۆ چارەسەری کێشەکان بۆچۆنێکی عەقڵانیی هەبێت، بۆیەشە بووەتە متمانەپێکراوی دامەزراوە جیهانییەکانی وەک ئەنجومەنی ئاسایش و لەبەر تێڕوانین و پێشنیازەکانی، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، نامەکانی سەرۆک نیچیرڤان بارزانیی کردە بڕیار بۆ چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان.''

بە حوکمی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هێزە عێراقییەکان و سەرکردەکانیان زۆر کێشەی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق چارەسەر کراون، ئێستا سەرۆکی هەرێمی کوردستان توانیویەتی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی هەرێم بباتە قۆناغیکی گەورەوە لەسەر ئاستی هەرێم و جیهان. ئێستا نیچیرڤان بارزانی لە ئاستی نێودەوڵەتی کەسێکی قبووڵکراوە و بۆ هەرکێشەیەک لە ناوچەکە دەبێ ڕەئیی سەرۆکی هەرێم وەربگیرێ.

'' سەرۆکایەتیی هەرێم داکۆکیکاری مافی پێکهاتەکان''

نیچیرڤان بارزانی هەمیشە پشتیوان و داکۆکیکاری سەرسەختی پێکهاتەکانە و پشتیوانیی تەواوی مافی پێکهاتەکان دەکات، بۆیەشە لەسەر ئەم پرسە خالید نەرمۆ، گرنگیدەری کاروباری پێکهاتەکان، دەڵێت: ''سەرۆکی هەرێمی کوردستان توانیویەتی ئەو گرەنتییە بداتە تەواوی پێکهاتەکان کەوا کوردستان شوێنی هەموو پێکهاتە و ئایین و نەتەوەکانە."

'' هەر پشتیوانی نا، بگرە بە کردار پشتیوانی پێکهاتەکان بووە و لە کاتی سەرۆکایەتیی حکوومەتی هەرێمیشدا و تا ئێستا هەموو هەوڵەکانی خستووەتە گەڕ بۆ پاراستنی مافی پێکهاتەکان و، نەک تەنیا پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان، بگرە ئەوانەی لە ناوچەکانی دیکەی عێراقیشەوە ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کردووە و ئاوارە بوون. نیچیرڤان بارزانی ئێستا سەرۆکایەتیی هەرێمی کردووەتە قەڵغانی پاراستنی پێکهاتەکانی کوردستان و لەگەڵ بەرپرسانی دنیاشدا باسی ڕەوشی پێکهاتەکان دەکات، بۆیەشە جیهانی دەرەوە بە چاوێکی گەورەوە تەماشای پێگەی هەرێمی کوردستان دەکەن، لەبەر ئەوەی تاکە شوێنە توانیویەتی هەموو پێکهاتەکان لەخۆی بگرێت و لە پەرلەمان ددان بە مافەکانیاندا بنرێت.'' نەرمۆ وای گوت.

ڕۆژئاوای کوردستان لە ڕوانگەی سەرۆکی هەرێمدا

هەر لە نیوخۆ نا، بگرە سەرۆکی هەریـمی کوردستان لە ناوچەکەش ڕۆڵێکی بەرچاوی هەیە، لە چارەسەری کێشەکان و هاوکاری بۆ لایەنەکانی دیکەی کورد لە پارچەکانی دیکە، لەو بارەیەوە، د. کاوا ئازیزی، مامۆستای زانکۆ و خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان دەڵێت: "سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەر لە دەستپێکی شۆڕشی سووریادا توانیویەتی ببێ بە پاڵپشتێک بۆ خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان و دیاریکردنی چارەنووسی ئەو پارچەیەی کوردستان و لە کاتی ئاوارەبوونیشدا هاوکاری خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان بووە."

ئازیزی دەشڵێت: "لە کاتی ناکۆکیی لایەنە کوردییەکاندا بە پشتیوانیی سەرەکیی نیچیرڤان بارزانی خەریک بوو لایەنە کوردییەکان یەکگرتوو بن لە ڕۆژئاوای کوردستان و لە دیالۆگی کوردی کوردییشدا بە دەستپێشخەریی مەزڵووم کۆبانی، نێچیرڤان بارزانی پشتیوانی سەرەکی بووە و تا ئێستاش هەمیشە پشتیوانی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان بووە، لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنادا تاکە کەس کە پشتیوانیی خۆی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دیاری کرد بۆ ناردنی پێداویستی و تاقیگەی کۆرۆنا بۆ ڕۆژئاوا، کاک نیچیرڤان بارزانی بوو."

کــاروان بــاعەدری

 




دوایین هەواڵەکان

گوھدار شێخۆ بۆ KDP: پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە زاخۆ سەرکەوتووانە کۆتایی ھات

SATURDAY, 06 DECEMBER 2025 21:12:00

زاخۆ-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەڵێت، کردنەوەی یەکەم پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ سەرکەوتووانە کۆتایی ھات، کە شەرەفێکی گەورە بوو بۆ ئێمە بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، ئەمەش تەنیا بۆ ئەمساڵ نییە و ساڵانە ئەو پێشانگایە دەکرێتەوە.

د. ھێمن ھەورامی پەیوەست بە بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی دەوحە زانیاری بۆ KDP دەخاتەڕوو

SATURDAY, 06 DECEMBER 2025 21:12:00

دەوحە-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە ٦-١٢-٢٠٢٥، د.ھێمن ھەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی، بەشداری لە کۆڕبەندی دەوحەی قەتەر دەکات، ھەروەھا ئەو پانێلەی کە قسەی لەسەر دەکات بابەتی بنیاتنانی ئاشتی و پەیوەندییە ئابورییەکانە، کە لە ناو ۲٤٠ قسەکەری بەشداربوو تەنھا کەسە لە کوردستانەوە بەشدارە.

 
محەممەد شوکری بۆ KDP: ھەرێمی کوردستان بەھێز بێت بۆ سەقامگیریی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست گرینگە

SATURDAY, 06 DECEMBER 2025 21:12:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پەیوەندیی سەرکردایەتیی سیاسیی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەھێزە، ئەمەش وای کردووە وڵاتی ئیمارات لە داھاتوودا لە ھەرێمی کوردستان کاری زۆر باش بکات، بەتایبەت لە بواری ئابووری، لەبەر ئەوەی نوێنەرێکی تایبەت بە ھەرێمی کوردستانیان دیاری کردووە بۆ کارکردن لە کوردستان و سیاسەتی سەرۆکی حکوومەتیش ئەوەیە، ھەرێمی کوردستان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ناوچەیەکی بەھێز بێت.

چەند پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

SATURDAY, 06 DECEMBER 2025 21:12:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرەخۆشی لە خانەوادەکانی (ڕزگار حسێن حەمەڕەزا)، (جەزا عەبدولڕەحمان و ئەحمەد عەبدولڕەحمان) و (مستەفا عومەر عەبدوڵڵا) و (زیاد کوردەوایی) دەکات.

نوێنەری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ KDP: لەسەر داوەتنامەی فەرمیی دەم پارتی بەشدارین

SATURDAY, 06 DECEMBER 2025 20:12:01

ھەولێر-KDP.info- نوێنەری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاشتی و جڤاکی دیموکراسی لە تورکیا دەڵێ، لەسەر داوەتنامەی فەرمیی دەم پارتی، شاندێکی ھەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسی جیھانیی ئاشتی و جڤاکی دیموکراسی بەشدارە، کە ئەم جۆرە کۆنفرانسە لە کاتێکی گرینگدایە کە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا بەڕێوە دەچێت و ھەرێمی کوردستانیش بۆ سەرکەوتن پاڵپشت و ھاوکارە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact