Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 13 MAY 2026 18:10 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

زێباری بۆ KDP: سەرۆك بارزانی بڕیاری داوە یەكەی ھەشتا بخرێتە سەر وەزارەت
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- راوێژكاری سەربازیی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، بە فەرمانی سەرۆك بارزانی، ھەموو ھێزەكانی سەر بە یەكەی ھەشتا، لە چوارچێوەی چاكسازییەكانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، رێك دەخرێنەوە و مەشق و راھێنانیان پێ دەكرێت و دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.

بابەكر زێباری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، سەرۆك بارزانی بڕیاری داوە ھێزەكانی یەكەی ھەشتا ھەموو بكرێنە لیوا و بخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ئێستاش بە بەردەوامی كاری لەسەر دەكرێت و رێك دەخرێنەوە، كە ھەموویان مەشقیان پێ دەكرێت و دەكرێنە لیوا.

زێباری روونیشی كردەوە: "سەرۆك بارزانی، ئەو ھەنگاوەی لەسەر داوای سەرۆكی حكوومەت ناوە، كە لە چوارچێوەی چاكسازییەكان ئەو ھەنگاوە بنرێت و سەرۆك بارزانیش بڕیاری داوە پێداچوونەوەی پێدا بكرێت و ھەموو ھێزەكان بكرێنە لیوا و بخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە".

راوێژكاری سەربازیی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان گوتیشی: "ھەموو ھێزەكانی یەكەی ھەشتا، ئەوانەی موتەفەریقە و فەرماندەیی و بەتالیۆنەكان، مەشقیان پێ دەكرێت و دەكرێنە لیوا و دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە".

بە گوتەی بابەكر زێباری، ھەر ھێزێك سەر بە یەكەی ھەشتا بێت، بە فەرمانی سەرۆك بارزانی هەموویان دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە وەكو ھەنگاوێكی چاكسازیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، كە ئەمەش ھەنگاوێكی گرنگە بۆ ئەوەی ھێزی پێشمەرگە یەك بخرێتەوە.

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی بە بۆنەی دامەزراندنی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان

WEDNESDAY, 13 MAY 2026 15:05:22

ھەولێر-KDP. info-  مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان،  پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان کرد، کە ئەمە دەقەکەیەتیی:

 
دهۆک و هەولێر لە کۆڕبەندی ئامەد: هەرێمی کوردستان نموونەیەکی باڵای پێکەوەژیان و داڵدەدانی کۆچبەرانە

WEDNESDAY, 13 MAY 2026 14:05:18

ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 2026.5.13، لە چوارچێوەی کارەکانی "کۆڕبەندی ئاشتی و ئازادیی کۆمەڵایەتی" لە شاری ئامەد (دیار بەكر )، دیدارێکی تایبەت بۆ هەریەک لە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، لەلایەن سەنتەری ئاسایش و مرۆیی زانکۆی ئەمریکی کوردستان لە دهۆک سازكرا و تێیدا تیشک خرایە سەر پرسی کۆچ و کۆچبەران لە هەرێمی کوردستان.

 
مەسروور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان دەکات و پەیامی قەداسەتی پاپای پێدەگات

WEDNESDAY, 13 MAY 2026 12:05:17

ھەولێر-KDP.info- ئەمرۆ چوارشەممە، 13ـی ئایاری 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی باڵیۆزی نوێی پاپای ڤاتیکان لە عێراق کرد.

 
ئەو داستانەی هاوکێشە سەربازییەکانی عێراقی سەرەوژێر کرد

WEDNESDAY, 13 MAY 2026 12:05:49

ھەولێر-KDP.info- کاتژمێر ٤ی ئێوارەی ١٢ی ئایاری ١٩٦٦، مێژووی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان وەرچەرخانێکی گەورەی بەخۆوە بینی. لەو ساتەدا کە دوژمن بە چەکی زەمینی و ئاسمانییەوە گەمارۆی شۆڕشی دابوو، پێشمەرگەکانی ئەیلوول بە ڕێبازی بارزانیی نه‌مر و بە فەرماندەیی مەیدانیی (ئیدریس بارزانی)، ئەفسانەی "هێرشی بەهاری"یان لەناوبرد و داستانی هەندرێنیان تۆمار کرد.

 
مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خاتوو (فاتمە مەحموود خدر) دەکات

WEDNESDAY, 13 MAY 2026 10:05:36

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی خاتوو (فاتمە مەحموود خدر)، پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کرد و تێیدا وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، هیوای سەبووری و ئارامی بۆ خواستن.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact