Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 20 AUG 2026 14:58 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"سەرۆکی هەرێم سەرکەوتنێکی گەورەی دیپلۆماسیی تۆمار کرد"
| KDP.info


دهۆک-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، وەک کاراکتەرێکی سیاسیی بەهێز لە ناوچەکەدا توانیویەتی هەموو بەستەڵەکە سیاسییەکانی ناوخۆ و دەرەوەش بتوێنێتەوە. لەم ڕۆژانەشدا ئەنجومەنی ئاسایشی نێودوڵەتی وەڵامی نامەیەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی داوەتەوە و نامەکەی سەرۆکی هەرێمی کردووەتە بڕیار. لەو بارەیەشەوە مامۆستایەکی زانکۆی سەڵاحەدین، د. کاوە ئازیزی، دەڵێت: "ئەو نامەیەی سەرۆکی هەرێم، نیچیرڤان بارزانی، بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی نامەیەکی گرنگ بوو کە کورد لە هەموو ڕێککەوتنەکاندا پابەندیی یاسایی و دەستووریی خۆی پێشان دەدات، بۆیەشە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەیەوێت ڕێگەچارەیەک بۆ ئەو ڕێککەوتنانەی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق بدۆزێتەوە، چونکە حکوومەتی هەرێم پابەندبوونی خۆی بۆ هەموو کێشەکان دیاری کردووە."

سەرۆکی هەرێمی کوردستان نیچیرڤان بارزانی پێش ماوەیەیەک نامەیەکی ئاراستەی ئەنجومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتی کرد کەوا عێراق پابەندی ڕێککەوتنەکانی بوودجە و ڕێککەوتنەکانی بەندە دەستوورییەکان، لەوانە ماددەی ١٤٠ و هەموو کێشە هەڵپەسێراوەکان بێت. لە کۆتاییی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا نامەکەی سەرۆکی هەریمی کوردستان کرایە بڕیار. لەو بارەیەشەوە د، کاوە ئازیزی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''بۆ یەکەم جارە لە مێژووی تەواوی کورد و هەرێمی کوردستاندا کەسێکی فەرمی نامەیەکی ئاراستەی بەرزترین دامەزراوە جیهان کرد، بە جۆشوخرۆشەوە هەموو دۆستانی کورد دڵخۆش بوون کاتێک ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی نێوەڕۆکی ئەو نامەیەی سەرۆکی هەرێمی قبووڵ کرد و کردیانە بڕیارێک لە بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەموو ئەندامانی دەنگیان لەسەر دا."

گوتیشی: ''ئەوان نامەکەی سەرۆکی هەرێمیان بە چارەسەری سیاسی زانی بۆ دۆخی ئێستای عێراق، بەتایبەتی ڕێککەوتنەکانی بوودجە و ماددەی ١٤٠ و کێشەکانی تری نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق، ئەمە کارێکی گرنگ و گەورە بوو."

ئەم مامۆستایەی زانکۆ پێی وایە: "وەڵامدانەوەشیان سەرکەوتنێکی گرنگ و گەورەی دیپلۆماسی بوو لە دیرۆکی سیاسی و دیپلۆماسیی کورددا، ئۆمێدێکی گەورە بوو کەوا لە دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر ئەمانە ئاماژەیەکی گرنگن بۆ هەرێمی کوردستان کە ئایندەیەکی گەشی دیپلۆماسیی لە پێشە، ئەنجومەنی ئاسایش مامەڵەی سەرۆکی وەڵاتێک لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات."

کاروان بــاعەدری


 




دوایین هەواڵەکان

سەروەر ھاواری بۆ KDP.info: ڕێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتە بەر

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 13:08:00

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی بازرگانیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و خۆراکی لە بازار ڕوونکردەوە و ئاشکرای کرد کە سەرەڕای ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە و بەھیچ شێوەیەک کێشەی کەمیی خۆراکیان لە ھەرێمی کوردستان نییە.

 
جێگری پارێزگار بۆ KDP.info: کابینەی نۆیەم سەردەمێکی زێڕین بووە بۆ ئاوەدانی لە دھۆک

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 11:08:00

دھۆک-KDP.info- جێگری پارێزگاری دھۆک ڕایدەگەیەنێت، سەرەڕای تەواوی قەیران و بەربەستەکان، کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەردەمێکی زێڕینی ئاوەدانی لە دھۆک تۆمار کردووە و لە ساڵی ٢٠١٩وە تاوەکو ئێستا ١٥٠٠ پڕۆژە لە سنووری پارێزگاکەدا ڕاگەیەندراون، کە ١٠٠٠ پڕۆژەیان تەواو بوون و کەوتوونەتە خزمەتی ھاووڵاتییانەوە.

 
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مافی خانەنشین بوون بەم توێژە دەبەخشێت

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 11:08:00

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری کۆتایی لەبارەی دۆسیەی فەرمانبەرانی ڕێکخراوەکان دا و مافی ڕاژەی شارستانی و خانەنشینیی پێبەخشین.

 
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وردەکاریی هێرشەکەی سەر نووسینگەکەی ئاشکرا دەکات

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 10:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ "ئەلمۆنیتۆر"، تیشکی خستە سەر داھاتووی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئەمەریکا، کشانەوەی ھێزەکانی ئەمەریکا و سیستەمی بەرگریی پاتریۆت، ھێرشە درۆنییەکان، پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا، دۆخی ناوچەکە و ئاستەنگەکانی بەردەم پێکھێنانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.

 
حکوومەتی هەرێمی کوردستان: سەرجەم سکاڵاکانی دژمان ڕەت کرایەوە

WEDNESDAY, 19 AUGUST 2026 22:08:00

ھەولێر-KDP.info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی بڕیارەکانی ئەمڕۆی دادگای باڵای فیدڕاڵی بڵاو کردەوە کە بڕیاری دابوو سەرجەم ئەو سکاڵایانە رەت بکاتەوە کە دژی حکوومەتی ھەرێم تۆمار کرابوون.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact