Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 9 OCT 2026 07:48 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

غرور یا ملكەچكردن بۆ ئیرادەی جەماوەر...
| KDP.info


مەغرور بوون كاتێك دروست دەبێت كە كەسێك یا لایەنێك لەناكاو دەرفەتێكی كاتی بۆ دروست بێت و قەبارە و توانا و رابردووی خۆی نەزانی.

پارتی دیموكراتی كوردستان تازە نییە كە زۆرینەی خەڵكی كوردستان پشتیوانی لێ‌ كردووە و بە هەموو چین و توێژەكانیشەوە بەنوێنەری خۆیانیان زانیوە، پارتیش لە فكر و لە كردەوەدا ھەر خۆی بەنوێنەری ئەو خەڵکە و هەموو چین و توێژەكان زانیوە و قەبارە و توانای خۆی لەهەموو قۆناغەكاندا رەچاوكردووە هەتا قەبارە و توانای دوژمن و منافسەكانی خۆیشی لەبەرچاو گرتووە، بۆیە هەڵبەزودابەزی لە ستراتیژیەتی خۆیدا پەیڕەو نەكردووە و هیچ كاتێكیش ستراتیژیەتی نەكردۆتە قوربانی تاكتیك و جێگۆڕكێی پێ‌ نەكردووە.

بۆیە پارتی تەنیا بە (٤٥) كورسی پەرلەمانی كە دەنگی خەڵكی كوردستانی لەپشتەوەیە لەبەرچاو نیە، ئەوەندەی بەرژەوەندییە باڵاكانی نەتەوەیی و نیشتمانی لەبەرچاوە، كاتێك حزبێك خۆی بۆ بەرگری  لە ماف و ئازادی گەلەكەی تەرخان دەكات دەبێ‌ بۆ پاراستنی دەسكەوت و دامەزراوەكان كە بە خوێن و خەبات بەدەست هاتوون وەكو خاوەن رەفتار بكات.

پارتی هەوڵێ‌ نەداوە (یەکێتی نیشتمانی کوردستان) تەسلیمی ئیڕادەی خۆی بكات، بەڵكو هەوڵی داوە یەکێتی و هەموو لایەنەكانی دیکەی بەشدار لە پرۆسەی سیاسی تەسلیمی ویستی گەلی كوردستان بن و رێز لە پرۆسەی هەڵبژاردن و  ئاكامی دەنگدانی خەڵك بگرین و دیموكراسیەت تەنیا دروشم نەبێت.

ئەگەر پارتی بە (٤٥) كورسیەكەی مەغرور بوایە، لەدوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكەی پەرلەمانی كوردستان ئەو ماوە زۆرە چاوەڕوانی نەدەكرد و، هەڤاڵ مەسرور بارزانی لەگەڵ یەك بە یەكی لایەنەكان كۆنەدەبۆوە بەمەبەستی پێكهێنانی كابینەی نۆیەم، بەڵكو بە زۆرینەی پەرلەمانی كابینەكەی پێك دەهێنا.

پارتی لەسەرەتای دامەزراندنیەوە زۆرینە بووە و بۆ ماوەیەكی دورودرێژیش بەتەنیا سەركردایەتی شۆڕشی كردوە بۆ بەدەست هێنانی مافەڕەواكانی گەلەكەی و، تەنیا لایەنی رووتێكراوی حكومەتە یەك لەدوا یەكەكانی عێراقیش بووە بۆ چارەسەری كێشەی کورد و كوردستان، لە دوای راپەڕینی بەهاری ساڵی ١٩٩١ و یەكەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و، هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نیشتمانی عێراقیش هەر زۆرینەی دەنگی خەڵكی كوردستانی بەدەست هێناوە و لایەنی سەرەكی رووتێكردنی وڵاتان بووە.

لەم سەردەمی پێشکەوتن و فرە مینبەریەدا لێدوان زۆر و ئاسانن بەڵام ئەو كاتە لێدوان سودی دەبێ كە لەبەرژەوەندی تەبایی و پڕكردنەوەی درزەكانی یەكڕیزی كۆمەڵگە دا بێت و مانای چەمكەكانی (غرور) و (ملكەچ كردن بۆ ئیرادەی جەماوەر)یش وەك خۆیان تەعریف بكرێن و تێكەڵاو نەكرێن.

 

مەحمود محەمەد

١٧ـی ٥ـی ٢٠٢١

 




دوایین هەواڵەکان

لقی خانه‌قین گواسترایەوە سه‌ر مه‌كته‌بی ڕێكخستنی (که‌ركوك.گه‌رمیان)

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 17:10:15

خانه‌قین -KDP.info- به‌رپرسی لقی 15ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ خانه‌قین گوتی "دوای گواستنه‌وه‌ی لقی 15ی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ سه‌ر مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی له‌ كه‌ركوك _ گه‌رمیان، ئاسانكاری باش بۆ ئه‌ندام وكادیرانی ئێمه‌ كرا، ئێمه‌ش له‌ كاركردن و خزمه‌تكردنی خه‌ڵك به‌رده‌وامین، ئه‌و گردبوونه‌وه‌یەی بڕیاربوو له‌پێناو به‌رژوه‌ندی گشتی لە خانەقین بکرێت، جارێ راگیراوه‌." 

د. ناڤسەر نووری بۆ KDP.info: مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لەگەڵ بەغدا هاوتا دەکرێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 15:10:09

هەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان ڕایگەیاند: "بەپێی لێکتێگەیشتنی هەردوولا، بڕیارە مووچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا هاوتا بکرێت و لە ئێستاشدا خەریکی ئامادەکردنی لیستەکانین."

 
هۆشیار زێباری و ڕێبەر ئەحمەد تاوتوێی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە دەکەن

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:37

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، هۆشیار زێباری، بەرپرسی ناوەندی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا، لە بارەگای ناوەند پێشوازی لە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

 
مەکتەبی سیاسیی هاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی مامی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی ڕادەگەیەنێت

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:01

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خاتوو لیزا فەلەکەدین کاکەیی کرد بۆ کۆچی دوایی مامی (سەید جەوزی سەید سابر کاکەیی)، برای کەسایەتیی دیاری ڕووناکبیر و سیاسەتمەدار خوالێخۆشبوو فەلەکەدین کاکەیی، و هاوخەمیی قوڵی خۆی بۆ بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان ڕاگەیاند.

 
​حەج و عومرەی هەرێم دوا مۆڵەتی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی 2027 دیاریکرد

THURSDAY, 08 OCTOBER 2026 14:10:29

هەولێر-KDP.info- ​بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکی بەپەلەدا داوا لەو هاووڵاتییانە دەکات کە ناویان بۆ حەجی ساڵی 2027 دەرچووە، بە زووترین کات سەردانی نووسینگەکانی حەج و عومرە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە ئیدارییەکانیان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact