Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 8 OCT 2026 03:06 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

حکوومەت هه‌موو وەزارەتەکانی راسپاردووە پلە ناشایستەكان وەرده‌گیرێنه‌وه‌
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە ھەرێمی کوردستان گوتی، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی یاسای چاکسازیدا ھەموو وەزارەتەکانی راسپاردووە، بۆ ئەوەی وردبینی لە دۆسیەی فەرمانبەراندا بکەن و ھەر کەسێک بە نایاسایی یاخود ناشایستە پلەیەکی وەرگرتبێت، لێی وەربگیرێتەوە. ئەندامێکی لیژنەی داراییش دەڵێ، بە ئەنجامدانی ئەو کارە، داھاتێکی زۆر باش بۆ حکوومەت دەگەڕێتەوە.

حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە هەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، یەکێک لە خاڵەکانی یاسای چاکسازی ئەوەیە، ئەوەی کە بە ناسایایی یاخود ناشایستە ھەر پلەیەکی وەرگرتبێت لە ھەر وەزارەتێک یاخود دامودەزگایەک لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێویستە لێی وەربگیرێتەوە و بگەڕێتەوە بۆ سەر ئەو پلەیەی کە شایستەیەتی، ئێستاش ھەموو وەزارەتەکان راسپێردراون کە پێداچوونەوە بە دۆسیەی سەرجەم فەرمانبەراندا بکرێت و وەزارەتەکانیش بەردەوام کار لەو بارەیەوە دەکەن و بەشی زۆریان کاری خۆیان تەواو کردووە، کە سەرجەم فەرمانبەران تەواو بوون، ئەوکان لیژنەی باڵای چاکسازی بڕیاری لەسەر دەدات.

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە ھەرێمی کوردستان گوتیشی، ھەر وەزارەتێک کاری خۆی لە پێداچوونەوە و وردبینی تەواو بێت، بۆ لیژنەی باڵا بەرز دەکرێتەوە و ئەوەی کراویشە راستە ھێشتا ئامارێکی ورد نییە، بەڵام ژمارەیەکی زۆر بەو شێوەیە ھەن کە بە نایاسایی یان ناشایستە پلەیان وەرگرتووە، چونکە ئێمە ژمارەیەکی زۆری فەرمانبەری مەدەنی و سەربازیمان ھەیە کە سەرووی ٨٠٠ھەزار کەسن، بەڵام لە داھاتوویەکی نزیکدا پرۆسەکە تەواو دەبێت، ئەمەش دەبێتە ھۆی دروستبوونی دادپەروەری.

حاکم ئەحمەد باسی لەوەش کرد، ئەو بڕیارە لە خوار پلە  تایبەتەکان دەگرێتەوە، لە پلەکانی ٩ و ٨ت تا دەگاتە پلەی یەک، ئەوەی موستەحەق نەبێت، پلەکەی لێ وەردەگرنەوە، چونکە ئەمە لە یاسای چاکسازیدا ھاتووە و پێویستە ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت، بەڵام ھەندێک وردەکاریی تێدایە و پێویستە یەکلا بکرێتەوە.

دەشڵێ، ناکرێت ھەیە بڕوانامە و خزمەتیان وەکو یەکە و پلەی یەکێک لەوەی دیکە بەرزتر بێت، چونکە ئەمە نادادپەروەرییە و پێویستە وەکو یەک بن.

لای خۆشیەوە، ئەرشەد حوسێن، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، لە یاسای چاکسازیدا ھاتووە، پێویستە ئەو کەسانەی پلەیان وەرگرتووە و شایستە نەبن، لێیان وەربگیرێتەوە و بچنە سەر ئەو پلەیەی کە شایستەن، ئەوانەش ژمارەیان گەلێک زۆرە لە ھەموو وەزارەتەکان، بۆیە زۆر گرنگە ئەو کارە بکرێت و دادپەروەری دروست دەبێت.

حوسێن روونیشی کردەوە، ئەگەر حکوومەت ئەو کارە تەواو بکات، کە ئێستا کاری وردبینی دەکات، داھاتێکی زۆر باش بۆ حکوومەت دەگەڕێتەوە، بەڵام ئەمەش کاتی دەوێت تا تەواو دەبێت.

 

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

بەشی هەڵبژاردنی پارتی و ڕێکخراوی GIST پەرە بە هەماهەنگییەکانیان لە پرسە یاسایییەکان دەدەن

WEDNESDAY, 07 OCTOBER 2026 15:10:05

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، د. جەعفەر ئێمینکی، بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە بارەگای بەش پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی GIST بۆ توێژینەوەی یاسایی کرد کە پێکهاتبوون لە بەکر عەلی، بەرپرسی ڕێکخراوەکە و هەردی مەحموود، ڕاوێژکاری ڕێکخراو.

 
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی میدیاکاران (نەرمین سندی و زەینەب سندی) دەکات

WEDNESDAY, 07 OCTOBER 2026 13:10:53

هەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان پرسەنامەیەکی سەرەخۆشی ئاراستەی میدیاکاران (نەرمین سندی و زەینەب سندی) کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی باوکیانەوە.

 
ژوورە بازرگانییەکان داوا لە بازرگانان دەکات دەستکاریی نرخی کاڵا کۆنەکان نەکەن

WEDNESDAY, 07 OCTOBER 2026 13:10:17

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی ژوورە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری لەناکاوی حکوومەتی عێراق بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار، بەبێ ڕەچاوکردنی دۆخی هاووڵاتییان دراوە و کاریگەریی نەرێنیی گەورە لەسەر بازاڕ و بژێویی هاووڵاتییان دروست دەکات. 

 
پارتی هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی لۆرد جێفری ئارچەر، دۆستی دێرینی گەلی کوردستان ڕادەگەیەنێت

TUESDAY, 06 OCTOBER 2026 21:10:24

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی لۆرد جێفری ئارچەر، نووسەر و پەرلەمانتاری دیاری بەریتانی و دۆستی دێرینی گەلی کورد بڵاو کردەوە و ستایشی ڕۆڵی مێژوویی ناوبراو لە پاڵپشتیکردنی مافەکانی گەلی کوردستاندا دەکات.

 
مەکتەبا ڕێکخستنا پارتی ل بەھدینان سالیادا دوو بیرەوەریێن مەزن و دیرۆکی ساخکر

TUESDAY, 06 OCTOBER 2026 21:10:00

دهۆک-KDP.info- ئەڤرۆ، ٦ێ چریا ئێکێ ٢٠٢٦، ل بارەگایێ مەکتەبا ڕێکخستنا پارتی دیموکراتی کوردستان ل بەھدینان، ب چالاکیەکا تایبەت، سالیادا ڤەگەڕیانا بارزانیێ نەمر ژ ئێکەتیا سۆڤیەت و ڤەگەڕاندنا ڕوفاتێن پیرۆزێن (بارزانیێ نەمر و کاک ئیدریسێ جانەمەرگ) بۆ ئاخا پیرۆزا کوردستانێ ھاتە ساخکرن. تەوەرێن چالاکیێ

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact