Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 8 FEB 2026 00:06 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پێنج بڕیاری نوێ له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info- وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێنج بریاری نوێ ده‌رده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت: ئاماژە بەو دەسەڵاتەی لە کۆبوونەوەی 10-3-2021 لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێمان دراوە، لەدوای گفتوگۆکردن  لەگەڵ بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی کۆڕۆنا ، بریارمان دا بە : 

1- دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندنی ناو پۆل لە یەکشەممە 16-5-2021 بەشێوازی بەنۆرە (تناوب)، بۆ قۆناغی (یەکەمی بنەڕەتی تا یازدەیەمی ئامادەیی)ی (حکومی - ناحکومی) و ئەو قوتابخانانەی گوندەکان، کە پێشتر سێ ڕۆژ لە هەفتەیەکدا دەوامیان کردووە لەسەر یەک، بەهەمان شێواز بەردەوام دەبن. 

2- پێویستە هەمو لایەک پابەندبن بە ڕێنماییە تەندروستییەکان. دەسەڵاتی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان، جگە لە سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکان و تیمی تەندروستی، دەدرێت بە بەڕێوەبەرانی پەروەردەی قەزا و سەرپەرشتیاریی هاوڕێی ڕەخنەگر، کە پێویستە چاودێرییەکی وردی جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان بکەن. 

3- لە حاڵەتی توشبون و چارەسەرکردنی کۆرۆنا لە ناوەندەکانی خوێندن بە هەماهەنگی نێوان تەندروستی و پەروەردەی پارێزگاکان، بەسەرپەرشتی بەڕێز پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان دەبێت. 

4- بەخێوکاری قوتابیان و خوێندکاران، ئەگەر ئارەزویان بێت منداڵەکەیان لە ناوپۆل نەخوێنێت، دەتوانن لە هەفتەی یەکەمی دەستپیکردنەوەی خوێندن فۆرمی بەلێننامە پڕبکەنەوە، کە بە خوێندنی ئەلیکترۆنی و پاڵپشتی ماڵەوە بەردەوام دەبن، بەڵام تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ لە ناوپۆل جێبەجێ دەکرێن. 

5- وەزارەتی پەروەردە، وێڕای سوپاسی بۆ هەمو بەڕێوەبەر و یاریدەدەر و ئەو مامۆستایە بەرێزانەی ڕۆلیان هەبووە لە خوێندنی ئەلیکترۆنی و دروستکردنی گروپەکانی تیلگرام و ڤایبەر و .... هتد،  وا پێویست دەکات بەردەوام بن لە کارەکانیان و لیژنەی خوێندنی ئەلیکترۆنی لە قوتابخانەکان بە کارایی بمێنێتەوە ، لە ڕێگای ئەو شێوازی پەیوەندیکردنانەی، کە بەکارهێنراون. دەتوانرێت ئەو سێ ڕۆژەی قوتابی لە ناوپۆل نییە، ئەرکی ماڵەوەی زیاتر پێبدرێت و پەرە بە تواناکانی فێربوونی بدرێت، تەنیا لەو بابەتانە کە پێویستە تاقیکردنەوەیان لێبکرێت، لەگەڵ خشتەی بەشەوانەکان، کە لە گشتاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پرۆگرام و چاپەمەنییەکانی وەزارەتدا هاتووە و پێشتر ڕایانگەیاندوە و بۆ دامەزراوەکانی وەزارەت ناردراون، لەم ڕوانگەیەوە کاری لیژنەی خوێندنی ئەلیکترۆنی بەردەوام دەبێت.

 




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە عەبدوڵڵا عەلی دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 22:02:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی عەبدوڵڵا عەلی کرد بۆ کۆچی دوایی براکەی.

 
بە دیپلۆماسییەتی مەسروور بارزانی، ھەرێمی کوردستان جێگەی سەرنجی ناوچەکە و جیھانە

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 22:02:00

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەشداریکردنی ھەرێم لە لوتکەی جیھانیی حکوومەتەکان گرنگییەکی ستراتیژیی ھەیە و ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەزموونی سەرکەوتووی ھەرێمی کوردستان لە چاکسازی و گەشەپێدان، سەرنجی وڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەت کەنداوی ڕاکێشاوە.

 
سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە نووری عوسمان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 20:02:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشی و ھاوخەمی ئاراستەی نووری عوسمان دەکات بۆ کۆچی دوایی دایکی و ھیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەھەشت شاد بکات.

 

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 18:02:10

ھەولێر KDP. info- رۆژی شەممە 7ی شوباتی 2026، بەبۆنەی سی و دووەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەلایەتی ئێکس پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە.

عەبدولڕەحمان سدیق باسی دەسکەوتەکانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم لە لووتکەی جیھانیی حکوومەتەکان دەکات

SATURDAY, 07 FEBRUARY 2026 16:02:59

ھەولێر -KDP.info- ڕاوێژکاری بواری ژینگە لە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، باسی بەشێک لە دەسکەوتانەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەشداریکردنی لە لووتکەی جیھانی حکوومەتەکان لە ئیمارات دەکات و دەڵێت "ھەرێمی کوردستان ھەمیشە بەشێک بووە لە سەقامگیریی ناوچەکە لە ڕابردوو و ئێستا و لە داھاتووشدا  ڕۆڵی گرنگی دەبێت لە داڕشتنی دیدگای ھاوبەش بەرەو گەشەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی لەگەڵ ھەمووان."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact