Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 8 FEB 2026 04:32 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

هێواش کاک ستران ... هێواش
| KDP.info


سەلام عەبدوڵڵا

رۆژی (26/5/2021) لە ماڵپەڕی کوردستانی نوێ، نووسینێکی کاک ستران عەبدوڵڵا بە ناوی (لە پایتەختی فیدڕاڵەوە تا پایتەختی رۆشنبیری) بڵاوکراوەتەوە کە بە نووسینەکەدا دیارە فەرمانی پێکراوە بەوجۆرە هەڵیبڕێژێت، دەنا خۆی بەوجۆرە نە دەنووسێت و نە دەئاخڤێت، بەڵام چونکە نووسینەکە بە ناوی خۆیەوەیەتی ئێمەش وەڵامی خۆی و ئامرەکەی دەدەینەوە. هەرچەند ترش و خوێش کراوەو بە گوێزی هەورامان و گێوژی خۆماڵی و ڕتوش کراوە بە کەشناسی سلێمانی، هۆرەی گەرمیان و لاوکی بادینان، کە نازانرێت ئەمەی نووسراوە تەنزە یان بابەتێکی سیاسییە.

بەڵام با ئێمە مەسەلەکە بە جدی وەربگرین و وەڵامی ئەو بوختان و درۆ و ناڕاستییانە بدەینەوە کە دەیانەوێ لەو رێگەیەوە پەردەپۆشی غەرقاندنی ناوچەکانی ژێردەستیان لە گەندەڵی و بێدادی و بێسەروبەری و بێ هیوایی و تا ئاستی خاکفرۆشی و تێکدانی قەوارەی هەرێم بدەینەوە و راستییەکان بۆ جەماوەر بخەینەڕوو.

ئەم گڕگرتنەی ستران و هاوشێوەکانی بۆ ئەوەیە کە رۆژ لەدوای رۆژ راستییەکانی ئەو دەڤەرە و گەندەڵکاری بێ سنووری، بەتایبەتی لە داهاتی سنوورەکان ئاشکرا دەبن، نەک لەلایەن پەرلەمانتاری پارتی و لایەنگرانی پارتیمانەوە، بەڵکوو لەلایەن ئەندام پەرلەمانی لایەنەکانیتر و خەڵکانی بێ لایەنەوە کە بە دۆکیۆمێنت و بەڵگەوە لە سەر شاشەی تەلەفزیۆنەکان ئاشکرای دەکەن و ناتوانن وەڵامی بدەنەوە، بۆیە پەنا بۆ (تەنز) و (قسەی نەستەق) دەبەن.

ستران دەڵێ: ئێوە خەتای پایتەختی فیدڕاڵ و پایتەختی رۆشنبیری دەگرن کە پارە بۆ پایتەختی هەرێم نانێرن.

بەڵێ پایتەختی فیدڕاڵ لەسەریەتی بەپێی دەستوور، بودجە و مووچەی هەرێم بنێرێت کە لە (2014)ەوە بە ئامۆژگاری و رێنمایی برادەرانی ئێوە بڕیویەتی و ناینێرێت.

ئێوەش مادام داوای بودجە و مووچە لە پایتەختی هەرێم دەکەن، دەبێ داهاتی ناوچەکەتان و سنوورەکان، بە دەستپاکی، مانگانە بنێرن، کە ئەرکی سەرشانی خۆتانە. جا ئێوە کە لەوێ ناوێرن هیچ قسەیەک بکەن، ئەوە خەتای پایتەختی هەرێم نییە و ترسنۆکی و بێ باکی خۆتانە.

ئێوە کە باسی مووچەی خەڵک دەکەن و خەمی بۆ دەخۆن، لەوەش راست ناکەن، چونکە هەر خۆتان دەتانتوانی بە داهاتی دەروازەی مەرزی (باشماخ) و (پەروێزخان) تەواوی مووچەی زۆنەکەتان بدەن، بەڵام نایدەن و لە باتیی، خەڵک بە نووسینیش چەواشە دەکەن و ئێمە دەخەنە ژێر پرسیارەوە؟

ئێستا خەڵکی سلێمانی و دەورووبەری زۆرباش لە چەواشەکارییەکانتان تێدەگات، چونکە نووسینگەکانی هاوردنی قاچاخ بە فەرمی لە سەهۆڵەکە و ناو بازاڕی قاچاخ، کاری خۆیان بەئاشکرا و بێ پەردە دەکەن.

جا هاوردەی دووگی چەوری ماوەبەسەرچووی ئێرانی بێ یان کۆکاکۆلای ئێکسپایەری تورکی یان تەنە خۆرمای گەنیو و دۆشاوی ترشاوی وڵاتان بێت. ئەمانە نەک تەنیا کاری ناڕەوای قاچاخن بەڵکوو تاوانیشن بەرامبەر هاووڵاتیان.

مەسەلەی گواستنەوەی نەوتیش بەپێی رێککەوتن ئاشکرا کراوە و لای بەرپرسانی خۆتان زانیاری تەواو هەیە و چەواشەکاری بە دەردی کەس ناخوات. رێککەوتنی پەنجا ساڵە لەگەڵ تورکیا چەندینجار لە سەر تیڤی و لە پەرلەمان و لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانیدا ئاشکرا و بەرپرسانی خۆتان رەزامەندییان نواند و جێگری سەرۆکوەزیرانی پێشوو لە پشکی خۆتان بوو بە ئاشکرا وتی: ئاگاداری هەموو مەلەفی نەوتم.

سەبارەت بە کۆنگرەی حزبمان، ئێمە تا ئێستا (13) کۆنگرەمان بە سەرکەوتوویی بەستووە و بەرەو چواردەهەم دەچین، ئێوەش لە ماوەی (46) ساڵدا تەنیا (4) کۆنگرە!!.

لەکۆتاییدا دەڵێین:

کاک ستران بەو زمانە خزمەت بە تەبایی و یەکڕیزی و کاری هاوبەش ناکات، بۆیە بە هێواشی و بە هێوری، نووسین و لێدوان گەلێ چاکترە!

 




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە عەبدوڵڵا عەلی دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 22:02:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی عەبدوڵڵا عەلی کرد بۆ کۆچی دوایی براکەی.

 
بە دیپلۆماسییەتی مەسروور بارزانی، ھەرێمی کوردستان جێگەی سەرنجی ناوچەکە و جیھانە

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 22:02:00

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەشداریکردنی ھەرێم لە لوتکەی جیھانیی حکوومەتەکان گرنگییەکی ستراتیژیی ھەیە و ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەزموونی سەرکەوتووی ھەرێمی کوردستان لە چاکسازی و گەشەپێدان، سەرنجی وڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەت کەنداوی ڕاکێشاوە.

 
سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە نووری عوسمان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 20:02:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشی و ھاوخەمی ئاراستەی نووری عوسمان دەکات بۆ کۆچی دوایی دایکی و ھیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەھەشت شاد بکات.

 

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 18:02:10

ھەولێر KDP. info- رۆژی شەممە 7ی شوباتی 2026، بەبۆنەی سی و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئێکس پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.

عەبدولڕەحمان سدیق باسی دەسکەوتەکانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم لە لووتکەی جیھانیی حکوومەتەکان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 16:02:59

ھەولێر -KDP.info- ڕاوێژکاری بواری ژینگە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، باسی بەشێک لە دەسکەوتانەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەشداریکردنی لە لووتکەی جیھانی حکوومەتەکان لە ئیمارات دەکات و دەڵێت "ھەرێمی کوردستان ھەمیشە بەشێک بووە لە سەقامگیریی ناوچەکە لە ڕابردوو و ئێستا و لە داھاتووشدا  ڕۆڵی گرنگی دەبێت لە داڕشتنی دیدگای ھاوبەش بەرەو گەشەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی لەگەڵ ھەمووان."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact